پێشبڕکێی تۆپی پێ لە قەندیل بۆ یادی دیار غەریب

بۆ یادی هەڵمەت (دیار غەریب) لە بناری قەندیل پێشبڕکێی تۆپی پێ دەستیپێکرد.

ئەنجوومەنى گەنجانی وڵاتپارێز لە بناری قەندیل لە چوارچێوەى سەفەربەریی حەفتانین بۆ یادکردنەوەى هەڵمەت (دیار غەریب) پێشبڕکێیەکى تۆپی پێیان دەستپێکرد. پێشبڕکێکە لە ئێوارەى دوێنێوە دەستیپێکردووە.

بە گشتی لە هەموو گوندەکانى بناری قەندیل دا ١٨ تیپ بە شداری لە پێشبڕکێکەدا دەکەن.

سامان کاسکا پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێکە بە ناوی کۆمیتەى ئامادەکاری پێشبڕکێکەوە وتی "پێشبڕکێکە لە هەڵومەرجێکى قورس دا بۆ یادی شەهید هەڵمەت رێکخراوە. ئەو پێشبڕکێیە بۆ گەنجانی بناری قەندیل گرنگە. لە هەموو گوندەکانى بناری قەندیلەوە یاریزان و تیپ بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کردووە".

دوای وتەکانى سامان، پێشبڕکێکە بە یاری لە نێوان تیپەکانى بەرگرکا و لاوانی زۆرکان دەستیپێکرد.

لە ئەنجامدا تیپی بەرگرکا بە تۆمارکردنی ٧ گوڵ لە بەرامبەر ٦ گوڵدا سەرکەوتنى بەسەر تیپی لاوانی زۆرکاندا بەدەستهێنا.

یاریی دووەم لە نوێان تیپەکانى ئەستێرەکانى قەندیل و هەڵۆکانی پشدەر بەڕێوەچوو. ئەو یارییەش بە ئەنجامی ٧ – ١ کۆتایی پێھات و تپی هەڵۆکانی پشدەر براوەی ئەو یارییە بوون.

پێشبڕکێکە بەردەوامی هەیە.

ژ.ت