١٩ ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ تێپه‌ڕی كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له كینیا ڕفێندرا و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كرا. پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی باشووری كوردستان له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕانیە كه دوێنێ له دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد.
عەلی مه‌حموود، پێشمەرگەی دێین وتی: ئەو پیلانگێڕییه‌ی له دژی سەرۆک ئاپۆ دەستی پێ‌کرد ئێستا لە عه‌فرین درێژه‌ی پێده‌درێت. ناوبراو وتیشی: ئەگەر هەموو کوردێک بزانێت مەترسی ئەو پیلانانە چیە، دەبێ شەو و رۆژ لەسەر جاده بێت، چونکە ئه‌و پیلانگێڕییه ته‌نها له دژی كه‌سێك نییه، بەڵکوو پیلانە له دژی هەر چوار پارچەی کوردستان، وە هێرشە لەسەر زمان، نەتەوە و کو‌لتوور.
ئاسۆ عەلی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی دیكه‌یه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئامانجی ئەو پیلانگێڕییه ئەوەیە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ نەتەوەی کورد بێده‌نگ بكه‌ن.
«بە پشتیوانی گەلی کورد، پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە ئەو پیلانگێڕییه تێک ده‌شكێنێت، ئێستا گەلەکەمان لە عەفرین بە گوڕوتینێكی به‌هێزه‌وه شه‌ڕ دەکات و خۆڕاده‌گرێت.»
حازم علی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه و ده‌ڵێت: ئەوانه‌ی ئه‌و رۆژە ڕەشەیان بەسەر ئێمه هێنا، هه‌ر وه‌ڵاتێك و هه‌ر کەسێک بەشداری تێدا كردبێ، شەرمەزاری دەکەم.
«ڕاسته ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان دایە، بەڵام فکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو دونیایە، فكری ڕێبه‌ر ئاپۆ گەلی کوردی تێپەڕاند و بووه به گەردوونی. وەک چۆن ماركسیزم فکرهیهكه، ئاپۆیی-ش فکرهیهكه. بۆیە من ده‌ڵێم فکری ئازاد بەند ناکرێت.»
ش. م