پێشمەرگە دێرینهكانی باشووری كوردستان چوونه قهندیل
ئهمڕۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرینی باشووری کوردستان لە دژی بۆردومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕوویان له قەندیل كرد.
ئهمڕۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرینی باشووری کوردستان لە دژی بۆردومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕوویان له قەندیل كرد.
بەمەبهستی پشتیوانی كردن لە قەندیل دژبه داگیرکارییهكانی دەوڵەتی تورك، ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرینی باشووری كوردستان بە جلوبەرگی پێشمەرگە و بە چەکی خۆیان ڕوویان لە قەندیل کرد.
هاوكار كاوه پێشمەرگەی دێرین به ناوی پێشمهرگهكانهوه لێدوانی دا و ڕایگهیاند، «دەوڵەتی تورکیا خاکی باشووری کوردستان داگیر دەکات، بەڵام حكوومهتی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی ئەو داگیركارییه بێ دەنگە. ئێمە داوا دەکەین ئەو بێ دهنگییه بشکێنرێت و ڕێگری بكرێت لە داگیرکاری و کاولكاریی دەوڵەتی تورک لەسەر خاكی باشووری کوردستان.»
ناوبراو گوتیشی، ئێمە وەک پێشمەرگە دێرینهكانی باشووری کوردستان لە ئاست ئەو داگیرکارییه بێدهنگ نابین و پشتیوانی خوشک و برا گەریلاکانمان دەکەین.
s.m