کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەدا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"هێرشەکەی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە کە لە ژێر ناوی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانگیری لە لایەن ئەمریکاوە لە بەرواری ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد، دەیەویست رێبەر عەبدولا ئۆجالان لەناو بەرێت و قڕکردنی کورد بگەیێنێتە ئامانج. ٢٢ ساڵ بەسەر ئەم هێرشی پلانگێریەکە میژووییە و هاوکات خۆڕاگریی مانەوە و ئازادی کورددا پێپەڕی. بەم بۆنەیەوە ئێمە جارێکی تر ئەم هێرشە قێزەوەنە و دڕندانەیە و پلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم و هەموو هێزە پلانگێڕەکان رسوا و شەرمەزا دەکەین. ئێمە سڵاومان دەنێرین بۆ رێبەر ئاپۆش کە ٢٢ ساڵە لە دژی ئەم پلانگێڕیە نامرۆڤانەیە، بۆ ئازادی و دیمۆکراسی خۆڕاگریەکی مێژوویی بەڕێوە دەبات و هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە لەم خۆڕاگریەدا رەنجیان داوە بەرز دەنرخێنین. لە کەسایەتی هاوڕێ محمد هالیت ئورال و ئاینور ئارتاندا کە یەکەم شەهیدانی خۆڕاگریی دژی پلانگێڕیەکەن، یادی هەموو ئەو قارەمانانە دەکەینەوە کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' ماوەی ٢٢ ساڵ لە خۆڕاگریدابوون و شەهید بوون. لە ٢٣هەمین ساڵەی پلانگێریەکەشدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکەی ئیمرالی و بەدیهێنانی ئازادی رێبەر عەبدولا ئۆجالان تێدەکۆشن.
وەکو ئاشکرایە پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە لە لایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی ئەمریکاوە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا دەستی پێکرد و دوای بیست ساڵیش دەسەڵاتی ئێستای ئەمریکا بۆ سێ لە هەڤاڵانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە پەکەکە، بڕیاری گرتنی دەرکرد و ئەمەش بە واتای نوێکردنەوەی پلانگێریەکە دێت. جارێکی تریش لە ٢١هەمین ساڵیادیدا، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک کرد و ئەمەش بە هەمان واتا دێت. بەم شێوەیە رێگای بۆ داگیرکردنی چەند شارێکی گرنگی رۆژئاوای کوردستان کردەوە، بە سەدان هەزار کورد لە زێدی خۆیان ئاوارە بوون، هاوکات بە سەدان کورد کوژران و بە هەزارانی تریش بریندار بوون. بێگومان لە پشت ئەم کردەوە قڕکەر-فاشیستانەی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی ئەمریکا هەیە. بۆ ئەمەش ئێمە هێرشە داگیرکەریەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەستیان پێکرد، رسوا و شەرمەزار دەکەین، شەهیدە قارەمانەکانی خۆڕاگریش بەرز دەنرخێنین و لەو بڕوایەشداین کە گەلەکەمان لە رۆژئاوا لە دووهەم ساڵیادی داگیرکەریەکەدا بە هێزتر لە خۆڕاگریدا دەبێت و کۆتایی بە داگیرکەریەکە دەهێنێت. لەم رێگایەدا هیوامان سەرکەوتنە.
بەردەوامی پلانگێریەکە، بەردەوامیدانە بە قڕکردنی کورد
بە باشی دەزانرێت کە پلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەسەر بنەمای لەناوبردنی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ لەناوبردنی پەکەکە و بەستراو بەوەشەوە بۆ ئەوەی قڕکردنی کورد بگەیێنێتە ئەنجامێک، دەستی پێکرد. واتە لە دژی چارەسەری دیمۆکراتیکی کێشەی کوردە، لە دژی ئازادی گەلی کوردە، لە دژی بەدیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە دژی ئەمانە دەبێت بە هێرشێکی پلانگێر. بە هۆی ئەم زیهنیەتە و سیاسەتێکی بەم چەشنە کە پارچەی دەکات و دەیشکێنێت، فاشیست و داگیرکەر و قڕکەرە. دڕندانەترین هێرشە کە لە ئاستی تاوانی نامرۆڤانەدایە. بەردەوامیدان بە پلانگێریەکە، بەردەوامیدانە بە قڕکردنی کورد، ئەمەش دەبێتە بنەمای پارچەبوون و دیسپۆتیزمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. جەنگی جیهانی سێهەم کە ٣٠ ساڵە بەردەوامە سەرچاوەکەی لەوێوە دێت. کەوایە پێویستە رێگە بە بەردەوامیدان بە پلانگێریەکە و بەردەوامبوونی کێشەی کورد نەدرێت.
وەک ئاشکرایە پلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەسەر ناوی سیستمی سەرمایەداری جیهانی لە لایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی ئەمریکاوە پلانی بۆ داڕێژراوە و جێبەجێ کراوە. ماوەی ٢٢ ساڵیشە هیزە سەرەکیەکەی پشت سیستمی ئەشکەنجە و گۆشگیریی ئیمرالی، ئەمریکا و کۆنسەی ئەوروپان. ئەمڕۆش ئەو هێزانەی سیستیمی ئیمرالی لەسەر پێدەهێڵنەوە، هەر ئەوانن کە ئەمە ئیدی شەرمێکی گەورەیە. بۆیە ئەم هێزانە قڕکردنی کورد بەڕێوە دەبەن و لە دژی ئازادی گەلی کورد وەستاونەتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی ئازادی کورد و لە دژی بەدیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. هاوبەش و هاوکاری هەموو کردەوە فاشیستەکان و هێرش و کۆمەڵکوژیە قڕکەرەکان و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکن کە لە دژی گەلی کورد ئەنجامی دەدات. زیانێکی گەورەی گەیاندووتە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکەی ئیمرالی لەسەر پێ دەهێڵێتەوە و لە دژی بەڕێوەبەرانی پارتەکەمان بە خەڵاتێکی ١٢ میلیۆن دۆلاری هێرشی لەناوبردن بەڕێوە دەبات. بەم شێوەیەش هەوڵ دەدەن، بەردەوامی بدەن بە پلانگێریەکە. بانگەوازیمان بۆ ئەو هێزانە ئەوەیە کە واز لە زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی کورد بهێنن کە تاوانێکی نامرۆڤانەیە. بۆیە پێویستە واز لە بەردەوامیدان بەو پلانگێریە و لە دژی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەش، واز لە دوژمنایەتی بهێنن. دەبێت بتوانن ببن بە خاوەنی ئەو هێز و هەڵوێستەی کە لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، دژایەتی فیکری و سیاسیەکانیان بە رێبازی تێکۆشانی دیمۆکراتیک بەڕێوە ببەن.
دەوڵەتی تورک کە پاسەوانی قۆناغی پلانگێریەکەیە، ئەمڕۆ لە قۆناغی بەردەوامیدان بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالیدا کراوە بە داردەست. لە دوای دەستیپێکردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەوە، هەموو بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی تورکیا لە لایەن هێزە پلانگێرەکانەوە بە مەبەستی سەرخستنی پلانگێریەکە، ئەرکیان پێسپێردراوە. رووی راستەقینەی دەسەڵاتی ئاکەپەش بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆغان، هەر ئەمەیە. لە راستیدا کاتێک نەتوانرا بە تەنها پلانگێریەکە بەڕێوە ببرێت، هەمان هێز مەهەپەشی خستە پاڵ (ئاکەپە). دیکتاتوریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە بەردەوامبوونی بەڕێوەبەرایەتی ئیتیحاد-تەراقی و رژێمە کودەتاچیەکەی ١٢ی ئەیلولە، بۆ بەرژەوندیە بەرتەسکەکانی و دەسەڵاتەکەیان، چوونە پاڵ ئەو هێزە دەسەڵاتخوازانە و تورکیایان بەرە کارەسات برد. بە زیهنیەت و سیاسەتی دژایەتیکردنی کورد، ژنان و گەل، بە تیرۆر، کۆمەڵکوژی و جەنگی فاشیستی ناوخۆیی و دەرەوە وڵات، رووبەرووی هەڵوەشاندنەوە و رووخانێکی تەواو بووەتەوە. بە تایبەت بۆ کورد و ژنان و بۆ رزگاری گەلی تورکیا و پاراستنی مرۆڤایەتی، هەڵوەشاندنەوەی دیکتاتوریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بووە بە کارێکی ناچاری.
بێگومان قۆناغی ٢٢ ساڵەی تێکۆشانی دژی پلانگێریەکە، بۆ مێژووی تێکۆشانی ئازادیمان و خۆڕاگریی گەل بووە بە قۆناغێکی واتادار. ئەم خۆڕاگریە مێژوویە کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و بە زیاتر لە بیست هەزار قوربانی و ئازار و سەختیەکان بەڕێوە چووە، هێندەی ئەو قوربانیانەی دراون، رێگای بۆ گەشەسەندن و دەستکەوتی گەورەش کردووەتەوە. زۆر روون و ئاشکرایە کە لە دژی پلانگێریەکە لە ماوەی ئەو ٢٢ ساڵەدا، سات بە سات ویستوویانە لەناومان بەرن، بەڵام بە خۆڕاگری گورزی قوڕسیان بەرکەوتووە و پلانەکانیان پارچە کراون و لەناو براون. بێگومان رێبەر ئاپۆ لە هەموو سەردەمێک زیاتر رێبەرایەتیەکی سەردەمیانەی کردووە. وەک چۆن لە ژێر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالیدا رێبەرایەتیەکی خۆڕاگرانە و پراکتیکی کردووە، هاوکات بە پارێزنامەکانیشی رێگای بۆ نوێبوونەوەی تەڤگەری ئازادیمان کردووەتەوە و رێگای رزگاری گەلی کورد و هەموو ژێردەستەکانی خستووەتەروو.
بە گۆڕینی پارادیگماکە، پارتەکەمان پەکەکە، چیدی پارتیکی دەسەڵاتدار و دەوڵەتپارێز نیە. گۆڕاوە بۆ پارتێکی ژینگەپارێز، ئازادیخوازی ژنان و کۆمەڵگاپارێزی دیمۆکراتیک. بە پڕۆژەی چارەسەری خۆسەری دیمۆکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک کە لەسەر بنەمای تاکی ئازاد و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک بونیاد نراوە، رێگای چارەسەری بۆ هەموو کێشەکانی کۆمەڵگای خستووەتەروو و بەم شێوەیە بووە بە رێبەری هەموو ژێردەستەکان و خۆی بە گەردوونی کردووە. لە ماوەی ٢٢ ساڵی تێکۆشانە گەورەکەماندا، بە تایبەت لە سایەی شۆڕشی ئازادی ژنان و شۆڕشی ئازادی رۆژاوا لە دژی داعش، بە گشتی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان لە هەموو جیهان کاریگەری دروست بووە. گۆڕاوە بۆ تەڤگەرێک کە لە لایەن گشت ژنان و گەنجان و رەنجدەرانی جیهانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
بە مەبەستی بەدیهێنانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەرباسی ٢٣هەمین ساڵەی پلانگێریەکە دەبین
ئێستا بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و گەلی کورد بە هەڵمەتی خۆڕاگریی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە! کاتی ئازادیە!' دەرباسی ٢٣هەمین ساڵیادی تێکۆشانی دژی پلانگێریەکە دەبنەوە. خەباتی ٢٢ ساڵمان ئاشکرای دەکات کە لە ٢٣هەمین ساڵەیدا لەسەر بنەمای هەڵمەتی خۆڕاگری و ئازادیدا، چی دەکەین. هەڵمەتەکە کە لە ١٢ی ئەیلولدا راگەیێنرا، بە تایبەت لە لایەن ژنان و گەنجان و گشت گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دیمۆکراتیکەوە پێشوازی لێکرا. هێزە قارەمانەکانی گەریلا گورزی قورس لە دوژمنی فاشیست-قڕکەر دەدەن و بوون بە پێشەنگی ئەم هەڵمەتەمان بۆ بەدیهێنانی ئازادی. لە هەموو شوێنێک هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگریی ئیمرالی و رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و بە داواکاری بۆ ئازادی رێبەر عەبدولا ئۆجالان، چالاکی دیمۆکراتیک بەڕێوە دەچن.
ئاشکرایە، هەڵمەتی ئازادی کە لە لایەن بزوتەوەکەمانە دەستی پێکردووە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکەی ئیمرالیی کە سیمبولی پلانگێری نێودەوڵەتیەکەیە و هەروەها ئازادی رێبەر ئاپۆی کردووە بە ئامانجی خۆی. لە بنەڕەتدا لە دژی پلانگێڕیەکە دەبێت بە هەڵمەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەم بنەمایە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە سەر ئاستی جیهان وەکو 'رۆژی ئازادی رێبەر ئاپۆ' دیاری کراوە.
روون و ئاشکرایە کە ئێمە بە هەڵگرتنی ئامانجی پووچەڵکردنەوەی پلانگێریەکە و بەدیهێنانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەرباسی ٢٣هەمین ساڵیادی تێکۆشانی دژی پلانگێریەکە دەبین. بە بەرفراوانکردنی چالاکیەکانی بەدیهێنانی ئازادی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە سەرتاسەری جیهانیش پیشانی دەدەین کە ئەم ئامانجەمان بەدی دێنین. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە جارێکی تر بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی ژنان و گەنجان و بە گشتی گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵمەتی 'کاتی ئازادیە'دا بکەن و ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم بە توندی رسوا و شەرمەزار بکەن و لە ١٠ی تشرینی یەکەمیشدا لە هەموو گۆڕەپانەکان بە جۆشەوە بەشداری لە چالاکیەکانی 'رۆژی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' دا بکەن و ئازادی بەدی بهێنن!"
ز.ش