پەکەکە یادی شەهیدانی ئەیلولی کردەوە
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە ڕاگەیاندنێکدا یادی شەهیدانی مانگی ئەیلولی کردەوە، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەختکردووە.
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە ڕاگەیاندنێکدا یادی شەهیدانی مانگی ئەیلولی کردەوە، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەختکردووە.
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە یادی ڕۆستەم جوودی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی کەجەکە، عەلی شێر کۆچگری ئەندامی دەستەی سەربازیی هەپەگە/یەژاستار و چیچەک کچی کردەوە، کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١١ / ٧ی رەزبەردا لە هەرێمی خواکورکی باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دا شەهید بوون. هەروەها ژمارەیەک گەریلاش کە هاوکات لەگەڵیان شەهید بوون، بەبیرهێنرانەوە.
پەکەکە پارتی شەهیدانە
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاند، لە بناغەدا پەکەکە پارتی شەهیدانە و لە کەسایەتیی محەمەد سینجار و سمکۆ سەرهەڵدان دا یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە.
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بەم شێوەیەیە:
"لە مێژووی پەکەکەدا هیچ مانگێک نییە، کە شەهیدی تێدا نەدرابێت. لەگەڵ تێکۆشانی چەکداریی ١٥ی تەباخ لە مێژووی پەکەکەدا هەر شەهیدێک بووەتە هەڵوێست و نرخێکی زۆر گرانبەها. ئەو شتەی پەکەکە دەکاتە پەکەکە، ڕاستی شەهیدبوونە. لەگەڵ ڕاستی ئەو هاوڕێیانەی کە ئۆخریان کردووە، لە سەر بناغەی ئەو خەبات و نرخەی کە لە ناو تێکۆشانەکەمان دروستییان کردووە. ئێمە گەیشتووینەتە ئەم قۆناغە.
هەر میلیتان و جەنگاوەرێک لە ناو تەڤگەری پەکەکەدا جێی خۆی دەگرێت، بە هەر خەباتێک کە کردوویەتی، هەر خاکێک کە هەنگاوی لە سەر ناوە، هەر هەناسەیەک کە هەڵیمژیوە و هەر ئاوێک کە خواردوویەتیەوە بۆ ئازادیی جۆگرافیای کوردستان کە بە ساڵانە تامەزرۆین، ڕوویان کردووەتە چیاکانی کوردستان. هەندێک لە هاوڕێکانمان بە ساڵان و هەندێکیشیان هێشتا ٢ – ٣ ساڵیان پڕنەکردبوو، ڕووبەڕووی ڕاستیی شەهیدبوون بوونەوە . ئەمەش نیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورک لە تێکۆشانی گەریلادا باجی گەورەمان داوە، بەڵام دەوڵەتی تورک وەک کودەتای سەربازی ١٩٨٠ لەم قۆناغەشدا بەردەوامی بە کردەوەکانی دەدات. کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە دژی تەڤگەری ئازادی ئێمە بوو. لە کاتی کودەتادا ئاسوی شۆڕش نوێ بوو و زۆر نەبوو کە لە کوردستان و تورکیا بینرابوو. لە دژی وڵاتپارێز و شۆرشگێڕەکان کردەوەی دوور لە مروڤایەتی وەک گرتن، فشار، ئەشکەنجە و دەستگیرکرن و هەموو جورە زوڵمێک دەستیپێکردبوو، بەڵام کادرە پێشەنگەکانمان هەڤاڵ کەمال پیر، مەحمەت خەیری دوورمووش، عەلی چیچەک و ئاکیف یڵماز کە زۆردەستی و زوڵمیان قبوڵنەکرد، لە دژی کردەوە نامرۆڤیەکان، دەستیان بە مانگرتنی کرد و لە ئەنجامدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ یادی ئەو قاڕەمانانەی خاکی کوردستان و تورکیایان بە خوێنی خۆیان ئاوداوە دەکەینەوە. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١١ دا بە تێکۆشانی هێزەکانی گەریلا لەدژی ئۆپەراسیۆنە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی ئێران لە قەندییل هێزی پاسدار تار و مار کرا و بە ناچاری پاشەکشێیان کرد. هاوڕی شەهید سمکۆ سەرهلدان کە فەرماندەیی شەڕەکەی دەکرد، بە تاکتیکە بەهێزەکانی هێرشەکانی پووچەڵکردەوە و لە ٩ مین ساڵیادی شەهادەتەکەیدا، بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە. هەڤاڵ سمکۆ لە تەمەنی منداڵیەوە تەڤگەری ئازادی دەناسی. لە باکووری کوردستان و ناوچەکانی تر گەریلایەتی کرد. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لە ڕۆژهەڵات فەرماندە بوو.
ڕووداوەکانی بکوژنادیاری باکووری کوردستان کە بە دەستی حزبڵا ، ژیتەم و کۆنترا لە ساڵی ١٩٩٠ دا ئەنجامدران، ئەمڕۆش بەردەوامن. بە تایبەتی لە کەسایەتی محەمەد سینجار دا یادی ئەو هاوڕێیانەش دەکەینەوە کە بەو شێوەیە شەهیدکراون.
هاوڕێ شەهید ڕۆستەم جوودی ساڵانێکی دوور و درێژ لە ناو تەڤگەرەکەمان جێی خۆی گرت. هەم فەرماندەیەکی پێشەنگ و هەم پەروەردەکار و هونەرمەند بوو. هاوڕی ڕۆستەم جوودی ، لە ڕێگەی وەرگێڕاندنی کتێبەکانی ڕیبەر ئاپۆ بە ساڵان کادرەکانی پەروەردە کرد.
هاوڕی چیچەک کچی یەکێک لەو هاوڕییانە بوو کە لە هەنگاوی یەکەمی بەئارتێشبوونی ژندا جێی خۆی گرت. بە ساڵان لە ئاستێکی بەرزدا فەرماندەیی سەربازی کرد. هەم لە ئاستی تەڤگەری ژنانی ئازاد دا و هەم بە گشتی لە ناو تەڤگەری ئازادیدا فەرماندە بوو و ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. هاوڕێ چیچەک گابار بە هۆی ئەزموونەکانی لە ڕووی سەربازیەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادی دا جێگەکی تایبەتی هەیە. بە تایبەت لە ئارتێشبوونی ژندا ڕۆڵیکی کاریگەری بینیوە و لە سەر ئەو بناغەیە بۆ هاوڕێ گەنجەکانی باسی لە ژیان و چۆنیەتی فەرماندەیی سەربازی ژنان، هەڵویستی ژیانی پەروەردەیی کردووە و بەو شێوەیە لەگەڵ هاوڕێکانی ئەرکەکانی جێبەجێکردووە.
هاوڕێ عەلیشێر کۆچگری ساڵانێکی دوور و درێژ لە بارودۆخێکی زۆر زەحمەت دا، گەریلایەتی و فەرماندەیی کردووە. هاوڕێ عەلیشێر لە هەموو بوارێکدا کاری کردووە. شاعیرێکی باش و وێژەزانێکی باش بووە و زۆر شیعری نووسیوە و بە خوێندنی سرودەکانی عەلەویەکانی دڵخۆش دەکرد.
هاوڕێ رۆزەرین مێردین لە ناو بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا لە دایکبووە و لە تەمەنی گەنجییەوە بەشداری ریزەکانى بزووتنەوەى ئازادی بووە و لە چەندین گۆڕەپاندا گەریلایى کردووە. هاورێ رۆزەرین لە کاتێکدا بە سوپابوونی ژنان پێشدەکەوت بەشداری کاروبارەکانى ئەو تێکۆشانە بوو و بە زانابوون و هۆشیاریى ژنانەوە خەباتەکەى بەڕێوەبرد، زۆر گرنگیى بە ئارتەشبوونی ژنان و پێشخستنی ورە و ئیرادەى ژنان و هۆشیاریی ژنان دەدا و هاوکات هاوڕێکانى خۆی پەروەردە دەکرد و هەموو کات هەوڵێ بۆ پێشخستنیان دەدا.
هاوڕێ دیجلە گەڤەر لە زاگرۆس گەورە بوو. هێشتا تەمەنی زۆر کەم بوو، کە بزووتنەوەى ئازادیى ناسی. بە هاوڕێیەتی، رەنجدان، سادەبوون و رووخۆشییەکەیەوە بوو بووە سەرچاوەى وەرە بۆ هاوڕێکانی.
هاوڕێ نازلیجان لە پێشەنگایەتیى فەرماندەیى ژنانی گەنج دا و بە کەسایەتیى خۆی بۆ زوو فێربوون، فیداکاری و هەڵوێستی سەربازیانەیەوە دەناسرا.
ئامارا چیایى هەم پزیشکایەتی و هەم گەریلایى لە هەلومەرجی شەڕدا بە ئەنجام دەگەیاند. هەر کاتێک سەری گەریلایەک بئێشایە، یان نەخۆشییەک رووی بدایە، ئۆقرەى لێدەبڕا و دەیخواست بۆ ئەو ئازار و نەخۆشییە ببێتە چارەسەر و دەرمان، هاوڕێیەک بوو بە فیداکاری و رەنجدەربوون دەناسرا.
هاوڕێیانمان رۆژ، ئامارا، ئەشرەف، ئەرداڵ و چیایی هەر یەکەیان هاوڕێیەک بوون لە ناو ریزی تێکۆشاندا و خاوەن رەنجێکى گەورە بوون و بە رەنجدەریى خۆیان و فیداکارییەکەیان جێی خۆیان لە دڵی هەمواندا کردبووە.
لە کەسایەتیى هاوڕێیانماندا رۆستەم جودی، چیچەک بۆتان (کچی)، عەلی شێر کۆچگری کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١١ / ٧ی رەزبەر لە ناوچەى خواکورک شەهید بوون و هاوڕێیان رۆزەرین مێردین، دیجلە گەڤەر، رۆژ ئامارا، ئامارا چیایى، نازلیجان ئامارا، خەبات ئەشرەف ئارگەش، ئەرداڵ چیایى، سمکۆ سەرهەڵدان، کەمال پیر، محەمەد خەیری دورمش، عەلی چیچەک، عاکیف یڵماز و هەموو شەهیدانی مانگی ئەیلول بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین و خۆمان بە قەرزداریان دەزانین. بەپێى ئەو بەڵێنەى بە شەهیدانمان داوە هەوڵ دەدەین لە باشترین ئاستدا شیاوی تێکۆشانەکەیان بین.
پەکەکە بە حیزبی شەهیدان دەناسرێت. رۆح، بەرخۆدان و ورە بە شەهادەت خوڵقاوە، بۆ گەیاندنی بزووتنەوەکە بە باشترین ئاست خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدان و هەڵوێست لە دژی هێرشە هەمەلایەنەکان بە ئەرکی بنەڕەتی دەزانین".
ف.ق