ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر كه له ده‌ڤه‌ری بۆتان به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی سه‌ربازانی تورك له سه‌ربازگه‌ی گردی جووتیار-ی ناوچه‌ی گاباری شرنه‌خ چالاكییه‌كیان كرد. به‌تووندی هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و گورز له ٣ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی درا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «شه‌وی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌لێی سه‌ر به ناوچه‌ی هێنێی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون. دواتر زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «شه‌وی ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڤه‌ری كارتاڵ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان بۆمباران كردووه. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m