گەریلاکانى هەپەگە و یەژەئاستار لە ٦ قۆڵەوە لە گردی لێلیکان لە سوپاى تورکیاى داگیرکەریان دا. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو چالاکییە گەورەیەدا زیانى زۆر بە سوپا و سەربازانى تورکیا گەیشتووە.
دەوڵەتى تورکیا هەنگاو بە هەنگاو لە رێگەى سوپاکەیەوە، داگیرکەریى خۆى لە ناوچەى برادۆستى باشوورى کوردستان دەچەسپێنێت. گەریلاکانى هەپەگە و یەژەئاستار بە چالاکییە بە هێزەکانیان ڕێگا نادەن سەربازانى تورکیا بۆ ساتێک لە ئۆقرەیدا بن.
چالاکیى گەریلاکان لە دژى هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا بە تایبەت لە دژى هێزەکانى تورکیای داگیرکەر لە گردی لێلیکان بەردەوامە.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، گەریلاکانى هەپەگە و یەژەئاستار ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠ى پێشنوەڕۆدا لە دژی سەربازانى تورکیا لە گردی لێلیکان چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامداوە و لە ٦ قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیەى سوپاى تورکیاىى داگیرکەر.
سەرچاوەکەمان راشیگەیاند، گەریلاکان لە چالاکییەکەیاندا لە ٤ قۆڵەوە بە چەکى فەردی و ئۆتۆماتیک و قەناس زیانى گەورەیان بە سەربازان و بنکەکەیان گەیاندووە.
هەروەها هێزەکانى گەریلا لە ٢ قۆڵى ترەوە بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەو گردەدا.
تاوەکو ئێستا لەسەر ژمارەى کوژراوان و بریندارانى سەربازانى سوپاى تورکیای داگیرکەر زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە. چاوەڕێش دەکرێت هەپەگە ئەمڕۆ لەسەر ئەو چالاکییە راگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.
ر.م