چالاکیی گەلی شەنگال لە دژی گەڕانەوەى مەحما خەلیل بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی قائیمقامی ئەو شارە بەردەوامە
لەدوای ئەوەی دوێنی گەلی شەنگال ڕیگایان نەدا قائیمقامی پێشووی شەنگال بگەڕێتەوە سەر کار، ئەمڕۆ چالاکییەکانیان بە شێوازیکی فراونتر بەردەوامە.
لەدوای ئەوەی دوێنی گەلی شەنگال ڕیگایان نەدا قائیمقامی پێشووی شەنگال بگەڕێتەوە سەر کار، ئەمڕۆ چالاکییەکانیان بە شێوازیکی فراونتر بەردەوامە.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا قایمقامی پێشووی شەنگال بگەڕێتەوە سەر کارەکانی خۆی و دوێنی رۆژی چوارشەمە گەلی شەنگال لە دژی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕژانە سەر شەقامەکان ناڕەزایتیان نێشاندا. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکەیان بۆ ئەوە بوو، کە مەحما خەلیل لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو شارە ڕایکردوە و لە ژێر بەرپرسیارەتی ئەودا گەلی ئیزدی کۆمەڵکوژکراوە، بۆیە لەکاتی گەڕانەوەی مەحما خەلیل لە بازگەی شەنگال ڕێگایان نەدا، ناوبراو بگەڕێتەوە سەرکارەکەی.
لە دوای ئەوەی گەلی شەنگال ڕێگای نەدا قائیمقامی پێشووی شەنگال بگەڕێتەوە سەر کارەکەی ناوبراو لە راگەیاندنەکانى پارتی دێموکراتی کوردستانەوە پەکەکەی تۆمەتبار کردبوو بەوەی، کە ڕێگای گەڕانەوەیان لێگرتووە. ئەوەش لەکاتێکدایە گەریلاکانی پارتی کرێکارنی کوردستان (پەکەکە) لە ٢٣ی ئاداری ٢٠١٨ بە لێدوانیکی فەرمی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانى لەو قەزایە ڕاگەیاند و ١٢ رۆژ لە دواى ئەو راگەیاندراوە لە رۆژی ٢ى نیسانی ٢٠١٨ هێزەکانیان بە فەرمی لەو قەزایە کشانەوە، کە هەزاران هاووڵاتیی ناوچەکە بە خەمبارییەوە ماڵئاوایان لەو هێزانە کرد، کە بۆ ماوەی نزیکەى ٤ ساڵ گەلی ئێزدییان لە دەستى داعش پاراستبوو.
فهمد حامد قائیمقامی بە وەکالەتی شەنگال دەربارەی قسەکانی مەحما خەلیل بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند: "ئەو کەسانەی دەلێن، پەکەکە ڕێگای لە مەحما خەلیل گرتوە ڕاست نییە، بەڵكو ئەوە گەلی ئێزدییە، کە مەحما خەلیل قەبووڵ ناکات، چونکە ناوبراو لە شەنگال ڕایکردووە. گەلی ئیزیدی لە رۆژی تەنگانەدا بە تەنیا بە جێهێشتوە".
هەروەها فارس حەربۆ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال دەربارەی چالاکیی هاووڵاتییانی شەنگال بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و وتی: "چالاکیی هاووڵاتیانی شەنگال ئەمڕۆ بە شێوازێکی فراونتر بەردەوامە، داوا دەکەن حکومەتی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری گەڕانەوەی بەڕێوەبەرانی پێشووی شەنگال هەڵوشێنێتەوە و ئەو کەسانە بدرێنە دادگا، کە شەنگالیان بەجێهشت و رادەستى داعشیان کرد".
ر.م