چالاکی هاووڵاتیانی کەرکووک لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا
لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان کۆمەڵێک گەنج و چالاکوانی مەدەنی گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەرخاکی باشوری کوردستان ئەنجامدا .
لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان کۆمەڵێک گەنج و چالاکوانی مەدەنی گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەرخاکی باشوری کوردستان ئەنجامدا .
لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان لە بەردەم باخچەی قەڵا، کۆمەڵێک گەنج و چالاکوانی مەدەنی گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەرخاکی باشوری کوردستان ئەنجامدا .
ناڕەزایەتییەکان لەدژی داگیرکاری سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان بەردەوامە. گەنجانی شاری کەرکوک بە ئامانجی شەرمەزار کردنی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیەکەر بۆسەر خاکی ىاشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیێکیان ئەنجامدا.
حسین سەباح یەکیک لە بەشداربووانی گردبونەوەکە بە نوینەرایەتی گەنجانی کەرکووک بەیاننامێکی خوێندەوە. حسەین لە بەیاننامەکەدا دەستنیشانیان کرد کە:"هەروەک ئاشکرایە سوپای داگیرکەری تورکیا ماەوەیەک پێش ئێستا سنووری ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانی بەزاندوە و دەیەوێت لە هەرێمی کوردستانیش ئۆپەراسۆنی سەربازی ئەنجام بدات، بەزاندنی سنورەکان مەبەست لێی داگیرکردنی بەشێکی زۆری خاکی کوردستانە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرسوڕهێنەرە کە تا ئیستا لە بەرامبەر ئەم لەشکەرکێشییەی تورکیا نەحکومەتی هەرێم و نەحکومەتی عێراقیش هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو، بەڵکو بگرە دەسەڵاتی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ هێرشی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاند و هێرش کردنە خاکی باشوری کوردستانی بە ڕەوا لەقەڵەمدا".
هەروەها ڕاشگەیاند:"هەڵوێستەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەک هەڵوێستی ئەندامێکی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەرەکەوێ نە وەک لەسەرۆکی حکومەتی باشوور، بۆیە ئێمەی گەنجانی کەرکووک ئەم هەڵوێستە نائەخلاقیە بەتوندی شەرمەزارەکەین".
لەدرێژەی لە کۆتایی بەیاننامەکەدا گەنجان داواکارییان ئاراستەی هەریەک لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال و پەرلمانی عێراق کرد کە لە هەمبەر ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا لە سەر خاکی باشووری کوردستان بێدەنگ نەبن.
ک-ش