چاودێرانی سیاسیی کەرکوک: پێویستە بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ببەسترێت

چاودێرانی سیاسی شاری کەرکوک داوا لە حزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد دەکەن بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەی کورد ببەستن.

چاودێرێکی سیاسی دەلێت: تاکە هۆکاری ڕێگری لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی بەرژەوەندی حزبیە یان ئەو لایەنە تێکەل بە بەرژەوەندیەک بووە  لەگەل بەرژەوەندیە باڵا و نەتەوەی و نشتیمانیەکانی کورد یەک ناگرێتەوە.

محەمەد نەسرەدین چاودێرێکی سیاسی شاری کەرکوکە دەربارەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی لەم کاتەدا بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند: "ئەو مەترسیانەی ئەمرۆ لەسەر کوردە لە هەرچوار پارچەی کوردستان پێویستی بە کۆنگرەی نەتەوەی کوردە بۆ یەکخستنی بڕیار و هەڵوێستی کوردی بەتایبەتی ئەمرۆ خاکی کوردستان بۆتە بەشێک لەو مڵملانیەی کە زڵهێزەکان ئەمرۆ دەیکەن."

 هەروەها محەمەد نەسرەدین ووتی: '' هەموو پێشبینەکان ئەوە دەلێن کە گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکە روودەدات بۆیە هەنگاوی وەکو بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد گرنگە بۆ ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەر و گۆرانکارییەک لە ناوچەکە و تێپەراندنی هەر مەترسیەک لەسەر کوردستان."

تاکە هۆکاری ڕێگری لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی بەرژەوەندی حزبیە یان ئەو لایەنە تێکەل بە بەرژەوەندیەک بووە  لەگەل بەرژەوەندیە باڵا و نەتەوەی و نشتیمانیەکانی کورد یەک ناگرێتەوە

لە کۆتای قسەکانیدا دەربارەی ڕێگری کردن لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد لەلایەن هەندێک لایەنی کوردی محەمەد نەسرەدین ووتی: " ئەو سەرکردە و لایەنی سیاسیەی کە رێگربێ لە یەک بڕیار و یەک هەڵوێستی کورد تاکە هۆکار بەرژەوەندی حزبیە یان ئەو لایەنە تێکەل بە بەرژەوەندیەک بووە کە ئەمرۆ لەگەل بەرژەوەندیە باڵا و نەتەوەی و نشتیمانیەکانی کورد یەک ناگرێتەوە ، ڕیگری کردن ودروست کردنی بەربەست لە بەردەم بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد لە لایەن هەر لایەنێک بێت خزمەت بە ئەجندای نەیارنی کورد دەکات."

نووسەر و چاودێری سیاسی شاری کەرکوک بورهان حاجی سلێمان دەربارەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی لە ئیستادا بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند: "بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد گرنگە بۆ یەکخستنی ماڵی کورد و دروست کردنی ووتارێکی نەتەوەی و نیشتیمانی گشتگیر بۆ سەرجەم کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و هەندەران."

هەروەها ناوبراو ووتی: " ئەگەر تەمەشای مێژوو بکەین دەبینین کە جولەکە لە ماوەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی خۆیان نزیکەی ٥٠ ساڵ دوای بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی بوونە خاوەن ووڵاتی خۆیان کەواتا کۆنگرەی نەتەوەی زۆر گرنگە پێویستە کورد کاری لەسەر بکات ."

دەربارەی رێگری هەندیک لایەن لە بەستنی کۆنگەری نەتەوەی بورهان حاجی سلێمان ووتی: "بەداخەوە حزبە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی هەژموونیان هەیە ئەوەندەی ئەیانەوێت لە ژێر دەست و هەژموون و کاریگەری و ئەجیندای خۆیان ئەو کۆنگرەیە سازبکرێت ئەوەندە نایانەوێت کۆنگرەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەی بێت بۆ سەرجەم کورد ، پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە)یەکێکە لەو حزبانەی کە کارەکە بەدەست خۆی نەبێت تێکی دەدات هەروەها کاریگەری هەرێمی هەیە کە ئەم کۆنگرەیە ئەنجام نەدرێ."

جیاوازی لە نێوان خەتی خیانەت و خەتی نیشتیمان پەروەری لەو کۆنگرەیە دیاری بکەین

لە کۆتایدا ابورهان حاجی سلێمان ووتی: " ئیستا کاتی ئەوەیە کە کورد بیر لە بەرژەوەندی نیشتیمانی باڵای خۆی بکاتەوە و مانشێتەکانی کوردایەتی دیاری بکرێت و هێڵە حزبیەکان دیاری بکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا جیاوازی لە نێوان خەتی خیانەت و خەتی نیشتیمان پەروەری لەو کۆنگرەیە دیاری بکەین."

هێمن حەسیب چاودێرێکی سیاسی دیکەی شاری کەرکوکە  دەربارەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی لەم کاتە هەستیارەدا بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند: "بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد زۆر گرنگە لە ئیستادا چونکە گۆرانکارییەکی خێرا لە ناوچەکە روودەدات بۆ نموونە لە سوریا زڵهێزەکان بەرەو  رێکەوتن دەچن و فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئەو کێشە ناوخۆیانەی لە تورکیا سەری هەڵداوە ئەتونین بلین بە جۆرێک لەجۆرەکان لە بەرژەوەندی کوردە ، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کۆنگرەی نەتەوەی ببەسترێت بەلام چۆن کۆنگرەیەک ، کۆنگرەیەکی شکلی یان کۆنگرەیەک کە بتوانێت هەموو لایەنەکانی پێوە پابەند بکرێت ئەتونێ هەنگاوی باش بنێت."

دەربارەی هۆکاری رێگری لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی لەلایەن هەندیک حزبی و لایەنی کوردی هێمن حەسیب ووتی: " بەداخەوە کە تائیستا لە نێوان پارتە سیاسیەکان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە پەرۆشی نابینرێت بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد چونکە هەر یەکێکیان ئەجیندا و بەرژەوەندیەکی دەرەکی خۆی هەیە لەگەل یەکیک لەو ووڵاتانەی ناچەکە."

پەدەکە ڕازی نیە چونکە هەمیشە دەیەوێت خۆی خاوەن و بریاردەری بێت

دەبارەی ڕازی نەبوونی پارتی لەسەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد هێمن حەسیب ووتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە)لە ئیستادا رازی نیە بەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەی چونکە پەدەکە هەمیشە دەیەوێت خۆی خاوەن و بریاردەری بێت بەلام تەنها پارتی نیە هەندیک پارت و لایەنی سیاسی دیکەش هەن کە بەستراونەتەوە بە حزبە سەرەکیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان یان بەستراونەوەتەوە بە پەیوەندی لە گەل ووڵاتانی هەرێمی."

ک-ش