چاوشێکی پسپۆڕ هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی ١٠ ساڵ
لە شاری شڕنەخی باکووری کوردستان چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی ١٠ ساڵ و لە لایەن گەلەوە دەستگیرکرا.
لە شاری شڕنەخی باکووری کوردستان چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی ١٠ ساڵ و لە لایەن گەلەوە دەستگیرکرا.
لە ناوەندی شاری شڕنەخ چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر مانداڵێکی ١٠ ساڵ، دانیشتووانی ناوچەکە کە گوێیان لە هاواری منداڵە بوو، چاوشە تورکەکەیان دەستگیرکرد. ڕووداوەکە لە ناوەندی شارەکە لە لایەن ژمارەیەک کەسەوە شەرمەزار کرا.
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ لە تویتێکدا ڕایگەیاند،"ئێمە داهاتوومان ڕادەستی دەستدرێژکاران ناکەین. دوێنی شەو لە شارانلار سیتی شڕنەخ چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی ١٠ ساڵ. شایەدەکان پشتڕاستیان کردووە. پێویستە دادوەری بە زوترین کات کاری پێویستە بکات. ئێمە دەست لە ڕووداوەکە هەڵناگرین."
حوسەین کاچمازی هەدەپەییش ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لە شڕنەخ منداڵێکی ١٠ ساڵ بووەتە ئامانجی هێرشی دەستدرێژیکردنی چاوشێکی پسپۆڕ و وتی،"کاتێک منداڵێک لە خەودا بێت دەنگی لێدەرنایەت، نەک لە کاتی هێرشدا." ئێمە دەست لە ڕووداوەکە هەڵناگرین و بێدەنگیش نابین.
ف.ق