چەمچەمال، یادی ١٢ساڵەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە کرایەوە
دوای تێپەربوونی ١٢ساڵ بەسەر تیرۆرکرنی، بنەماڵەی سۆرانی مامە حەمە، پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە.
دوای تێپەربوونی ١٢ساڵ بەسەر تیرۆرکرنی، بنەماڵەی سۆرانی مامە حەمە، پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە.
ئێوارەی ئەمرۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەسەر گڵکۆی شەهیدی قەلەم سۆرانی مامە حەمە یادی ١٢ ساڵی تیرۆرکردنی ئەو شەهیدە کرایەوە، لە مەراسیمەکەدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە کەسوکاری شەهیدی قەلەم و چالاکوانان و رۆژنامەوانان یادی ئەو شەهیدە بەرز ڕاگیرا.
فەرمان مامەحەمە برای شەهید سۆران بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قسەی کرد و وتی:"ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەین لە کەیسی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە، ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە تیرۆر کردنی براکەم لەئیستادا لە هەرەمی دەسەڵاتن بۆیە ئەو کەیسە تا ئیستا دانەخراوە و بکوژەکان هێشتا ئازادن و دەستگیر نەکراون."
هەروەها گەردە محەمەد خوشکی شەهیدی قەلەم سۆرانی مامە حەمە، لەسەر تیرۆرکرنی براکەی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "دوای ١٢ ساڵ تێپەربوون بەسەر تیرۆرکردنی براکەم تائیستا هیچ بەرەو پێشچوونێک نەبووە لە کەیسەکە، هۆکارەکەشی پەردەپۆشکردنی ئەو کەیسەیە لەلایەن حزبە کوردیەکانی دەسەڵاتەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوە نیودەوڵەتیەکان دەکەم کەیسەکەی سۆران یەکلایی بکەنەوە.''
هەروها گەردە محەمەد ڕاشیگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەین بە تیرۆرکردنی سۆرانی برامان، ئێمە پیش ١٢ ساڵ لەمەوبەر وتمان تیرۆرکرنی سۆرانی مامە حەمە کارەساتە و مەترسی گەورەتری بەدواوەیە بەراستیش وابوو، لە ئیستادا دەسەلات لەرێگەی دادگاوە بە یاسا پێشەڵکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانن ئەنجام دەدات."
ز.ش