ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی له‌شكركێشیی سوپای توركیا له هه‌رێمی برادۆست
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه زانیاری وردی ده‌رباره‌ی دوایین هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی برادۆست ڕاگه‌یاندووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
١١ی مارس\٢٠ی ڕه‌شه‌ممه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ به‌ره‌و مه‌یدانه‌كانی سیرۆ و گومبه‌ت-ی سه‌ر به هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كرد. ١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌ممه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌شێكی هێزه‌كانی له هه‌رێمه‌كه كشانده‌وه. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩:٣٠ و ٢٠:٣٠ به ئۆبوس و هاوه‌ن بناری گردی سیرۆ و هه‌رێمی گه‌لیی ڕه‌ش-ی بۆردومان كرد. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریش بۆمبارانی بناری گردی سیرۆ، هه‌رێمی گه‌لیی ڕه‌ش و بناری ئه‌ڤلكۆڤی-یان كرد. كاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به پشتگیریی كۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌كان-ی جۆری كۆبرا سه‌ربازه‌كانی بۆ گردی سیرۆ، گردی ماسیرۆ و گردی پارتیزان گواسته‌وه و چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له‌وێ به‌رفره‌وان كرد.
١٥ی مارس\٢٤ی ڕه‌شه‌ممه سه‌ربازانی داگیركه‌ر ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننه گردی پارتیزان و دۆڵی ماسیرۆ. له‌نێوان سه‌ربازانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانمان شه‌ڕ ڕوویدا. هاوكات فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
s.m