ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیان لە بەدلیس

دەسەڵاتدارانی تورکیا بە ئامانجی ڕیگە خۆشکردن بۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن سوپای تورکیاەە، لە ١٤ گوند و ٢ گەڕەکی بەدلیس-ی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

 

پارێزگای بەدلیس لە ١١ گوندی سەربە تەتوان، ٣ گوند و ٢ گەڕەکی سەربە مۆتک-ی بلدیس قەدەغەی هاتووچۆی بۆ هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای داگیرکەری تورکیا لە پاش هێرشی بۆ سەر عەفرین، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە چەند شوێنی خاکی باکوور و باشووری کوردستانی کردووە، کە تا ئێستا بەهۆی بەربەڕجدانەوەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار گورزی سەختیان بەرکەوتووە و ئۆپەراسیۆنەکان لە زۆربەی شوێنەکان ناچار بە کشانەوە بوون.

ک-ش