لە ١٦ ئاداری ساڵی ١٩٨٨ حکومەتی بەعسی عێراق بە ئامانجی لە ناوبردنی گەلی کورد شاری هەڵەبجەی کیمیا باران کرد، لە دوای ئەو کۆمەڵکووژیە، هەڵەبجەیەکان و کەسووکاری شەهیدان ئەوکۆمەڵکووژیە وەبیردێنەوە، ئەمرۆ لە یادی ٣١ ساڵەی ئەوکۆمەڵکوژەیە هەڵەبجەیاکان بەپۆشینی جلوبەرگی ڕەش بەچەندین مەراسیمی جێاواز ئەو کۆمەڵکوژیەیان وەبیرهێنایەوە
غەفور سەعید ئەحمد قوربانیەکی کیمیا بارانەکەی هەڵەبجە کە بە هۆی ئەو ڕووداوە چاوێکی لە دەست داوە دەڵێت: کاتی ڕووداوەکە ئێمە بۆ پاراستن خۆمان لە ناو ئاوەرۆی شار خۆمان شاردەوە بەڵام سەرەرای ئەوەش کاریگەری لەسەرم دانا و چاوەیک لە دەستدا، بە تەنها چاوەیکەوە بەرەوە چیاکان ڕام کرد تاکو خۆم گیاندە ڕؤژەهەڵاتی کوردستان.
ئەو قوربانیەی چەکی کیمیایە وتیشی بە هۆی کیمیا بارانەکەوە ٨ کەس لە ئەندامانی خانەوادەکەم شەهید بوون، هاوکات غەفور سەعێد ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم و لاینە پەیوەندیدارەکان دەگرێت و دەڵیت ئێمە قەربوو نە کراوێنەتەوە هاواکریمان ناکرێت وەک پێوست.
زارا عەلی ڕەحیم دایکێکی هەڵەبجەیە جلی ڕەشی لەبەرکردبوو بە خمباری لە مەراسیمەکە ئامادە بوو کاتی دواندام بە چاوی پرفرمێسکەوە باسی ئەو ڕۆژەی بۆکردم کە ڕوداوکە تێدا ڕووێداوە وتی: کاتی کارەساتەکە ڕووێدا من لە ناوچەی عەنەب بوو لەگەڵ براکانم بەڵام بە هۆی بۆردوومانکەوە لەگەڵ براکانم دابڕام بەرەو ڕۆژە هەڵاتی کودستان کۆچمان کرد کاتی چوم بۆ ڕۆژهەڵات زانیم دوو برا و خوشکیکم شەهێد بوون یەکیک لە بەراکانم شەش منداڵی هەبوو تەواوی منداڵەکانیشی شەهێد بوون بە گەشتی بەهۆئەو کۆمەڵ کوژیە ١١ کەس لە بنەماڵەکەم شەهید بوون، ئێمە ویستمان زیاتر بێدوینن زانیاریمان پێ بدات لەسەرئەو کۆمەڵکوژیە بەڵام بەهۆی دۆخی دەروونی و دڵپری نەیتوانی قسەمان بۆ بکات.
لە مۆنحمێنتی هەڵەبجە چەندین کاری هونەری بەڕێوەچوو،بۆوەبیرهێنانەوەی ئەو كۆمەڵكوژیە جەلیل ئەحمد و پێشوا مەهدی دوووێنەگری گەنجی شاری هەڵەبجە ٣١ تابڵۆیان وەک ئاماژەیەک بە یادی ٣١ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە نمایش کرد.جەلیل ئەحمدی وێنەگەردەربارەی پێشانگای وێنەکە وتی: من ئەو وینانەم کۆکردۆتەوە کە لەساڵی ١٩٨٨ لە کاتی بۆردوومانەکە گیراون لە ئیستادا من وێنەی هەمان ئەوشوینانەم گرتوە نمایشم کردوە، دەمەوێت بە وێنەکانم ئەو پێشان بدەم کە ڕاستە کۆمەڵکوژی کرا گەڵیک خەڵک بوونە قوربانی، بەڵام هەڵەبجەییەکان جارێکی تر ژیانیان خولقاندەوە و ئیستا ئەو ناوچانە ئاوادانە.
هەر لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا ئەو فرۆکەیە نمایش کراوە کە لە ١٦ ئاداری ساڵی ١٩٨٨ هەڵەبجەی پێ بۆردوومان کردووە و ڕژێمی بەعس هەوڵی قڕکردنی گەلی کوردی پێدەدا، بەڵام حکومەتی بەعس ڕووخا و گەلی کوردیش کۆتای پێنەهات، بەڵکولە دوای ٣١ ساڵ ئیستا منداڵانی کورد لەسەر پشتی فرۆکە کانی ڕژێم بەعس یاری دەکەن، هاووڵاتیانی هەڵەبجەش دەلێن: با ئەو ڕووداوە ببێتە وانە بۆهەموو ئەو ڕژێمانەی کە ئینکاری گەلی کورد دەکەن وهەوڵی قڕکردنی دەدەن.
ک-ش