ڕۆناهی سه‌رحه‌د: ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای عه‌فرین بگۆڕن
ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك ڕایگه‌یاند، ئامانجی توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و ڕێگری كردن له چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدڕاڵیی دێمۆكراتیه.
ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك ڕایگه‌یاند، ئامانجی توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و ڕێگری كردن له چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدڕاڵیی دێمۆكراتیه.
ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنی كوردستان - پاژك له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین و «به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م»ی هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رحه‌د ڕایگه‌یاند، ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕوونه كه چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و خاكه‌ی هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر و هه‌وڵ ده‌دات داگیری بكات، توشی قڕكردنی جه‌سته‌یی و فه‌رهه‌نگی بكات.
ڕۆناهی سه‌رحه‌د ئاماژه بۆ ئامانجه‌كانی توركیا ده‌كات له داگیركردنی عه‌فرین و ده‌ڵێت:
«توركیا ده‌یه‌وێت به ته‌واوی ڕۆژئاوا داگیربكات، كوردان ئاواره بكات و به‌م شێوه‌یه دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه بكات، ئه‌و كاته ده‌یه‌وێت ڕێگری له ئیراده‌ی ئازادی كوردان، سیسته‌می فێدڕاڵی دێمۆكراتیی هاوبه‌شی گه‌لان بكات و گه‌لی كوردیش به‌بێ به‌ڕێوه‌بردن و بێ ستاتۆ بهێڵێته‌وه.»
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆردیناسیۆنی پاژك ئاماژه بۆ به‌رپرسیاره‌تیی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات و ڕایگه‌یاند: پێش هه‌ر كه‌س ڕووسیا به‌رپرسیاره، ئاسمانی عه‌فرین له‌ژێر ناوی ڕژێمی به‌عس، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕووسیادایه. ڕووسیا به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت. ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا ڕێككه‌وتن و به په‌سه‌ندكردنی ڕووسیا، هێرش ده‌ستی پێكرد.
ده‌رباره‌ی به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌مه‌ریكا، ڕۆناهی سه‌رحه‌د ڕایگه‌یاند:
«به وتنی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، ئێمه له په‌یامی ئه‌وان تێده‌گه‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه بشارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته ئیدی ته‌واو بوو. هیچ قانوونێك ڕێگه به ده‌وڵه‌تێك نادات كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی سیڤیل بكات و بۆردومانی به‌نداو، مزگه‌وت، شوێنه‌وار و گونده‌كان بكات. هیچ ڕێیه‌كی تێناچێت ئه‌مه قبووڵ بكرێت. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌وه ١٢ ڕۆژه بۆ بۆمبارانی مه‌یدانێكی چۆڵ نافڕن، هه‌ندێك گوند به ته‌واوی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كراون.»
سه‌رحه‌د باس له پێگه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كات و ده‌ڵێت: یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هێزی خۆپاراستنن كه له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد پێكدێن و گه‌لی خۆیان ده‌پارێزن. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ده‌بێ كورد زیاتر له ڕووی چه‌كدارییه‌وه خۆی ڕێك بخات. وتیشی: پێویسته له دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به دڕنده‌یی هێرشی گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌موو لاوان، پیر، ژن و پیاوی كوردستان بكه‌ونه نێو پێگه‌ی پاراستنی چه‌كداری.
ڕۆناهی سه‌رحه‌د له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند:
«عه‌فرین شارێكی كوردانه، پارچه‌یه‌كه له باكووری سووریا و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه. كورد هه‌تا مردن عه‌فرین ده‌پارێزن.»
ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ستایشی به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرینی كرد و چالاكییه گیانبازییه‌كه‌ی شه‌هید «ئا‌ڤێستا خابوور»یشی به واتادار ناوبرد. هه‌روه‌ها سه‌رحه‌د داوای له لاوانی كوردستان كرد ڕوو له عه‌فرین بكه‌ن و خاوه‌نداری لێ بكه‌ن.
ش. م