ڕێکخراوەکانی ئێزدیان بانگەوازیان بۆ چالاکییەکانی ١٢ی ئۆکتۆبەر کرد

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ چالاکییەکانی ١٢ی تشرینی یەکەم لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەشداربوونیان کرد.

لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بانگەوازی بۆ گەلی کورد، بە تایبەتی کۆمەڵگەی ئێزیدی هەموو مرۆڤە دیموکراتەکان کرا، لە ١٢ی تشرینی یەکەم/٢٠ ڕەزبەر دەنگی خۆیان بۆ ئازادی و دیموکراسی گەلان بەرز بکەنەوە.

رێکخراوەکان ڕایانگەیاند، دەبێت لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداریی چالاکییەکان بن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ گەلانی هەرێمەکە وەبیر خرایەوە و ئاماژە بەوە کرا، لە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوا یەکێتی گەلان هاتەکایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە: "دەبێت گەلەکەمان و دامەزراوەکانمان لە ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپا، هەموو ئەوانەی دەڵین من مرۆڤم، بەشداری چالاکییەکانی ١٢ی تشیرینی یەکەم ببن و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن".

ئەو ڕێکخراوانەی کە ئیمزایان کردووە بریتین لە:

ناڤ یه‌ك ( ناڤه‌ندا یه‌كیتیا كۆمه‌لێن.ئێزدیا )

سەمەژێ (سوانا مه‌جلسه‌ ژنێن ئێزدی ئە‌ورۆپا)

هەجێ (هه‌ڤگرتنا جوانێن ئێزدی)

مەشەدە (مه‌جلسا شه‌نگالێ یا داسپۆرا)

نەچێ ( ناڤه‌ندا چاندا.ئێزیدخان)

یەئێسە (یه‌كیتیا ئێزدیێن سووریێ)

مه‌جلسێ گوندێن ئێزدیێن باكور

ف.ق