ڕێگا نادرێت پارێزەران دایکانی ئاشتی ببینن

لە ڕوحا ١١ کەس دەستگیرکرابوون کە ٤ کەسیان دایکانی ئاشتین و ڕێگا نادرێت پارێزەران سەردانیان بکەن.

لە ڕوحا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١١ کەس دەستگیرکران کە ٤ کەسیان دایکیانی ئاشتین. ڕێگا نادرێت تا ٢٤ کاتژمێر دەستگیرکراوەکان پارێزەرانیان ببینن. هەر ١١ کەسەکە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس زیندانیکراون.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئەمانەن:

هالدە ئوغور، فاتیمە ئایباش، عەدالەت چات، مەیاسەر کۆرکماز دایکانی ئاشتی، ئیسماعیل کاپلان، جبرائیل ئوغور، عومەر بۆدال، دەنیز ئاغاچگۆز، جەلال ئاڵتون، قەدەر دەلیکان و ئاینوور دەلیکان ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی پرسووس.

ف.ق