ڕەژاک خولێکی فێربوونی دروومانی بۆ ژنانی کەرکوک کردەوە
رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-رەژاک بۆ هاوکاریکردنی ژنانی کەرکوک خولێکی فێربوونی دروومانی کردەوە.
رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-رەژاک بۆ هاوکاریکردنی ژنانی کەرکوک خولێکی فێربوونی دروومانی کردەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە شاری کەرکوک خولێکی فێربوونی دروومان بۆ ژنانی شارەکە کرایەوە، خولەکە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستانەوە کرایەوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی تواناکانی ژنان و پشتبەستن بە خۆیان.
سەبارەت بە کردنەوەی ئەم خوولە سازان فەرهاد مامۆستای خولەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " ئامانجی ئێمە وەکو ڕەژاک لە کردنەوەی ئەم خولە پەرەپێدانە بە هێز و تواناکانی ژنانی شاری کەرکوک، ئەو بابەتانەی کە فێری ژنان دەکرێن لەم خولەدا بریتین لە بڕینی قوماش و چۆنیەتی دروومان و هەروەها پێشکەشکردنی سیمینارێک لەسەر مێژووی ژنان و تواناکانی ژنان لەبوارە جیاوازەکاندا."
سازان فەرهاد وتیشی: "جێگای خۆشحاڵیە کە توانیومانە لەم دۆخەی ئیستادا ٢٥ فێرخوازی ژن بەشداری ئەم خوولەدا بکەن لەگەل پابەندبوونیان بە رێنەماییە تەندروستیەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە."
سەبارەت بە ماوەی بەردەوامبوونی خوولەکە سازان فەرهاد ڕاگەیاند، ئەم خوولە ماوەی مانگێک بۆ ٤٠ رۆژ دەخایەنێت تا بەتەواوی فێرخوازان بتوانن کاری دروومان فێرببن.
ز.ش