ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیان دانا

لە چوارچیوەی کەمپینی بایکۆتدا، رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندێکیان بە مەبەستی بایکۆتکردنی کەل و پەل و کاڵای تورکی دانا.

بە پێشەنگیی ژنانی گەنجانی تێکۆشەر لە شاری رانیە بە مەبەستی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، ستاندێک دانرا.

ستاندەکە بە دروشمی 'من کوردێکی دڵ پڕم کاڵای تورکی ناکڕم' دانرا.

ستاندەکە هاوکات هەڵمەتێکیش بوو بۆ خستنەرووی ئەو کاڵا تورکییانەی لە باشوری کوردستان دەفرۆشرێن و بانگەوازیی ئەوە کرا کە ئەو کاڵایانە نەکڕن و نەبن بە هاوکاری داگیرکەران.

لە هەمان چوارچێوەدا، سیمینارێک رێکخرا و شانۆگەرییەکیش پێشکەشکرا.

جەماوەری شاری رانیە پێشوازییەکی بێوێنەیان لەو ستاندە کرد.

ز.ش