کاتێک ئێمە یەکگرتوبووین سەرکەوتنمان بەدەست هێنا

ئەو ڕۆژانەی هێزە کوردییەکان دژبە یەک نەبوون و لە یەک سەنگەردا لەدژی داگیرکەران شەڕیان دەکرد.

لە رؤژێکی وەک ئەمرۆدا و لە شەش ساڵ پێش لەسەرداواکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هێزی گەریلا گەییشتە شاری کەرکووک و شان بە شانی ‌‌هێزی پێشمەرگە شەڕی داعشیان کرد وچەتەکانی داعشیان تێک شکاند. گەریلا خاون ڕۆلێکی گرنگ بوون لە پەروردە کردنی هیزی پێشمەرگە و گەلی ناوچەکە بۆ خۆپاراستن لە هێڕشی دووژمن.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دەست بەسەرداگرتنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە شاری کەرکووک و چەند ناوەچەیکی ترلە چوارچیەوەی دەستوری نویێ عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٥ پەسەند کرا وەک ناوچەی سنوری باشوری کوردستان وعێراق و وەک ناوچەی کێشە لەسەرهەژمارکران. بە پێی مادەی ١٤٠ ی دەستوری عێراق دەبوو کەرکوک و ئەو ناوچانەی کە دەکەوتنە چوارچیەوە ئەو مادەیە دۆخەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕێفراندۆمی تێدا بکرێت بۆ یەکلایکردنەوە چارەنوسی ئەو ناواچانە، بەڵام کاتی ئەو مادەیە بەسەرچوو ئەو ناوچانەش وەک خۆێ مایەوە.

مانەوەی کێشەی کەرکووک بەم شێوە هەڵواسراوە بۆشاییەکی سیاسی و ئەمنی گەورەی دروست کردووە و بەتایبەتی لە باشوری شارەکە،  پێشتر لەسەردەمی ڕژێمی بەعس لەسەرەتای ساڵانی ١٩٨٠ تا ڕووخانی ڕژێم ئەو ناوچەیە ڕووبە رووی شاڵاوی بەعەرب کردنی ببۆیەوە،  باشوری کەرکووک لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ببۆ پەناگەیکی ترسانک بۆ بەعسیە کۆنەکان، ڕیکخستنی ئیسلامەییە توندرەوەکان، لە دوای ڕووخانی ئەو ڕژێمە تاکو ئیستا هەمێشە ڕیکخستنە ئیسلامیە توندرەوەکان لە باشوری کەرکووک خۆیان بەجێکردووە هێڕشی کەرکووکیان کردوە.

لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ چەندین ڕێکخستنی تێرۆرستی بەناوەکانی( قاعیدە، تاڵیبان، ئەنساری ئیسلام  و وەهابیە توندرەوەکان) لە باشوری کەرکووک هێڕشی ناوشاری کەرکووکیان دەکرد، لە ئەنجامی ئەو ‌هێرش و تەقینەوانەدا  بە سەدان هاوڵاتی  بوونە قوربانی، گروپە توندرەوکان بە شێوازی دڕندانە، ترس و دڵەڕاوکیان لە ناو هاوڵاتیان بڵاو دەکردەوە ئەو گروپانە  وا بەهێز ببون ناراستەوخۆ بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری باشوری کەرکوک ،تەڵعەفەر ،حەویجە و بەشێکی زۆری موسڵیان دەکرد.

 

لەگەڵ دەسپێکردنی سەرهەڵدانی گەلان لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١١  لە وڵاتی تونس کە دواتر بە بەهاری عەربی ناسرا، چروسکی شەر وڵاتی میسر، لیبیا و سوریاشی گرتوە، سەرهەڵدانی گەلان دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی وڵاتەکانیان. بەڵام هاوکات ئەوە شەڕە کە لە نێوخۆی دەوڵەتان ڕویدا بۆیە هۆکاریک بۆ ئەوە گروپە توندرەوە ئیسلامیەکان تەواوی ئیسلامیە توندرەوەکانی جیهان لە ڕێگای تورکیاوە و بە پشتیوانی تورکیا خۆیان لە عێراق و شام کۆ بکەنەوە ڕیکخستنی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی عێراق شام(داعش) ڕابگەینن.

لە  ڕێکەوتی ٩ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٣ سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە دامزراندی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ی ڕاگیاند، لەماوەیکی کەمدا توانیان ڕێکخراوە توندرەوەکان لە دونیا بە پشتیوانی تورکیا و چەند وڵاتێکی تری عەربی لە خۆیان کۆبکەنەوە لە دوای ئەوە داعش هەریەک لەشارەکانی ڕەقە و دیرە زوور چەن شارێکی تری گرنگی سوریای داگیر کرد لە سوریاوە بۆ عیراق پەرینەوە لە ١٠ حوزیرانی ٢٠١٤ تونیان شاری موسڵ بگرن، دواتر لە ٣ئاب هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە شەنگال پاشەكشەیان کرد شارەکە و ٦ هەزار کچ و ژنی ئیزدیان تەسلیمی داعش کرد.

تا دەهات مەترسیەکان لە سەر کوردستان زیاتر دەبوو

ئەو ‌هێڕش داگیرکاریانەی داعش بۆسەرعێراق بەردەوام بوو دواتر لە ٦ ئاب ئەو ڕیکخستنە تیرۆرستیە خۆی گیاندە مەخموور حەوزی حەمرین و شارۆچەکەی حەویجە و باشوری کەرکووک، تا دەهات مەترسیەکان لە سەر کوردستان زۆرتر دەبوو بەتایبەتی لە دوای ئەو ڕەفتارە دڕندانەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆستەی داعش بەرامبەر کوردانی ئیزدی کردیان هاوڵاتیانی ناوچەکە زۆرتر لە دڵەراوکی دەژیان.

"ئەگەر داعش کەرکووکی گرتبا کارەساتا ڕویدەدا"

ئەو ڕیکخراوە تیرۆستیە بیری توندرڕەویی سەلفی  وەهابی ئیسلامیان هەبوو، هەموو مرۆڤیکیان دەکردە ئامانجی خۆیان کە هاوشێوەی خۆیان نەبوون و وە سەریان لە لاشەی جیا دەکردەوە، کەرکووکێش شارێکی فرە ڕەنگە و فرە ئاێین و بیری جێاوازە، بۆیە ئەگەر ئەوتێرۆرستانە دەستیان بگیشتایتە کەرکووک کارەسات رویدەدا.

"مەسعود بارزانی داوای کرد گەریلا  پشتیوانی پێشمەرگە بکات"

داعش گیشتبۆ مخموور و باشوری کەرکووک بەڵام هیچ ڕوو بەروو بونەوەیەکی بەخۆیەوە نەبینی بوو، مەترسیەکانێش بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان بەتایبەتی هەولێر کەرکووک زۆر ببوو، بۆیە هێزی پێشمەرگە بەرامبەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیە سەنگەریان گرت بەڵام ئەوەی دەبینرا هێزی پێشمەرەگە بەتەنیا نەیدەتوانی بەرەنگاری ئەوە هێزە ببێتەوە، بۆیە بە شێوازێکی فەرمی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەو کاتە داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) کرد کە هێزەکانی گەریلا بنیرن بۆ پشتیوانی و پێشگرتن لە داعش،  ئەو داواکاریەی مەسعود بارزانی لە کاتێکدا دەهات کە پێش چەن ڕۆژیک گروپێکی بچووکی گەریلا لە چیای شەنگال پێشیان لە چەتەکانی داعش گرت و نەیان هێشت کارەساتی شەنگال لەوە گەورەتر ببێت.

لە دوای داواکارەیەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان فەرماندەی گشتی هێزی گەریلا موراد قەریلان  ڕایگیاند:' ئێمە گەریلا دەنیرین بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان وا ڕایدەگینین بەرامبەر داعش شەر دەکەین تا کۆتای بەو فاشیزمە ڕەشە دەهێنن ڕۆژی ٨ ئابی ٢٠١٤ کاراونێکی گەورەی هێزەکانی گەریلا لە قەندیلەوە  بەڕیکەوتن بۆ کەرکووک، لە کاتی تێپەربوونیان بەشارۆچەکەی سەنگەسەر، ڕانیەو، سلێمانی، تەکیەو و چەمچماڵ پێشوازی گەرم لە گەریلا کرا بە درووشمەکانی (بژی گەریلا)( بژی یەکیتی نەتەوەی) ( بژی پەکەکە) پێشوازی لەگەریلاکانی ئازادی کرا و بە چاوی پارێزەرو فریاد ڕەسی کۆمەڵگای باشوری کوردستان چاویان لێدەکرا.

گەریلاکانیش بە دڵیکی گەرمەو بە چاوێکی پر لە ڕق لە درندەکانی داعش هاواریان دەکرد: (شەر شەر - بۆ ئازادی شەر) هەروەها دەیان وت:" ئێمە گەریلای چوار پارچەی کوردستانین لە کوێ پێوست بێت ئێمە لەوێن". بەم شێوەی سەرلە ئێوارە ئەو ڕۆژە هێزەکانی گەریلا گیشتنە دەروازی شاری کەرکووک بەسەدان کەس پشیوازیان لێکردن، هەر لەگەڵ گەیشتنیان بۆ کەرکووک هێزەکانی خۆیان دابەشکرد بۆ چەن گروپێک بۆ ئەوەی شان بە شانی پێشمەرگە کەرکووک بپارێزن.

ڕۆڵی گەریلا لە کەرکووک

تیمی شارزای قناس

گەریلا هێزێکی شارزای شەڕی ناوشاری لە فرۆکەخانەی کەرکووک بەجێکرد بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هێرشیک بۆ ناو شار بە زووترین کات تێمەکانی قناس بەدەست و هێزەکان خۆیان بگەینە شوینی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی بتوانن کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و گەل لە هێرش بپارێزن.

گەریلا پێشی لە کۆمەڵكوژی کاکەییەکان گرت

 هەروەها  بەشێکی تری هێزەکانیان لە گوندی (مەتارە)ی سەر بە قەزای داقوق بەجێکرد بەرامبەر گوندی (وحدە) کە چەتەکانی داعش داگیریان کردبوو، گوندی وەحدە تەنها ٤٠٠ مەتر لە ڕێگای گشتی نێوان کەرکووک بە غداد دووربوو، مەترسیکی زۆر هەبوو چەتەکانی داعش ڕیگای گشتی نێوان بەغداد کەرکووک کۆنترۆڵ بکات، هەروەها لە ناو قەزای داقوق گوندەکانی دەرووبەری ژماریکی زۆری کوردی کاکەیی هەبوون، مەترسیکی زۆر هەبوو هاوشێوەی شەنگال و ئیزدەیەکان داعش کۆمەڵکوژی لەسەر کوردە کاکەییەکان پێک بێنی، ئامانجی ئەو هێزەی گەریلا لە گوندی مەتارە  بریتی بوو لە ڕاوستاندنی پێشرەوەیەکانی چەتەی داعش، هەروەها پاراستنی کوردە کاکەییەکان، پاراستنی ڕیگا بەغداد کەرکووک، پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە.

کاتێک هێزی گەریلا چووە  کەرکووک هاوکات شانبەشانی پێشمەرگە لە سەنگەرلە باشوری ڕۆژئاوای کەرکووک تا قەزای داقوق هیزەکانی خۆی لەگەڵ پێشمەرگە بڵاوە پێکردە هاوکات فەرماندەی هێزی گەریلا عەگید کەلاری ڕۆژانە ‌هیزەکانی پێشمەرگەی بەسەر دەکردەوە دڵنیای پێی دەدان لە ئەگەری هەر هێڕشیکی داعشدا گەریلا پشتیوانیان دەکات، تیمی گەریلا دچیتە هانایان.

دۆخی سنورەکان بۆ پاراستنی شاری کەرکووک وا پیوست بوو کە هێزی کوردی تەنها لە شێوازی خۆپاراستن نەبێت بەڵکوو دەبێت هێرشی بکات، گەریلا هێزیکی ڕاهینراو پرۆفیشناڵ بوو لەشەڕدا، بۆیە لە زۆربەی ‌هێرشەکاندا هێزی گەریلا لە پێشەوە شەرەکاندا بوون، تیمەکانی نیشان شکێن و قناس بەدەستەکانی گەریلا ڕۆڵی گرنگیان دەبینی، هیزی پێشمەرگە کاتێک گەریلایان لە هاوشانی خۆیان دەبینی زیاتر ورەیان بەرز دەبۆیەوە بەتایبەتی کاتێک کچانی گەریلایان دەبینی پڵینگ ئاسا هێرش دەکەن پێشمەرگەش زیاتر شانازیان بەکچانی کورد و خۆیان و یەک ڕیزی نێو ماڵی کورد دەکرد.

" گەلیان فێری خۆ پاراستن دەکرد"

هێزی گەریلا نەک تەنیا وەک هیزێکی شەرکەر بوو بەڵکو هەوڵیان دەدا گەلێ ناوچەکە فێرە خۆ پاراستنی جەوهەری بکەن لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی گەریلا لە کەرکووک بوو سەدان ژن و پێاوی کەرکووک  بەتایبەتی گوندە کاکەییەکان و داقوقیان پەروردە کرد بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لە کاتی  هێڕشێ چەتاکانی داعش، لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە هەمێشە وەشیاریان دەدایە گەل.

"کاتێک ئێمە یکگرو بوین سەرکەتنمان بەدەست هێنا"

جێاواز لەوەی هاوڵاتیانیان فیری خۆپاراست دەکرد ،هێزی گەریلا وەک ‌هێزیکی پرۆفیشناڵ خاوەن ئەزموون ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پەروردەکردنی ‌هێزەکانی پێشمەرگە و ڕاهینان لەسەرچەکی جێاواز، ئەوەش وایکردبوو پێوەندییەکی باش لە نێوان هەریەک لە ڕیزەکانی گەریلا و پێشمەرگە ببێنرێت، هەمێشە لە دوای شەر و سەرکەوتنەکاندا هێزەکانی گەریلا و پێشمەرگە بەنیشانەی یەک ڕیزی یەکێتی دەستیان لە ناوی دەستی یەکتر دەکرد نیشانەی سەرکەتنیان بەرز دەکردەوە وێنەیان دەگرت، دەیان وت:" با ئەوە وێنە بۆ مێژوو بێت کاتێک ئێمە یکگرو بوین سەرکەتنمان بەدەست هێنا"

"خوێنی گەریلاو پێشمەرگە تێکەڵ بەیەکتر بوون"

بەم شیوەیە گەریلا شان بە شانی ‌‌هێزی پێشمەرگە و هیزە ئەمنەیکانی تر لە کەرکووک بەردەوام بوون،  لە ماوەی مانەوەی بۆ پاراستنی ئەو شارە شەهید و برینداریان دا و چەندین جار پۆ پاراستنی ئەو شارە خوینی گەریلا و پێشمەرگە تێکەڵی یەکتر بوون و پێکەوە سەرکەتنی گەورەیان بۆ گەلی کورد بەدەست هێنا گەریلا لە ماوەی مانەوەی لە کەرکووک بە هێچ شیوەیەک جێاوازی نەتەوەیی یان ڕەگەزپەرستی نەکرد بەڵکوو بە هزرێکی کراوەو دیموکراتییانە هەمێشە باوەشی بۆ هەموو نەتەوە و ئاێینە جێاوازەکانی کەرکووک کراوە بوو.

پاشەکشەی گەریلا لە کەرکووک

هێزی گەریلا لە ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام لە کەرکووک مایەوە تاکو ڕیفراندۆم کراو دواتر ‌‌هێزەکانی عێراق لە ١٦ئەکتۆبەری ٢٠١٧ جارێکی تر گەرانەوە کەرکووک لەو کاتەشدا هیزی گەریلا خۆی بۆ هەموو ئەگەریک ئامادە کردبوو، بەڵام ‌هیچ هێزیکی سیاسی باشوری کوردستان شانی نەدایە بەرئەوەی لەگەڵ گەریلا لە کەرکووک بمینیتەوە هەموو لە کەرکووک پاشە کشەیان کرد لە دوای شەرێکی دوو ڕۆژە هیزی گەریلا لە دوای هەموو هێزەکانەوە لە ١٧ ئەکتۆبەر لە کەرکووک پاشە كشەیان کرد.

ک-ش