لەدوای ئەوەی ئەحمەد مسماری وتەبێژی فەرمیی سوپای نیشمانیی لیبیا بە شیوازێکی فەرمی ئاشکرایکرد، گروپێک چەتە بەناوی "پێشمەرگەی ڕۆژ" لەپاڵ سوپای تورکیا بەشدارییان کردوە لە داگیرکردنی لیبیا، کاردانەوانەکان لە باشووری کوردستان بەرامبەر تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرفراون دەبن و ئەوە کارە هاوبەشەی تورکیا و پارتی شەرمەزار دەکرێت.
یەک لەو کەسایەتییانەی لەوبارەیەوە کاردانەوەی پیشانداوە نووسهر و چاودێری سیاسیی كورد نیاز حامید-ە. له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نامهیهكی بەزمانی عەربی ئاڕاستهی لیوا ئهحمهد مسماری وتهبێژی فهڕمی سوپای نیشتمانی لیبیا كرد و تیایدا نووسیوویهتی: "بهناوی خۆی و ههموو هاوڵاتییهكی كوردی بهشهرهفهوه داوای لێبووردنی زۆر له بهڕێزتان و گهلی لیبیای برا دهكهین و نیگهرانین له بهشداریكردنی ههندێك مورتهزهقهی كورد له شهڕی دژ بە سوپای نیشتمانی لیبیا و گهلی لیبی".
نیاز حامید دهڵێت: "ئهو مورتهزهقانه سهر به باندهكانی رۆژن و تیرۆریستی سهر به ئهردۆغانن و ههرگیز نوێنهرایهتی گهلی كورد ناكهن و سهر به پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە)ن، كه سهر به توركیایه و به تیرۆر و ئاگر حوكمی ههرێمی كوردستان دهكات".
هاوکات هونەر تۆفیق نوسەر و ڕۆژنامەوان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فیسبووک دەربارەی ناردنی چەتەکانی ڕۆژ بۆ لیبیا و هۆکاری ناردنیان و بەکارهێنانیان لە لایەن تورکیاوە نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە.
لە نوسینەکەی خۆیدا هونەر تۆفیق ناردنی سوپاسی تورکیا بۆ لیبیا بە هۆکارێکی مێژوویی دەزانێت و ئاماژە بەودەکات، کە تورکیا لە ڕیی هەندێک چەتەی کوردەوە تۆڵە لە گەلی لیبیا بکاتەوە، هونەر تۆفیق لەو بارەیەوە باس لەڕوداوێک دەکات کە لە نێوان نەجمەدن ئەربەکان سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا و معەمەر قەزافی سەرۆکی ئەو کاتی لیبیا ڕویداوە.
دەقی نوسینەکەی هونەر تۆفیق وەک خۆی
تۆڵەی تورک بە کورد
کاتێک نەجمەدین ئەربەکان ( باوکی ڕۆحی و سیاسی ئەردۆغان ) لە ١٩٩٦ دا کرایە سەرۆک وەزیرانی تورکیا. چەند مانگێکی نەبرد سەردانی لیبیای کرد. زۆریان پێگوتبوو سەردانی لیبیا نەکات، چونکە قەزافی شەرمی نیە و شتێک دەڵێت، ئابڕووی تورکیای پێ ببات . تانسۆ چیلەر کە جێگری حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی تورکیابوو زۆر ناڕازی بوو بەو سەردانەی ئەربەکان بۆ لیبیا ( وەک خۆی دەیگێڕیتەوە) ڕازی نەبووە هاوسەفەری بێت .
پێشبینیەکەیان ڕاست دەرچوو، لەکاتی کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەی ئەربەکان و قەزافیدا، سەرۆکی ئەوکاتەی لیبیا بۆمبێکی لە تورکیادا تەقاندووە بەئامادەیی سەرۆک وەزیرانەکەی تورکیا خۆی. قەزافی ڕەخنەی لە مێژووی تورکیا گرت و داوای قەرەبووی دەیان ساڵەی لە تورکیاکرد، کە بەهۆی داگیرکاری عوسمانیەکانەوە وڵاتەکەی توشی وێرانەیی و دواکەوتن بووە. هەروەها تورکیای بە وڵاتێکی داپڵۆسێنەر ( قمعی) و توندوتیژ وەسف کرد لەدژی کورد و گوتی :بۆچی تورکیا مافی کورد زەوت دەکات؟ کورد مافی خۆیەتی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت. هێرشێکی تریشی کردە سەر تورکیا بەوەی داگیرکراوی ئەمریکا و ملکەچی ئیسرائیلە .
ئەو بۆمبە قورسەی لیبیەکان بە ئامادەیی ئەربکان بە تورکیایانەوە نا، تەقینەوەکەی لە نێوەندی سیاسی و سەربازی و ئیعلامی تورکیا گەورەتربوو لەوەی ئەربەکان تەوەقوعی دەکرد. لە تورکیادا ناونرا ( ڕۆژی ئابڕووچوون) هەمووان داوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەربەکانیان کرد، لەبەر ئەوەی بەهۆی سەردانەکەی بۆ لیبیاوە ئابڕووی تورکیا شکاوە. مەجلیسی ئەمنی قەومی تورکی بڕیاریدا ئەربەکان لە سەرۆکایەتی حکومەت لابدات و پارتەکەی (ڕەفا) لە تورکیادا قەدەغە بکات .
لە ئێستادا ناردنی کوردە هاوپەیمانەکانی تورکیا ( هێزی ڕۆژ) لەلایەن ئەردۆغانی تەلەبەی ئەربەکانەوە بۆ شەڕ لەدژی لیبیا، هەڵگری مەغزایەکی مێژووییە و تۆڵەکردنەوەی تورکیایە لە لیبیا بەکارەکتەری کورد خۆی !!
هاوکات ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەریمی کوردستانیش داوای ڕونکردوە لە حکومەت و لاینی پەیویندار دەکەن کە چۆن لەسەر ناوی گەلی کورد گروپێک چەتە ناو ناوبانگی گەلی کورد و پێشمەرگە خراپ دەکەن.
ژ.ت
****
****