وتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا: ٤ پێشمەرگەى رۆژ لە لیبیا دەستگیرکران

سوپای لیبیا رایگەیاند، ٤ پێشمەرگەى رۆژیان دەستگیرکردووە، کە لەگەڵ هێزەکانى تورکیا بۆ شەڕ لە دژی سوپای نیشتمانیی لیبیا چوونەتە وڵاتی لیبیاوە.

ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا لەبارەى ناردنی هێزە میلیشیاییەکانى تورکیا بۆ شەڕ لە لیبیا لە بنغازی کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکخست.

مسماری لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند، تورکیا لە شاری هەولێر 'پێشمەرگەکانى رۆژ' پەروەردە دەکات و بۆ شەڕ رەوانەى لیبیایان دەکات.

مسماری راشیگەیاند، ٤ لە پێشمەرگەکانى رۆژ لەلایەن سوپای نیشتمانیی لیبیاوە لە شەڕدا دەستگیرکراون، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.

وتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا ئەوەشی راگەیاند، ئەو هێزە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە راهێنانیان پێکراوە و بە فەرمانی تورکیا نێردراون بۆ لیبیا تاوەکو لە دژی سوپای نیشتمانیی لیبیا شەڕ بکەن.

ئەحمەد مسماری ئەوەشی وت "تورکیا بە پارە چەکدارانى ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و گروپە چەکدارەکانى نزیک لە خۆی رەوانەى وڵاتەکەمان دەکات، بەڵام ئەو پێشمەرگانەى رۆژ کە دەستگیرکراون راهێنانی تایبەتیان پێکراوە بۆ تیرۆرکردنی بەرێوەبەرانی سوپای سوریا، پەکەکە و یەپەگە".

ژ.ت

****