کارە سیخوڕییەکانى دەوڵەتى تورک لە برادۆست
دەوڵەتى تورک لەو ناوچانەدا کە ساڵی رابردوو داگیریکردوون بە ناوى سەرژمێرییەوە دەستی بەکاری سیخوڕی و هەواڵگری کردووە.
دەوڵەتى تورک لەو ناوچانەدا کە ساڵی رابردوو داگیریکردوون بە ناوى سەرژمێرییەوە دەستی بەکاری سیخوڕی و هەواڵگری کردووە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى گەلیى لاتا و گەلیى ژیلیای برادۆستى باشووری کوردستانی ساڵی پار داگیرکرد. ئەو سنوورانە دەیان گوند لە خۆ دەگرن.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوشاری خستووەتە سەر گوندیان و دانیشتوانى ئەو سنوورە و هەڕەشەیان لێدەکات.
لەبەر ئەوەى هەڕەشە و گوشارەکانى ئەنجامێکى لێنەکەوتەوە، لەم چەند مانگەدا بە ناوی سەرژمێرییەوە دەستی بەکاری سیخوڕی و هەواڵگری کردووە.
"سەرژمێری نییە، کاری سیخوڕییە"
بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، سیخوڕەکانى دەوڵەتى تورک لەم چەند مانگەى رابردوودا بە ئۆتۆمبێلێکى ژمارە هەولێر، کە ژمارەکەى ٢٧٠٠١٣ یە لە گوندەکانى گەلیى ژیلیا و لاتا دەسوڕێنەوە و لە ژێر ناوى سەرژمێریدا سەردانى ماڵەکانى ئەو سنوورانە دەکەن.
ئەو سەرچاوە هەرێمییانە رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە ژنێک و پیاوێکى تیادایە و سەرباری ئەوەى لە عێراق و باشووری کوردستان پرۆسەى سەرژمێرى بوونی نییە ئەوان بە ناوی سەرژمێرییەوە کاری سیخوڕی و هەواڵگری دەکەن.
راشیانگەیاند، پێویستە هاووڵاتییانى ئەو سنوورانە هۆشیار بن و دەرگای ماڵەکانیان بە رووی ئەو کەسانەدا نەکەنەوە، کە بە پاساوی سەرژمێرییەوە دەیانەوێت سەردانیان بکەن.
ر.م