کرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانى لە دەستدا
کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە سەر بینای مۆڵێکی بازرگانی لە بانە گیانی لەسەدتدا.
کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە سەر بینای مۆڵێکی بازرگانی لە بانە گیانی لەسەدتدا.
کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە سەر بینای مۆڵێکی بازرگانی لە بانە گیانی لەسەدتدا.
ڕۆژی شەمە ٨ی گوڵان کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی سینا مورتەزاپەناە لە کاتێکدا کە لە بینای مۆڵێکی بازرگانی خەریکی کارکردن بووە، لە نهۆمی دووەمی ئەو بینایەیەوە بەربووەتە و بەو هۆیەوە گیانى لەدەستدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سینا مورتەزاپەناە هاووڵاتی گوندی تیزاوا لە ناوچەی زێویەی سەقز بوە و لە نهۆمی دوویەمی مۆڵێک بەناوی "ئافتاب درەخشان” لە شاری بانە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.
ئەمەلەکاتێکدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ بژێویی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان ڕۆژانە ڕوبەڕووی دەیان مەترسیی وەک، بەربونەوە لەسەر بیناکان، ڕوداوی سوتاندن و شکاندنی بڕبڕەی پشت، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان لەسەر سنوورەکان و کێشەگەلی تەندروستی دەبنەوە.
خاوەنکاران لە بیمەکردنی کرێکاران خۆیان دەبوێرن و ئەوەش وایکردووە، سەدان کرێکاری کورد کە لە سەر کار تووشی ڕووداوی نەخوازراو ببنەوە و هیچ یارمەتیێکی مادی نەکرێن و خۆیان و بنەماڵەکانیان لە هەلومەرجێکی نالەباردا ژیان بەسەر ببەن.
لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرفەتی کار زۆر کەمە و ئەوەشی کارێکی دەست دەکەوێت، لە رووى ئاسایشى کار و نەبوونى کەلوپەلی پێویست بۆ پاراستنى کارێکاران لەسەر کارەکانیان و نەبوونى کەرەستەى کارى گونجاو ژیانیان رووبەڕووی مەترسى دەکاتەوە. بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە کارەساتی نەخوازراو بۆ چینی کرێکار دێنە ئاراوە و هیچ سەندیکایەکی سەربەخۆش دەرفەتی نیە پشتیوانی لە کرێکاران بکات.
ماوەیەک پێش ئیستا دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی “سامان رەنجبەری” و “حەسەن کورد” بە هۆی تەقینەوەی تانکری هەڵم تووشی سوتان بە رێژەی ۷۰ تا ٨۰ لە سەدی بوون و پاش تێپەڕینی ۳ رۆژ بە هۆی قورسیى برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.