کەمێک پێش لە ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، ئەنجامی بەرایی چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێراقی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی پارێزگانی دهۆک و کەرکوکی بۆ کاتێکی دیکە دواخست.
کۆمسیۆنەکە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و نەینەوا بەم شێوەیە ئاشکرا کرد:
پارێزگای سلێمانی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەدەستخستنی ۲٦۲۱۲٨ هەزار دەنگ لە پلەی یەکەم دایە، گۆڕان بە ١٤٩ هەزار دەنگ پلەی دووهەمی هێناوە، نەوەی نوێ بە ٦١ هەزار دەنگ پلەی سێهەمی هێناوە، کۆمەڵ ٤٩ هەزار دەنگی بەدەست خستووە، پارتی ٤٦ هەزار دەنگ هاوپەیمانی ٤٤ هەزار دەنگ، یەکگرتوو ٢٩ هەزار دەنگ لە دوای دواوە دێن.
کورسییەکانی پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیەن:
یەکێتی ٨ کورسی
گۆڕان ٤ کورسی
نەوەی نوێ ٢ کورسی
کۆمەڵ ١ کورسی
یەکگرتوو ١ کورسی
پارتی ١ کورسی
پارێزگای هەولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەم بە بەدەستخستنی ٣١٦ هەزار دەنگ مسۆگەر کردوە، یەکێتی لە پلەی دووەم دایە و بە ٧٧ هەزار و ٧٢٩ دەنگی هێناوە. نەوەی نوێ ٦٩ هەزار و ١٢٣ پلەی سێهەمی مسۆگەر کردووە. هەروەها هاوپەیمانی بە ٤٩ هەزار و ٢٦٦، گۆڕان ٣٩ هەزار و ١٠٩، کۆمەڵ ٣٥ هەزار و ٧٤١، یەکگرتوو ٢٩هەزارو ٩٣٣ دەنگ پلەکانی دواتریان مسۆکەر کردووە.
کورسیەکانی پارێزگای هەولێر بەم شێوەیەن:
پارتی ٨ کورسی
نەوەی نوێ ٢ کورسی
یەکێتی ٢ کورسی
گۆڕان ١ کورسی
کۆمەڵ ١ کورسی
هاوپەیمانی ١ کورسی
پارێزگای نەینەوا
لیستی نەسری حەیدەر عەبادی پلەی یەکەمی هێناوە، پارتییش پلەی دووەمی بەدەست خستووە.
پارێزگای سەڵاحەدین
هاوپەیمانی قەڵای جەماوەری نیشتیمانی، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، هاوپەیمانی فەتح لە پلەی دوەمدا دێت، هاوپەیمانی نیشتیمانی پلەی سێهەمی مسۆگەر کردوە، لیستی نەسری حەیدەر عەبادیش لە پلەی چوارەم دایە، هاوپەیمانی بڕیاریش پلەی پێنجەمی بەدەست خستووە.
پارێزگای نەجەف
لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر، پلەی یەکەمی هێناوە، هاوپەیمانی فەتح پلەی دووەمی مسۆگەر کردوە، لیستی نەسری حەیدەر عەبادیش لە پلەی سێهەم دایە، ڕەوتی حیکمە و دەوڵەتی یاساش پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان هێناوە.
پارێزگای میسان
هاوپەیمانی سائیرون لە پلەی یەکەم دایە، فەتح پلەی دووەمی هێناوە، لیستەکەی عەبادیش پلەی چوارەمی مسۆگەر کردوە.
ئەمەو بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە تا ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ئاشکرای کردوون، دەنگەکانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، کەتەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی گەل لە خۆ دەگرێت بەمشێوەیەیە:
هەولێر ٦٩١٢٣
سلێمانى ٦١٦٣٨
بەغدا ٤٨٢٤
ديالە ٣٢٨٣
کەربەلا ٣٢٠٥
نەینەوا ٢٨٠٣
نەجەف ١١٦١
ميسان ٩٥٠
سەڵاحەدین ٧٢٣
ئەنبار ٦٠٧
کەرکوک ٩٦٣٨
دهۆکیش ١٧٣١٨ دەنگ
بەم شێوەیە، جووڵانەوەی نەوەی نوێ ١٧٥ هەزار و ١٧٣ دەنگی لە کوردستان و ئێراق بەدەست خستووە و ئاگەر هەیە ٦ کورسی پارلەمانی ئێراق بباتەوە. ئەمەش بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ جوڵانەکە دێتە ئەژمار کە تەنها ٤ مانگێکە دامەزراوە. هەڵبەتە سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجامەکان ناڕازییە و ڕەتیان و ڕایگەیاندوە، ساختەکاری لە هەڵژاردندا کراوە و لە سەر ئەوەش لە کۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردن و دادگای فیدڕاڵی ئێراق سکاڵا تۆمار دەکات.
هـ.هـ