کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان داوای کشانەوەی هێزەکان لە زینی وەرتێ دەکەن
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکەن، بۆ بەرژەوندیی باڵای کوردستان و ڕێگریکردن لە پلانی دوژمنان ئەو هێزانەی براونەتە زینی وەرتێ بە زوترین کات بکشێنەوە.
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکەن، بۆ بەرژەوندیی باڵای کوردستان و ڕێگریکردن لە پلانی دوژمنان ئەو هێزانەی براونەتە زینی وەرتێ بە زوترین کات بکشێنەوە.
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان دەربارەی دۆخی زینی وەرتێ و لەشکرکێشییەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە داوا دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و ڕێگرتن لە پیلان و خەونی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بەزووترین کات له زینی وەرتێ بکشێنەوه.
هاوکات پێشمەرگە دێرینەکان دەڵین: پێشوازی لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی پیشمەرگە دەكەین، كە دەڵێت ئەوهێزانە كاتین لەوێ و دەیانكشێنینەوە، دەنگی خۆشمان دەخەینە پاڵ دەنگی دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ و ناوچەكە، کە لە یاداشتێکدا داوایان لەسەرجەم ئەو هێزانە کردووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکەن، مانەوەی ئەو هێزانه لەبەرامبەریەکدا تەنها خزمەتکردنی ناحەزانی کورده.
پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەر هێزەکان لە ناوچەکە پاشەکشە نەکەن بەدیلی نەکشانەوەش واتای ئەوەیه بەدەستی خۆمان ئاگر بەردەدەین له دوا خەرمانی خۆمان، چاوەڕوانی وەڵامی هەر سێ لایەنەکەین، که بەزووترین کات بەدەم ئەو داواکارییانەوە بێن و خزمەتی ئەو میللەتە بكەن، خەم لە مووچە و باری هەژاران و چارەنووسی كوردستان بخۆن.
دەقی بەیانامەکەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان
بەناوی خودا
بەیاننامەی كۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەكان
ئێمه وەك پێشمەرگه دێرینەکان کە تەواوی تەمەنی خۆمان بۆ خزمەتی خاکی کوردستان بەسەربردووە، چەندین ئازیز و هاوڕێمان بوونەتە قوربانی ڕزگاریی کوردستان، به گیانی بێلایەنی و خۆشه ویستیمان بۆ هەموو لایەك، بە تێگەیشتمان لەباری ناسكی جیهانی و ئیقلیمی و ناوەكییەكانمان، ئەو بەیاننامەیەی خوارەوەمان دەركرد كه بریتیه له داواكاری زۆرینەی خەڵكی كوردستان.
داواکارین لە برایانی (پ د ك – ی ن ك- پ ك ك) بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و ڕێگرتن لە پیلان و خەونی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بەزووترین کات له زینی وەرتێ بکشێنەوه، پێشوازی لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی پیشمەرگە دەكەین كە دەڵێت ئەوهێزانە كاتین لەوێ و دەیانكشێنینەوە، دەنگی خۆشمان دەخەینە پاڵ دەنگی دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ و ناوچەكە، کە لە یاداشتێکدا داوایان لەسەرجەم ئەو هێزانە کردووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکەن، مانەوەی ئەو هێزانه لەبەرامبەریەکدا تەنها خزمەتکردنی ناحەزانی کورده، به دیلی نەکشانەوەش واتای ئەوەیه بەدەستی خۆمان ئاگر بەردەدەین له دوا خەرمانی خۆمان، چاوەڕوانین وەڵامی هەر سێ لایەنەکەین که بەزووترین کات بەدەم ئەو داواکاریانه بێن و خزمەتی ئەو میللەتە بكەن، خەم لە مووچە و باری هەژاران و چارەنووسی كوردستان بخۆن .
کۆمەڵەی پێشمەرگه دێرینەکان
هەولێر
ژ.ت