کۆپتەرە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى برادۆستیان بۆردومان کرد
کۆپتەرە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر دەورووبەری گوندی خەلیفان و چیادێل-یان لە برادۆست بۆردومان کرد و زیانیان بە ژینگەى ناوچەکە گەیاند.
کۆپتەرە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر دەورووبەری گوندی خەلیفان و چیادێل-یان لە برادۆست بۆردومان کرد و زیانیان بە ژینگەى ناوچەکە گەیاند.
کۆپتەرە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٩:٠٠ دەورووبەری گوندی خەلیفان و چیادێل-یان بۆردومانکرد.
دانیشتوویەکی گوندی خەلیفان لە ھەرێمی برادۆست بە ئاژانسی ھەواڵی فورات (ANF) ی راگەیاند: "ئەم شەو ھەلیكۆپتەرەكانی توركیا نزیك گوندی ئێمەیان لەگەڵ چەند شوێنێكی تر بۆردومانکرد. بەراستی ئەو هێرش و بۆردومانانە ترس و دڵەڕاوكێی لا ئێمەی گوندنشین دروست كردووە و ناتوانین لەماڵەكانمان بچینەدەرەوە".
ئەو گوندنشینە وتیشی: "تا ئێستاش کۆپتەرە جەنگییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی دەورووربەری گوندەكەماندا دەسوڕێنەوە و بەو هۆیەوە ژیانى ئاسایى هاووڵاتییان تێکچووە و هاووڵاتییان ترسیان لەوە هەیە ناوچەکەیان زیاتر بۆردومان بکرێت".
ر.م