کۆڵبەرێکی دیکە لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار بوو
لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری خوی-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆلبەرێکی کورد بەناوی مەجید عەزیمی بەسەختی بریندار بوو .
لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری خوی-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆلبەرێکی کورد بەناوی مەجید عەزیمی بەسەختی بریندار بوو .
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی خوی گروپێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بە ناوی مەجید عەزیمی کە تەمەنی ٢٦ ساڵە بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لەدەستپێکی ساڵی ٢٠١٩ـ وە تا ئێستا ٦١ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونەتە قوربانی.
ک٠ش