کۆڵبەرێکی دیکە لە سەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات کرایە ئامانجی گوولەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنورەکانی نێوان باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوولە ولەئەنجامدا برینداریان کرد.

 

هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و برینداریان کرد.

درەنگانی شەوی ٢٤ی ئادار/٣ی خاکەلێوە ، هیزەکانی سەر سنووری ئێران لە گوندی کانی زەردی سەربە سەردەشت، هەڵکەوتوو لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج.

ئەو کۆڵبەرە ناوی لوقمان ئەحمەدزادەیە، تەمەنی ٣٧ ساڵە و خەڵکی گوندی شمولەی سەربە سەردەشتە، 

ک-ش