هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان - کەجەکە، بە بۆنەی ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
لە به‌یاننامه‌كه‌ی کەجەکەدا هاتووە:
پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨/ ١٩ی ڕەزبەری ١٣٧٧ ده‌ستی پێكرد، بە دیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد بە ئەنجام گەیشت. ڕێبەر ئاپۆ، ماوەی ١٩ساڵە به‌ندكراوه و لەژێر گۆشه‌گیرییه‌كی قورس دایه. ڕێبەر ئاپۆ به فكر و هه‌ڵوێستی ١٩ساڵه‌ی خۆی، نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لی كورد، ڕێپیشانده‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه به ڕێزه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی «کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمه تاریك بکات» ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕێبەر ئاپۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دێمۆكراتیزه بكات و كوردستان ئازاد بكات، گۆشه‌گیر ده‌كرێت. به‌ڵام ئاره‌زووی ژیان و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی له‌نێو چوار دیواردا زیندانی ناكرێت و هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌نێو دیواره‌كاندا گیری نه‌خواردووه. ڕێبه‌ر ئاپۆش وه‌ك زانا، ده‌روێش و ئه‌ولیاكان كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتوون، ده‌بێته ڕێبه‌رایه‌تی ژیانی ئازاد و دێمۆكرات.
ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه قه‌یرانی سیاسی، جڤاكی، ئابووری و كولتووریی زۆری لێن، پیشانی دا كه ڕزگاری چۆن به‌دی دێت. به‌ها شۆڕشگێڕییه دێمۆكراتییه‌كانی كوردستان، به تێكۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی ئازادی و دێمۆكراتی ئافرێندران. ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تیی بۆ تێكۆشانی شۆڕشی دێمۆكراتیی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. شۆڕشی ڕۆژئاوا، فیدراسیۆنی دێمۆكراتیی باكووری سووریا و به‌رخۆدانی عه‌فرین و كۆبانێ، وه‌ك به‌رهه‌می ساڵه‌كانی زیندانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئیمڕاڵی شادی و خۆشی ده‌خاته دڵی مرۆڤایه‌تی. ڕێبه‌ر ئاپۆ به پارادایمی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات، ژینگه‌پارێز و ئازادیپارێزیی ژن كه ٢٠ ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، وای كردووه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رله‌نوێ ببێته ناوه‌ندی شارستانه‌تیی دێمۆكراتی.
ڕێبه‌ر ئاپۆ له پارێزنامه‌ی «مرۆڤی ئازاد»ی خۆیدا كه ساڵی ٢٠٠٣ نووسی، وتی: «ته‌شیی كورد ده‌ڕێسێت و شارستانه‌تیی دێمۆكراتیی دێنێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.» ئه‌و وته‌یه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیهاتووه. ته‌شیی كورد ئه‌مڕۆ ئازادیی ژنه. هێڵی ئازادیی ژن له‌و جوگرافیایه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌بوونی سه‌ره‌تایی به ده‌ستی ژن ئافرێنرا، به پته‌وی خۆی پیشاندا. هیچ هێزێكی دواكه‌وتوو، ده‌سپۆتیزم و سه‌رده‌ست ناتوانێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه خۆی ڕاگرێت. شۆڕشه‌كانی ئازادی كه له‌سه‌ر هێڵی ژن پێكهاتن، هه‌موو ده‌سپۆته‌كان یه‌ك به یه‌ك له‌ناو ده‌بات.
ئەوانەی کە ئه‌مڕۆ لە عەفرین، ڕۆژئاوا، باکوور و تەواوی سووریا، تورکیا، باکووری کوردستان، عێراق، ئێران و تەواوی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاستدا له به‌رخۆدان دان، هێزی شۆڕشی دێمۆکراتین کە پشت به پارادایمی ژینگەپارێز و دێمۆكراتیانه‌ی هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبەر ئاپۆ ده‌به‌ستن. ئه‌و شۆڕشە دێمۆكراتییانه، ته‌شیی كوردان به‌باشی ده‌ڕێسن. نەك تەنیا مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكوو مێژووی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی سه‌رله‌نوێ ده‌نووسرێته‌وه.
ڕێبەر ئاپۆ، له تەواوی ژیانی خۆیدا، خزمه‌تی گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایەتی كردووه. ساتێكی ئه‌و نییه كه بۆ ئه‌وان تێنه‌كۆشابێ و نه‌ژیابێ. دڵی مرۆڤی ئازاد كه له‌نێو چوار دیواری زیندانی ئیمڕاڵی هێشتراوه‌ته‌وه، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌دات. ئێمەش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌لی کورد بەڵێن دەدەین کە تێکۆشان له‌سه‌ر هێڵی ئه‌و گه‌ش بكه‌ین و به ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد، كوردستانی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دێمۆكرات، به‌رپرسیاره‌تیی خۆمان له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌ری خۆمان و گه‌لی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
لە بیستەمین ساڵی پیلانگێڕیدا، بانگی ته‌واوی گەلەکەمان و مرۆڤایه‌تیی دێمۆكرات ده‌كه‌ین، بەتایبەت بانگ له ژنان و لاوان دەکەین کە لەسەر هێڵی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، جێگه‌ی خۆیان لەنێو تێکۆشانی ئافراندنی مرۆڤایه‌تیی ئازاد، ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد، کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێمۆكرات‌دا بگرن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگه‌وازی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی مرۆڤایه‌تیی دێمۆكرات له ده‌وری به‌رخۆدانی عه‌فرین گه‌ش بكرێت.
ش. م