کەجەکە: لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە گۆڕەپانەکان دەبین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالاندا لە گۆڕەپانەکان دەبین.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالاندا لە گۆڕەپانەکان دەبین.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالاندا لە گۆڕەپانەکان دەبین."
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا لەدژی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەڕێزەوە یادی شەهیدانی دژی پیلانگێڕی کردەوە.
ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوە بوو کە ڕێبەرتیمان دەستگیربکرێت و تەڤگەری ئازادیش لەناوببرێت. پلانی کوشتن و لەسێدارەکانی ڕێبەر ئاپۆ دارێژرابوو. بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' و خاوەنداریکردن لە لایەن گەلەکەمانەوە، پلانەکە پوچەڵکرایەوە. مادلێن ئۆڵبرایت وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا لەبارەی خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ وتبووی 'پێشبینیمان نەدەکرد بەم شێوەیە بێت'. لەبەرئەوەی خاوەنداریەک کرا کە لە مێژوودا لە هیچ پێشەنگێک بەم ئەندازەیە نەکراوە. بەرخۆدان لەدژی پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ئەم بەرخۆدانە هێڵی تێکۆشانیان خوڵقاند. ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان و گەریلا ٢٢ ساڵە لەسەر ئەم هێڵە بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد.
ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم بەرگرینامەکەیدا وتبووی، پیلانگێڕیە مێژووییەکان ناتوانن گەشەدانەکان ڕابگرن و وایان لیدەکات کە پەلە بکەن. لەبەرئەوەی ئەم پیلانگێڕیە لەدژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدراوە. ڕێبەر ئاپۆ، هەژموون، سیاسەت و کردەوەکانی پیلانگێڕان بەپێی بناغەیەکی مێژوویی شیکردبوو و گورزی بەهێزی لە بناغەی پیلانگێڕیەکە دابوو.
شیکردنەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بە تەنها هێزی بە تەڤگەری ئازادی داوە و لە هەمان کاتدا لە ناو ژن و گەنجاندا وزەیەکی دیموکراتی و شۆرشگێری خوڵقاندووە. مۆدێلی ڕێکخستنی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لەناو گەلەکەماندا هێزێکی گەورەی دروست کردووە. گەلەکەمان بە ڕێبەر ئاپۆوە بەستراوەتەوە و لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشان دەکات و لە چوار پارچەی کوردستان گەشەدانی گەورە دروست بوون. پیلانگێڕان بۆ دابڕاندنی پەیوەندیەکانی گەل لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی نەتوانێت لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشێت، پیلانگێڕیان ئەنجامدا، بەڵام پیلانەکانیان پێچەوانە بوونەوە. گەلەکەمان زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کرد، تێکۆشانی ئازادی لەسەر هێلێ نوێی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆی فراوان کرد و گەشەدانی گەورەی ئەنجامدا.
هەروەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٨دا ویستیان تەڤگەری ئازادی بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی لەناوببەن، ئەمڕۆش لەدژی تەڤگەری ئازادی کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت، پیلانگێڕی نوێ بەڕێوەدەبەن. وەک دوێنێ ئەمڕۆش ئەمریلا لە پشت ئەم پیلانگێڕیەیە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و کوردە نۆکەرەکان دەیانەوێت لەناو بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهانیدا سوود لە سیاسەتی ئەمریکا وەربگرن و تەڤگەری ئازادی لەناوببەن. پیلانگێڕیەکان ئەمڕۆ لاوازن و بە پێی ساڵی ١٩٩٨ هاوکاری کەمیشیان هەیە. تەڤگەری ئازادی لە سایەی ئەم هێزەی کە لە چوار پارچەی کوردستان وەردەگرێت و بە پشتگیری هێزە دیموکراتە نێودەوڵەتیەکان، ئەمڕۆ لەدژی پیلانگێڕەکان هێزی تێکۆشانی فراوان کردووە.
ڕووداوەکانی ئەمڕۆی کوردستان، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بۆ شکاندن و تێکشکاندنی پیلانگێڕان دەرفەتێکی گەورەی بۆ تەڤگەری ئازادی دروست کردووە. ٢٣مین ساڵی تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی بۆ تێکۆشاندنی پیلانگێڕیەکە دەبێتە ساڵێکی تێکۆشانێکی بەهێز. لە سایەی هەنگاوەکەمان بە دروشمی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' کە لە ٤٠مین ساڵی تێکۆشان و لە ١٢ی ئەیلولدا ڕاگەیەنرا، تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام دەدرێت. لە سایەی ئەم هەنگاوەدا کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا دیموکرات دەبێت و لەسەر بناغەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دروست دەبێت.
لە ٢٣مین ساڵێادی پیلانگێڕیدا، دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان، ١٠ی تشرینی یەکەمی وەک ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان' دیاری کردووە. نەک تەنها گەلی کورد، هەموو مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتەکانیش بەدیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەن. لەسەر ئەم بناغەیە لە هەموو جیهان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەبەر ئەوەش پێویستە لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالاندا مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتەکان هەستنە سەرپێ. بانگەوازیمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی، هێزە دیموکراتەکان، کوردان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالاندا بڕژێنە ناو شەقامەکان و دەرگای ئیمڕالی بشکێنن.
لە جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان گەشەدانی گەورە دروست بوو. لەم سەردەمەدا ئەو هیزانە سەردەکەون کە خاوەنی هزری گەورەن و ئەو هێزانەی کە لەبەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگا، ئابوری و کەلتور دەبنە ڕێگریش تێکدەشکێن. لەبەر ئەوەش پیلانگێڕی تێکدەشکێت، گەلەکەمان و گەلان تر کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن، سەردەکەون."
ف.ق