کەجەکە: کۆمەڵکوژی ئەنقەرە نیشانەی ڕێککەوتنی داعش و ئاکەپەیە

کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، هاوپەیمانی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوپەیمانیەکە دەتوانێت دەسەڵاتی فاشیست لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی چارەسەر بکات.

هەڤسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە – KCK) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم کۆمەڵکوژی ئەنقەرەدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە بەڕیزەوە یادی شەهیدانی کردەوە و ڕایگەیاند، یاد و ئاواتی شەهیدان لە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد دا بەدی دێت.

کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، ١٠ی تشرینی یەکەم ئاکەپە – داعش لەدژی هێزە ئازاد و دیموکراتەکان کۆمەڵکوژیەکیان ئەنجامدا و وتی، "هێرشی ئاکەپە – داعش لەدژی هێزە ئازاد و دیموکراتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تورکیا هێنرا. ئاکەپە کاتێک بینی دەسەڵات لەدەست دەدات، وایکرد داعش هێرش بکاتە سەر هێزە دیموکراتەکان و بەو شێوەیە هەوڵیدا دەسەڵاتەکەی بپارێزێت. هێرشی داعش لەدژی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان نیشانەیەکی دیاری هاوکاری نێوان ئاکەپە و داعشە.

کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم بەردەوامی کۆمەڵکوژی ٥ی حوزەیرانی ئامە و کۆمەڵکوژی ٢٠ی تەموزی پرسووسە. هەموویان یەک ئامانجیان هەبوو.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم بە دەیان هەزار کەس بە داواکاری ئاشتی دیموکراسی لە گۆڕەپانی گار-ی ئەنقەرە کۆبوونەوە. ئەوانەی بە شەڕ و خوێن دەژین، کاتێک بینییان ئاشتی و دیموکراسی بۆ ئەوان مردنە، هێرشێکی بەو جۆرەیان ئەنجامدا. ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ بە رێککەوتنی دۆلمەباخچە هەوڵیدا ڕێگە لە شەڕ بگرێت و رێگەی دیموکراسی بکاتەوە. بەلام گلادیۆی کوشک بە سیاسەتە قێزەونەکەی ڕووی لە شەڕ کرد و لەدژی هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان دەستی بە شەڕ کرد. لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەدژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد "پلانی لەناوبردنی" ئامادەکرد کە نیشانی دەدات شەڕ لە چ ئاستێکدا بەڕێوەدەچێت. خۆی شەڕەکە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا بەڕێوەبرا. ڕووداوەکانی دواتریش لە چوارچێوەی ئەو ۆلانەدا بوو. بەو پلانە بە هەزارن کەس کوژران، شارەکان وێرانکران و سووتێنران و بە دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون.

لەدژی هاوپەیمای فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پێویستی بە هاوپەیمانی دیموکراسی هەیە

ئەو کەسانەی لە ئەنقەڕە کۆمەڵکوژ کرا، نیشان دەدەن کە فاشیزم کێ دەکاتە ئامانج. خۆی لە ئێستاشدا هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە  هێرش دەکاتە سەر بیروبۆچوون و ناسنامەی سیاسی ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژ کران. سۆسیالیست، سەندیکایان، ڕۆشنبیران، نووسەران، دیموکراتەکان ناو کۆمەڵگا، بزووتنەوەی ژنان و گەنجان، ژینگەپاریز و ئەندامانی هەدەپە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و لە سەر بناغەی بەدیموکراتیکبوونی تورکیا هەوڵیاندا کێشەی کورد و هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا و سیاسی چارەسەر بکەن. لەبەرئەوە هاوپەیمانی دیموکراسی دژی فاشیست لەو گۆڕەپانە پێکهێنرا. هاوپەیمانی ئاکەپە-داعش بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانیە تێکبدەن کە کۆتایی بە ئەوان دێنێت، کۆمەڵکوژیەکی بەو شێوەیەیان کرد. بۆ ئەوەی ڕۆحی ١٠ی تشرینی یەکەم دروست نەبێت، لە ئێستاشدا هێرش دەکەنە سەر هەموو لایەنگرانی دیموکراسی. ئەوانەی لە ١٠ی تشرینی یەکەم کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و ئەو عەقلیەتەی کە لە پشت کۆمەڵکوژیەکە بوو، لە ئێستادا لە سەر بناغەی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر دەسەڵاتە.

باشترین ولام بۆ شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم لەدژی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە پێکهێنانی هاوپەیمانی دیموکراسیە. وەک ئەو هاوپەیمانیەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئەستەنبوڵ لە ٢٣ی حوزەیراندا ئەنجامدرا، چۆن هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی تێکدا، بەو شێوەیە هاوپەیمانی دیموکراسی لە سەر بناغەی ڕوحی ١٠ی تشرینی یەکەم، دەتوانێت عەقلەیتی کۆمەڵکوژ و دەسەڵاتی فاشیت تێکبدات.

هاوپەیمانی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوپەیمانیەکە دەتوانێت دەسەڵاتی فاشیست لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی چارەسەر بکات. تا هاوپەیمانی دیموکراسی پێکنەهێنرێت، زەحمەتە دەسەلاتدارەکانی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم لەناوببرێن. هیوای رزگاری لە ڕێگەی هەڵبژاردن بە واتای نەناسینی فاشیزم دێت. هێزە فاشیزتەکانی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن، بەڵام بە هەڵبژاردن واز لە دەسەڵات ناهێنن. لەناوبردنی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکاندا بە تەنها لە ڕێگەی بەهێزکردنی تێکۆشان لە سەر بناغەی هاوپەیمانی دیموکراسی دەبێت. بەو هۆیەوە دروستنەکردنی هاوپەیمانی دیموکراسی و چارێی هەڵبژاردن کردن بە واتای هەڵخەلەتاندنی گەلان و خۆڕادەستکردنی فاشیزم دێت.

هێزەکانی دیموکراسی لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا نیشانیاندا دەبێت تێکۆشانی دژی فاشیزم چۆن بەڕێوەببرێت. فاشیزم کە ڕۆحی ١٠ی تشرینی یەکەم دەترسێت، بۆیە ئەو کۆمەڵکۆژیەی کرد. پێویستە ئێمەش هاوپەیمانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ١٠ی تشرینی یەکەم پێکبهێنین و لەدژی فاشیزم بووەستینەوە. ئەگەر بە هاوپەیمانی تێکۆشان بەرامبەر فاشیزم بکرێت، جارێکی تر کۆمەڵکوژی ئەنجامنادرێن و تورکیا دیموکرات دەبێت. بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیە دەبێت.

ف.ق