کەجەکە: گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە

بۆ کۆتایهێنان بە خیانەت، بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک لە ١٢ی ئەیلولەوە کوردستان و لە هەر وڵاتێکیشدا کە کوردی تیادا  بێت، بە دروشمی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەست بە هەڵمەتێک دەکەین.

بۆ کۆتایهێنان بە خیانەت، بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک لە ١٢ی ئەیلولەوە کوردستان و لە هەر وڵاتێکیشدا کە کوردی تیادا  بێت، بە دروشمی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەست بە هەڵمەتێک دەکەین.

راگەیاندراوی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە بەمشێویەیە:

"شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ١٩٩١ەوە بە داگیرکردنی کوێت لەلایەن سەدام و بە دەستێوەردانی سەربازیی راستەوخۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دەستیپێکرد و ٣٠ ساڵە بەردەوامە. لەو ٣٠ ساڵەدا لە هەموو تەمەنەکان بە ملیۆنەها مرۆڤ گیانیان لە دەستدا یان بریندار بوون و ملیۆنەها کەسی تریشی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. ئەو شەڕە هێشتا بە شێوەى فرە ئاکتۆر و فرە لایەن بەردەوامیی هەیە، چونکە کارکتەرەکانی کاپیتالیزمی گلۆباڵ و گەردوونی و وڵاتانی کاپتیالیست ئیمپریالیست هەر وەک شەڕی جیهانیی یەکەم و دووەم لە یەک بەرەوە راستەوخۆ بەشداری شەڕ نەبوون، لەبەر ئەوەش قۆناغەکە و شەڕەکەش درێژە دەکێشێت. هێزە خۆجێییەکان بە شێوەیەکى بەرفراوان بەشداری شەڕی جیهانیی سێیەم دەبن.

یەکێک لە ئاکتۆرە سەرەکییەکان، کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت دەوڵەتی تورکە بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە. دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، ئەمریکا بڕیاری دەستوەردانی بەرفراوانى لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی رێبەر ئاپۆ دەستپێکرد و ئاکەپەى هێنایە سەر دەسەڵات. ئەمریکا دەیەوێت لە دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تورکیا بەکاربهێنێت، کە حیزبێکى هاوکاری ئیسلامی سیاسی لە دەسەڵاتدایە. بونیاد و پێکهاتەی بنەڕتیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەری پاکتاوکەریش بە دیلکردنی رێبەر ئاپۆ حسابی ئەوە دەکات، کە دەکرێت پەکەکە پاکتاو بکرێت، بۆیە رۆڵی دا بە  ئاکەپە تاوەکو بە تایبەتمەندی و کارەکتەرە ئیسلامییەکەى کوردان سەرلەنوێ بخاتەوە ژێر چەپۆکەى سیستمی پاکتاوکەر. پرۆژەى کودەتای فاشیستیی ١٢ی ئەیلول، کە دەیخواست ئیسلامی سیاسی بەشداری ناو سیستم بکات، ئێستا دەیەوێت بەمشێوەیە پلانی سڕینەوە و پاکتاوکردنی کوردان سەربخات و ئەو کار و ئەرکەش رادەستی دەسەڵاتی ئاکەپە کراوە. تەیب ئەردۆغان ساڵی ٢٠٠٣ و کاتێک لەبارەی چارەسەریی کێشەى کوردەوە پرسیاری لێکرا وتی 'ئەگەر ئێوە بیری لێ نەکەوە، ئەو کاتە کێشەیەک لە گۆڕێدا نییە'. بەو وەڵامە بۆچوونی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپەى بەرامبەر بە کێشەى کورد بە شێوەیەکى ئاشکرا خستەبەرچاو.  

لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا بڕیاردرا پلانی سڕینەوە و لەناوبردن جێبەجێ بکرێت

دەسەڵاتی ئاکەپە تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ چەندین شێواز و رێبازی لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کورد گرتەبەر و شەڕێکی تایبەتی بەڕێوەبرد، بەڵام دوای ئەوەى تێگەیشتن، کە رێبازی شەڕی تایبەت و دەروونی ناتوانێت بزووتنەوەى ئازادیی کورد کۆنترۆڵ و پاکتاو بکات، لە هاوینی ٢٠١٤دا پلانی سڕینەوە و لە ناوبردن ئامادە کرا و لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوەیى تورک مەگەکە دا بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو پلانە درا. رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە پرۆژەى چارەسەریی لە ٣ قۆناغدا خستەڕوو و خواستی رێگری لەو پلانە بکات. هەوڵی دا هاوپەیمانی لە ناو هێزە دیموکراسییەکانیدا دروست بکات و لە ناو سیاسەتی تورکیادا کاریگەریی دروست بکات. ئەو هێزانەى، کە پلانی لە ناوبردنیان ئامادە کردبوو، لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کورد دەستیان بە هاوکاریکردن و هاوپەیمانی لەگەڵ داعش دا کرد. دواى ٧ی حوزەیران لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دا هاوپەیمانیی دروستکرد بۆ ئەوەى بزووتنەوەى ئازادیی کورد لە ناو ببات و لەو چوارچێوەیەشدا دەستی بە هێرش کرد. دەسەڵاتی ئاکەپە خواستی لەسەر بنەمای پلانی پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی کورد پرۆژەى بەدیهێنانی ئیسلامی سیاسی، کە لە ١٢ی ئەیلولەوە دەستیپێکردبوو، لەگەڵ فەتحوڵا گیولەنییەکان دا جێبەجێ بکات، بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٤ خواستی لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دا لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی سەرلەنوێ شکڵ بە دەوڵەت بداتەوە. پلانی لەناوبردن لەسەر بنەمای ئەو هاوپەیمانییە بەڕێوەدەبرا و کورد دەسڕدرایەوە.

دەیەوێت دەسەڵاتی عوسمانی نوێ بکاتەوە

بە پلانی تەسفیەکردنی ٢٠١٤ نەک تەنها هێرشیان بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد دەستپێکرد. لەهەمان کاتدا لەسەر بناغەی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد پلانیان داڕشت کە بە داگیرکردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەو خاکەی کە عوسمانیەکان دەستیان بەسەرداگرتبوو، سەرلەنەوێ دەسەڵاتی عوسمانی نوێ جێگیر بکەن. دەوڵەتی تورک کە تا ئەو کاتە سیاسەتی پاراستنی سنورە سیاسیەکانی بەڕێوەدەبرد، بە پلانی لەناوبردندا سیاسەتی دەرەوەی خۆی گۆڕی. خاڵی سەرەکی کە بووە هۆکار کە دەوڵەتی تورک ئەم سیاسەتە بگۆڕێت، بەهێزبوونی کورد بوو لە هەموو بەشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەناو بارودۆخی بڵاوبوونەوەی سیستم کە بە جەنگی یەکەمی جیهان دروست بوو، کورد هێزی خۆی بەکارهێنا و تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیان کرد. ئەم تێکۆشانەی کورد ستراتیژی دەوڵەتی تورکی لەناو دەبرد کە لەسەر بناغەی قڕکردنی کورد داڕشتبوو و ویستی کوردستان بکاتە گۆڕەپانی بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تور، بۆئەوەی ڕێگری لە تێکچوونی ئەم سیاسەتەی قڕکردن بگرێت،  لەدژی کورد دەستی بە سیاسەتی لەناوبردن کرد. بەم شێوەیە هەروەک چۆن لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەرمەن، ئاشووریی – سوریان – کلدانی، پۆنتووس و ڕۆمیان لە ئەنادۆڵ قڕ کرد، لە جەنگی جیهانی سێیەمیشدا هەوڵیدا سوود لە ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتان وەربگرێت و کورد قڕ بکات. هەموو کورد بۆ ئەوەی بتوانن لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا سیاسەتێکی ڕاست بەڕێوە ببەن و تێکۆشانێکی ڕاست بکەن، پێویستە ئەم راستیە بە باشی تێبگەن.

شەڕی جیهانی و شەڕی هەرێمی هەموو کاتێک لە دیاریکردنی چارەنووسی گەلان و جۆگرافیەکەیاندا زۆر کاریگەر بوون. کوردستان کە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە جەنگی جیهانی سێیەمین تێیایدا ڕوودەدات. ڕەنگی نوێی سیاسەتی، تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا لە ڕووی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، کەلتوری و ئابۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. لەبەرئەوەش، بۆئەوەی کورد وەک دوای جەنگی جیهانی یەکەمین لەناو سیستمی داگیرکەری و قڕکەردا نەمێنێت، پێویستە زۆر بە هەستیاری بجووڵێتەوە و ئاگاداری خۆی بێت. گەلی کورد لە چوار پارچە هەندێک دەستکەوتیان بەدەستهێناوە و دەرفەتی بەدەستهێنانی ژیانی دیموکرات و ئازادیان زیاد کردووە. بەڵام دەوڵەتی داگیر و قڕکەری تورک کە سەرکێشی دوژمنایەتی کورد دەکات دەیەوێت بە گۆڕینی دیمۆگرافیا، لە ڕووی کەلتوری و فیزیکیەوە کورد لەناوببات. دەڵێت ؛ لۆزان شکست بوو' و بەم شێوەیە داواکاری و ئامانجەکانی خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشاندا کە دەیەوێت لەسەر خاکی پێشووی عوسمانی، سەرەتا لە کوردستان بە تەواوی ببێتە دەسەڵاتدار. بۆیەش ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان نییە، بەڵکو هەموو کوردستانە و

هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوا، دروستکردنی بە دەیان بارەگای سەربازی لە باشووری کوردستان کە خۆی گەیاندووەتە نزیک مووسڵ، بە بەردەوامی بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، شەنگال، مەخموور و شارەزوور، قڕکردنی هەرێمە چیاییەکانی باشووری کوردستانیش نیشانەیەکی ئاشکرا ئەم ڕاستیەن. بۆیەش سیاسەت و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، پەیوەندی بە هەموو گەلی کوردەوە هەیە. لەم دۆخەدا گەلەکەمان و هەموو هێزە سیاسیەکانی پارچەکانی کوردستان پێویستە هەڵوێست و تێکۆشانیان لەدژی دەوڵەتی تورک بێت. ئەگەر سیاسەت و هێرشی دەوڵەتی تورک لە لایەن هەموو کوردستانیان وەک کێشەی مان و نەمان نەبینرێت، نە سیاسەتی ڕاست دەتوانرێت بەڕێوەببرێت و نە تێکۆشانێک دەدرێت کە بتوانێت رێگری لە قڕکردن بکات. دۆخێکی وا دروست دەبێت کە لە دۆخی دوای جەنگی جیهانی یەکەم مەترسیدارتر دەبێت.

ئەگەر گەلی کورد یەکبگرێت، دەبێتە سەرکەوتووترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەناو دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە سەرکێشی دوژمنانی گەلی کورد دەکات، عەقڵیەتێک قڕکەر و داگیرکەر هەیە کە لەناو عەقڵیەتی ئیمپراتۆری عوسمانیشدا نەبووە. بەڵام بە پێچەوانەی دۆخی دوای جەنگی جیهانی یەکەمین ئێدی کورد خاوەن عەقڵیەتێکی نەتەوەیی یە. خاوەن سیاسەتی نەتەوەی دیموکراتیکە و لەسەر ئەوەش بووەتە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراوەیی. هێزی ڕێکخستنی سەربازی و تێکۆشان یەکەمجارە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. کاتێک سیستمی قڕکەری دوای جەنگی جیهانی یەکەمین لەسەر کورد دروست بوو و دواتر بڵاوبووەوە، کورد گەیشتن بە هێزێکی گرنگی نەتەوەی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی. لەلایەکی تر، کورد کە وەک گەلێکی 'بێ بەرگری' لەقەڵەمدەدرا، لە ئێستادا لە جیهاندا بووەتە یەک لەو گەلانەی کە بە خۆشەویستیەوە سەیری دەکرێت.

بە تایبەتی بە عەقڵیەتی دیموکراتیکی خۆی، بە هەوڵدان بۆ نەتەوەی دیموکراتیک، بە کارەکتەری ئازادیپارێزی ژن و بە هەڵوێستی بەرانبەر کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی و ئیکۆ ئیندۆستری، بە هۆشیاریەوە چاودیری دەکرێت و وەک نمونە پیشان دەدرێت. ئەوەش هۆکارێکە کە تێکۆشانی کورد بەهێز دەبێت. ئەگەر گەلی کورد یەکێتی خۆی بەهیز بکات، ئەگەر دوژمن بە ڕاستی بناسێت، سیاسەتی ڕاست بەڕێوە ببات و تێکۆشانێکی کاریگەری بکات، لەناو بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە سەرکەوتووترین هێز و ئەم دەرفەتە هەیە.

لە بابەتی بەهێزبوونی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا و بەهێزبوونیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هێڵی سیاسەت – ئایدۆلۆژیکی رێبەر ئاپۆ و هێزی رێبەرایەتی رۆڵێکی گرنگی هەیە. بێگومان هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردیش و گەلەکەمان لە هەموو پارچەکاندا تێکۆشانێکى پڕ لە قوربانی و قورسیان داوە، بەڵام تێکۆشانی پەکەکە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا و بەڕێکخستنکردنی کوردان لە هەموو شوێنەکانی جیهان، وایکردووە، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هێزێکی گرنگی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی. پارادیگمانی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژن لەلایەن رێبەر ئاپۆوە، کوردی کردووە بە گەورەترین هێزی هاوچەرخی سیاسیی و ئایدۆلۆژیک، کوردی وەرچەرخاندووە بۆ پێشکەوتوترین گەل لە سەدەی ٢١دا. کارەکتەرە رێکخستنییەکان و بەرخودانی کوردان، کە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەن هێز، پلانەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە و سەروبنی کردوون و بە دڵنیاییەوە کورد دەکاتە هێزێک، کە پێشی پێ ناگیرێت. ئەگەر رێگری لەو بەهێزبوونە نەکرێت، نەک تەنها ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی کوردان، بەڵکو دیمکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەدی دێت. دەوڵەتی تورک دوای ئەوەى ئەو راستییەى بۆ دەرکەوت و بینیی، هەموو توانا و هێزی خۆی بۆ پاکتاوکردنی هێڵی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕیی رێبەر ئاپۆ خستەکار. پەدەکە بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی کار دەکات و لەو چوارچێوەیەدا دەجوڵێتەوە و رێگری لەوە بکات، کە هێڵی رێبەر ئاپۆ لە کوردستاندا نەبێتە کاریگەرترین هێز، بۆ ئەوەى ئەو هێڵە لاواز بکات، لە پێش هەموانەوە و سەرەتا لەگەڵ دەوڵەتی تورک و لەگەڵ هێزە جیاوازەکانی تریشدا کەوتە پەیوەندی. ئەمریکا کە لە شەڕی جیهانیی سێیەمدا دەیەوێت رۆژهەڵاڕتی ناوەڕاست بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە و دیزاینی بکاتەوە، دەیەوێت پەکەکە لاواز و بێکاریگەر بکات. بەو شێوەیە هەموو ئەو هێزە سیاسییانەى کە نایانەوێت تورکیا، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیزە ببن، لەسەر پاکتاوکردنی پەکەکە یەکیانگرتووە. ئەو راستییە سەلمێنەری ئەوەیە، کە گۆشەگیریی قورس لەسەر رێبەر ئاپۆ بۆ چ ئامانج و مەبەستێک بەڕێوەدەچێت.

دەوڵەتی تورک سەرباری ئەوەى جڵەوی دوژمنیایەتیکردنی کوردان دەکات، بۆ بێکاریگەرکردن و پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی کورد لەلایەن هێزە جیاوازەکانەوە وەک هێزێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت. دەبێت ئەوە دەستنیشان بکرێت، کە نەبینینی راستییەکانی دەوڵەتی تورک، کە جڵەوی دوژمنایەتیکردنی کوردان دەکات، بۆ پەدەکە دەبێتە تەڵەیەکى زۆر گەورە و قورس. ئەوەش حاڵەتێکە، کە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد لاواز دەکات و رووبەرڕووی مەترسیی دەکاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە، کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر نەک تەنها لەسەر باکوور و رۆژئاوا، بەڵکو لەسەر باشووریش مەترسییەکی زۆر گەورەیە. هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەکرێت. ئەگەر گەلی کورد بە رۆح و ورەی یەکێتیی نەتەوەییەوە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک نەوەستنەوە، ئەوا دەوڵەتی تورک سوود لەو دۆخە پارچە بووە وەردەگرێت و داگیرکەریی خۆی لە باشووری بەرفراوان دەکات و لە ناو ئەو دۆخە قەیراناوی و گێژاوە سیاسییەدا کاتێک هەلی بۆ رەخسا ئەوا سیاسەتی داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەوە مەزەندە کردن نییە، ئەوە یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک، کە بەرپرسەکانی چەندین جار باسیان کردووە.

ئەگەر شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامیی هەبێت و کوردستانیش ناوەندی ئەو شەڕەیە، لەو کاتەدا ئەو راستییە نیشانی دەدات، کە لەسەر کوردستان تێکۆشانێکى گەورەی سیاسی هەیە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور، داگیرکەرییەکانی لە رۆژئاوا و لە دژی ئەوە تێکۆشانێکى بەهێز لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەیە، تێکۆشانی سەربازی و سیاسی لەسەر باشوور، کە رۆژانە بەڕێوەدەبرێت، ناچارەسەریی کێشەى کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هێزەکانی ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندەری ئەوەیە، کوردستان لە ژێر شەڕ و تێکۆشانێکی گەورەی سیاسیدایە.

لە جەنگی جیهانی سێیەم دا کە بووەتە هۆی گێژاوی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لایەنەکان دەیانەوێت خۆیان بەهێز بکەن و لە هاوسەنگی نوێدا دەستکەوتیان هەبێت. بۆ گەلی کورد کە لە سەدەی ٢٠ دا قڕکردنی بەسەردا سەپێنرا و لە سەدەی ٢١دا دەرفەتی گەورەی ئازادی بۆ دروست بوو، ئەم ڕاستیە زیاتر دەردەکەوێت. لە ناو ئەم شەڕە قوڕسەدا ئەگەر گەلی کورد سیاسەتێکی کاریگەری بەڕێوە نەبات، ئەگەر پشت بە هێزی خۆی نەبەستێت و تێکۆشان فراوان نەکات، ئەم هەلە گەورەیە لەدەست دەدات. بۆیەش گرنگە کە کورد لەم کاتەدا لە هەموو ڕوویەوە بە بەرپرسیاریەوە بجووڵێتەوە، ڕوو لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بکات و بە یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی تێکۆشانی خۆیان گەورە بکات. لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا ئەگەر بە تەنها سەیری تێکۆشان بکرێت کە زۆر هێزی لەناودایە، دەستکەوتنی نوێ بەدەست ناهێنرێت، ئەگەری هەیە دەستکەوتەکانیش لەناوبچن.

ئەگەر کورد تیکۆشانێکی هاوبەش لە ئاستی هەنگاوەکەدا بەڕێوەببات، دەتوانێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنێت

دەوڵەتی داگیرکەری و قڕکەر لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا بۆئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەناوببات، بۆئەوەی کورد قڕ بکات و خەیاڵی دەوڵەتی گەورە کە لە ناخیاندایە ئەنجام بدات، سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی خۆی بە تەواوی لەسەر شەڕ بنیاتناوە. دەوڵەتی تورک نەک تەنها دوژمن باکووری کوردستانە، دوژمنی سەرەکی هەموو پارچەکانی کوردستانە. ئەم ڕاستیەش، بەسەر کورددا دەسەپێنێت کە لەدژی دەوڵەتی تورک لە هەموو پارچەکان تێکۆشان بکرێت. نابێت کە بە تێکۆشانێکی ئاسایی و لەیەکدابڕاو وڵامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بدرێتەوە. ئەگەر کوردان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانێکی هاوبەش و گشتگیر لە ئاستی هەنگاوەکەدا بەڕێوەببەن، دەتوانن هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنن، ئەم داگیرکەریە قڕکەرە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە و مەترسی لەسەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرێت.

لە تورکیا کە هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە تێیایدا باڵادەستە، هەرچەندە لە ناوخۆ لەدژی کورد، گەلان تورکیا و هێزە دیموکراتەکان، لە دەرەوە لەدژی پارچەکانی تری کوردستان، وڵاتانی تری هەرێمەکە و گەلان لەناو شەڕدایە، بەڵام خاوەنی ئەو هێزە نییە کە بتوانێت لەو هێرشانەدا سەربکەوێت. دەسەڵات کە پشت بە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دەبەستێت، لە ناوخۆ بێهێزە، لە دەرەوەش بەرەیەکی گەورەی لەدژی خۆی کردووەتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە گەڵ دراوسێکانی کێشەی هەیە و لە ئاستێکدایە کە لەدژی هەموو هێزە سیاسیەکان و دەوڵەتان شەڕ دەکات. بە شەڕی ناوخۆیی و دەرەوەیی دەیەوێت لەسەر دەسەڵات بمێنێێتەوە، بەڵام نەک دەسەڵاتەکەی، هەموو تورکیای خستووەتە ناو مەترسی ریسکێکی گەورەوە. هەوڵ دەدات بە سیاسەتی شەڕ لە دەرەوە و لە ناوخۆ لاوازی خۆی بشارێتەوە، بەڵام ئەو سیاسەتە گەیشتووەتە خاڵێک لە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنێت. بۆئەوەی لەم دۆخە خۆی ڕزگار بکات سیاسەتی قێزەون و هەڕەشە بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمەش هەر وادەکات زیاتر بەرەوە کۆتایی هەنگاو بنێت.

کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هات، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادیی گەورە بەدی دێت

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە ناوخۆ و دەرەوە، خۆی دەسپێرێتە بنەمایەتی ناڕاست. بەڵام هێزی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی بەکار دێنێت و پێشکەشی هەموو کەسێکی دەکات و دەیەوێت بەم شێوەیە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت. ئەگەر رێگری لێنەکرێت، خۆی بەهێز دەکات و بۆ ئەوەی کورد قڕبکاتەوە و کاریگەری خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات، هێرشەکانی خۆی زیاتر دەکات.

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە هێرشەکانی خۆی، دەیەوێت لە تورکیا و کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێگری لە ئازادی و دیمۆکراسی بکات. بەڵام کاتێک کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیکردنی ئازادی و دیمۆکراسیی دەوڵەتی تورک لە ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بهێنرێت، نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادیەکی گەورە بەدی دێت. بۆیە تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتی تورکیا، تێکۆشانێکی گەورە و بەرفراوانی دیمۆکراسیبوون و ئازادیە. بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی و بەدیمۆکراسیبوون، هێزێکی بەهێزی کوردی بۆ تێکۆشان هەیە. هێڵی ئایدۆلۆجی-سیاسی، هێزی سەربازی و سیاسی و دۆستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەو هەل و دەرفەتە بۆ کورد دەرەخسێنن کە ئەو تێکۆشانەیان بگەیێننە ئامانج. هێزی دیمۆکراتیک-شۆڕشگێریی گەلی کورد و هێزی دیمۆکراسیی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر ئاڕاستەی تێکۆشانیان بکەنە رووی ئەو هێزە کە سەرکێشی دوژمنایەتیکردنی کورد و دیمۆکراسی، بێگومان سەردەکەون. ئەو دەستکەوتەش نەک تەنها بۆ کوردستان و تورکیا، بەڵکو بۆ گشت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە رووی شکۆی دیمۆکراسی و ئازادیەوە، بۆ سەرتاسەری جیهان دەبێتە نموونە.

لە ١٢ی ئەیلولەوە دەست بەم هەنگاوە دەکەین

دەرفەتێکی بەم شێوەیە لە بەردەم کورد و هێزە دیمۆکراسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕستدایە. کورد و هێزە دیمۆکراسیەکان بەم سەرکەوتنە گەورەیە رزگاریان دەبێت لە کابووسەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کۆنسەی بەڕێوەبەریمان، نوێنەری رێکخراو و دەزگاکا گرنگەکانمان، لەم قۆناغەدا کۆبوونەوە و دەرفەتی سەرکەوتن و مەترسیە هەنۆکیەکانیان بە بەرفراوانی نرخاند و بڕیاری گرنگیان لەبارەوەدا. لە چوارچێوەی ئەم بڕیارانەدا بۆ نەهێشتنی مەترسیەکان و بۆ بەدیهاتنی ژیانی ئازاد و دیمۆکراسی، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات و لە هەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تێدا دەژین، بە دروشمی ' گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' لە ١٢ی ئەیلولەوە دەست بە هەنگاوی دیمۆکراتیک-شۆڕشگێر دەکەین.  

ئامانجی ئەم هەنگاوە، هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆنە کە سیستمی ئەشکەنجەدان خۆی دەسپێرێتە گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی و گۆڕاوە بۆ شەڕی تایبەت و جموجوڵێکی دەروونی لە دژی گەلی کورد و گەشە بە داگیرکەری دەدات و لە ناوخۆ و لە دەرەوە لە دژی گەلی کورد و گەلانی تر، فشارە فاشیستەکان قوڕستر دەکاتەوە.

گۆشەگیریەکەی ئیمرالی بۆ سەر رێبەری گەلی کورد، بریتیە لە سیاسەتی شەڕ و سەرچاوەی هێرشەکانی دژی هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان. بۆیە تێکۆشانی دژی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی رێبەری گەلی کورد، ئاشکراترین و راستترین تێکۆشانی دیمۆکراسی و ئازادیە. لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ بە واتای بەهێزکردن و پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی لە دژی قڕکردنی گەلی کورد دێت. کاتێک ئەوە بینرا کە هێڵی سیاسی و ئایدۆلۆجیی رێبەر ئاپۆ، کلیلی چارەسەریی کێشەکانی کوردستان و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت کە ئازادی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و بە دیمۆکراتیکبوونی کوردستان و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند گرنگ و هێژایە. بۆیە یەکێک لە سەرکەوتنە گەورەکانی ئەم هەنگاوە، ئەوەیە کە ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجامی گرنگی بەدواوە دێت.

ئاشکرایە کە هەنگاوی' گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە پێی تایبەتمەندیە خۆسەریەکانی خۆی بەڕێوە دەچێت و لەم چوارچێوەیەدا سەردەکەوێت.

باکووری کوردستان  - تورکیا

لە باکووری کوردستان، تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ناوەندی هەنگاوەکەدا دەبێت. لەبەرئەوەی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەسەڵاتێکی فاشیست هەیە کە کێشەکان قوڵ دەکاتەوە، هەناسەی گەلان، عەلەویەکان و باوەڕیەکانی تر دەبرێت. ئەم دەسەڵاتە بۆئەوەی سیاسەتی قڕکردنی خۆی لە کوردستان بەڕێوە ببات، زوڵمی خۆی لەسەر گەلانی تورکیا زیاد کردووە. بۆئەوەی کورد سوود وەرنەگرێت دژایەتی دیموکراسی دەکات. هەروەها بەهۆی ئەوەی پشتگیری لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کورد دەکات فشارێکی زۆر لەسەر هێزە دیموکراتەکان دروست دەکات. دەسەڵاتی فاشیست بۆئەوەی بتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە پێویستی بەوە دەبینێت کە فشارێکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات. بۆیەش پێوانەی دادپەروەری کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خوڵقاون پێشێل دەکات. بۆئەوەی کەس دژی دەسەڵاتەکەیان نەوەستێتەوە لە ئاستێک کە تا ئێستا نەبینراوە فشار دروست دەکات. دادگا ڕووکەشەکانیشیان بەپێی هیچ دادپەروەریەک نین. دادگاکان بە شێوەیە کە لە هیچ جێگایەکی تری جیهان نەبینراوە بۆ ئامێرێکی فشار لەسەر ئۆپۆزسیۆن گۆڕاوە. لە تورکیا و کوردستان شمشێری دادوەرەکان بەسەر سەری مرۆڤەکانە. بە واتایەکی تر، ئیدی تەرازوو لە دەستی دادوەرەکاندا نییە، لە جێگاکەی شمشێر هەیە بۆئەوەی سەری ئۆپۆزسیۆن بپەڕێنن. بۆیەش یەکێک لە تێکۆشانە هەرە گرنگەکان لەدژی فاشیزم لە تورکیا، جێگیرکردنی دادپەروەریە. لە جێگایەک کە دادپەروەری نەبێت، بەهیچ شێوەیەک تێکۆشان خاوەن واتا نابێت. بۆیەش کات هاتووە کە لە تورکیا بە دروشمی ' بەسە بۆ فاشیزم' کار بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی، دادپەروەری بکرێت و تێکۆشان بکرێت.

لە تورکیا زۆر گرنگە کە تێکۆشانی گەلی کورد، عەلەویەکان و هێزە دیموکراتەکان ئاوێتە ببێت، پێکەوە تێکۆشان بکرێت. بۆیەش گرنگە کە گەلی کورد لەگەڵ داواکاری بۆ مافەکانی هەروەها خاوەنداری لە ئازادی و دیموکراسی گەلانی تورکیاش بکات. بێگۆمان پێویستە هیزە دیموکراتەکانیش لەبەرانبەر ئەو زوڵمەی کە لە کوردستان دەکرێت، هەستنە سەرپێ و لە هەوڵدان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. خۆی تا داوای ئازادی بۆ گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ نەکریت، هیچ کاتێک لە تورکیا تێکۆشانی دیموکراسی پێشناکەوێت، تورکیاش دیموکرات نابێت.

ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبینرێت کە لە تورکیا و کوردستان هێزی سەرەکی تێکۆشانی دیموکراسی و ڕوحی ئازادی ژنە. لەم ساڵانەی دواییدا کە دەسەڵاتی فاشتی ئاکەپە و مەهەپە هەژێنراوە و فاشیزم لاواز بووە، ئەو ژنانە بوون کە بۆ ئازادی هەستانە سەرپط. بۆیەش لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی هەنگاوی دیموکراتیکی شۆرشگێریدا ڕێکخستن و تێکۆشانی ژنان دەبێتە سەرچاوە و دینامیکی هەنگاوەکە. بە دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە گرنگە کە ئەم ڕاستیە ببینرێت و لەگەڵ بزوتنەوەکانی ژنان هەنگاوەکە بەهێز بکرێت. ئەم هەنگاوە نەتەنها لەدژی فاشیزم دەبێت، لە هەمانکاتدا دیموکراسی و کارەکتەری دادپەروەری لە تورکیا بە شێوەی ژنان دروست دەبێت.

باشووری کوردستان

لەسەر دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانیش هەڕەشەیەکی گەورە هەیە. دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان بەهۆی بارەگاکانی سەربازی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەژێر فشار و زۆردەستیدایە. هێرشەکان لە هەموو هەرێمەکانی باشووری کوردستان بڵاوبوونەتەوە. بەو هێرشانە دەیانەوێت ئیرادەی هێزە کوردیەکان بشکێنن. بۆ هێرشەکان، پەکەکە وەک بیانوو پیشان دەدرێت و وەک ئەوەی لە کەسایەتی پەدەکەدا دەبینرێت کە هەوڵ دەدرێت هێزە سیاسیەکانی کورد بکەنە هاوبەشی ئەو هێرشانە بۆ تەسفیەکردنی پەکەکە. دەیانەوێت کە ڕێگری لە یەکێتی نەتەوەیی کورد بکەن، پەکەکە کە هێزی سەرەکی سەربازی و سیاسی کوردە بێکاریگەر بکەن. هەموو پارچەکانی کوردستان داگیر بکەن و بیکەنە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تورک. لەبەرئەوەش کۆتاییهێنان بە داگیرکەری تورک و پاراستنی کوردستان بووەتە ئەرکێکی سەرەکی. تا لە باشووری کوردستان کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک نەهێنرێت و بارەگا سەربازیەکان دانەخرێن ، دەستکەوتەکانی کوردستان لەژێر فشار و زۆردەستیدا دەبن، کوردستان ناپارێزرێت و ئازاد ناکرێت. بە ئەرکی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری، پاراستنی کوردستان و ئازادکردنی کوردستان، زۆر گرنگە کە لە باشووری کوردستان هەنگاوێک بەرێوەببرێت. لەبەرئەوەش ئەرکی مێژوویی گەلەکەمانە لە باشووری کوردستان کە بە هەنگاوی 'بەسە بۆ داگیرکەری' کاتی پاراستنی کوردستانە. لەگەڵ هەنگاوەکانی پارچەکانی تری کوردستان یەکیتیەک دروست بکرێت. نەم هەنگاوە لە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری و داگیرکەری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنرێت، لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئازادی مسۆگەر بکرێت. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا لە باشووری کوردستان بە هەنگاوی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری و پاراستنی کوردستان، لە ئاستی هەنگاوەکەدا تێکۆشان بکرێت.

ڕۆژئاوا

لە ڕۆژئاوای کوردستان پێویستە ئەم هەنگاوە بە دروشمی 'بەسە بۆ داگیرکەری و کاتی پاراستنی شۆڕشە' بەڕێوەببرێت. هەنگاوەکە کە ١٢ ئەیلول دەستپێدەکەین، بە ئەندازەی هەموو کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری – ڕۆژهەڵاتی سوریاش گرنگە. لەگەڵ هێرشە داگیرکەریەکانی تورک لە ڕۆژئاوا، هەروەها دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک هەڕەشەی داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوا دەکات. بە هێرشە بەردەوامەکانی دەریخستووە کە دەیەوێت کۆتایی بە شۆرشی ڕۆژئاوا بهێنێت. شۆرشی ڕؤژئاوا بەتەنها بە بەرخۆدان لەدژی داگیرکەر و بە تێکۆشان لە هەموو کوردستان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەتوانرێت بپارێزرێت. شۆرشی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی کە پشتگیری لە هەموو گەلی کوردستان وەردەگرێت، هەروەها هاوکاری لە هەموو هێزە دیموکراتەکان، گەلان، ژنان و گەنجان لە هەموو جیهاندا وەردەگرێت. هێزی شۆرشی ڕۆژئاوا کە تێکۆشانی دژی داگیرکەریە، لە کارەکتەری دیموکراتی کۆمەڵایەتیبوون و پشتگیری مرۆڤایەتی بۆ شۆڕش دێت. گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کاتێک کە بە بەهێزی بەشداری لەم هەنگاوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد، دەبێتە هێزی پاراستنی شۆرش و کۆتایی بە داگیرکەری دێت. داگیرکەران لاوازن شۆڕشگێرانی ڕۆژئاواش بەهێزن. بۆیەش بە پێچەوانەوە هیچ هێزێکی سەربازی و سیاسی ناتوانێت لە بەرانبەر داگیرکەری ببێتە ئاستەنگ. ئەگەر داگیرکەری کۆتایی پێبهێنرێت بە تەئکیدی شۆرشی ڕۆژئاوا دەپارێزرێت. لەسەر بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە گۆڕەپانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە، سوریا دیموکرات دەکات و لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە سەرجاوەی سەرەکی سوودوەرگرتن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی 'بەسە بۆ داگیرکەری، کاتی دیموکراسیە' بەشداری لە هەنگاوەکەدا ددەکات. تێکۆشان لەدژی لەسێدارەدان، تێکۆشانی دیموکراسی لەسەر بناغەی برایەتی گەلان لە ئێرانە. کاتێک کە کۆتایی بە عەقڵیەتی چەوساندنەوەی ئازادی گەلان و لەسێدارەدانەکان هات، لە ئێران بۆ دیموکراتبوون لەسەر بناغەی برایەتی گەلان و دروستکردنی کوردستانێکی ئازاد هەنگاوێکی گەورە دەنرێت. ئەمڕۆ لە هەموو پارچەکانی کوردستان دوژمنی سەرەکی تێکۆشانی ئازادی، دەوڵەتی تورکە. کاتێک عەقڵیەتی فاشیست، داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک تێکشکینرا، نەک تەنها لە باکووری کوردستان لە هەموو پارچەکانی کوردستانیش بۆ ئازادی هەنگاوێکی گەورە دەنرێت و گەورەترین ئاستەنگی لەبەرانبەر دیموکراتبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچێت.

ئەوروپا و دەرەوەی وڵات

گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە ئەوروپا، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دەبنە هێزی بەڕێوەبەری هەنگاوەکە. گەلەکەمان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات، وەک گۆڕەپانی پراکتیکی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلەکەمان، پێکهاتە و پشتیوانی گرنگە بۆ تێکۆشانمان لە چوار پارچەی کوردستان. وەک گۆرەپانێکە کە یەکێتی نەتەوەیی تێیایدا دروست بووە، بووەتە ڕووی گەلەکەمان لە جیهاندا، وتەبێژ و پارێزەری گەلەکەمانن لە جیهاندا. تێگەیشتنی 'گەلی بێپاراستن' بە ڕێکخستن و تێکۆشان ئەوان لەناوچوو و بۆئەوەی گەلی کورد لە جیهاندا ببێتە ئەو گەلەی کە پشتگیریەکی بەهێز وەربگرێت، ڕۆڵێکی گەورەیان بینی. بەم شێوەیە بوونە هیزی گرنگی تێکۆشانی ئازادیمان. گەلەکەمان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات کە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، بۆ ئازادی ئەو تێدەکۆشن و بە بەهێزی لەدژی داگیرکەری دەوەستنەوە، دەبنە پارچەیەکی کە هەنگاوەکەی چوار پارچەی کوردستان و بە دروشمی ' کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتاییهێنە بە داگیرکەری و قڕکردن' بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە مێژووییەی کوردستان بە ئەیکیدی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن

گەریلا هێزی سەرەکی هەنگاوەکەیە

گەریلا هێزی سەرەکی تێکۆشانمانە بۆ ئازادی کوردستان، بێگۆمان لەم هەنگاوەداش لە هەر دەڤەرێک کە لەوێن گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن، بەم شێوەیە جێی خۆیان لەناو هەنگاوەکەدا دەگرن و ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. بەرخۆدانی فیدایی ژن و پیاوە گەریلاکانمان لەدژی داگیرکەری حەفتانین و لێدانی گورزی گەورە لە داگیرکەران، لە کاتی هەنگاوەکەشدا بەردەوام دەبێت. گەریلا لە خەباتی دژی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری ڕۆڵی سەرەکی خۆیان دەگێڕن و لە هەموو جێگایەک بە ڕوحی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن، بە تێکۆشانیان نزیکی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبن. بەرخۆدانی گەریلا تا ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەموو پارچەکانی تر بێوەستان و بە شێوەیەکی فیداییانە بەردەوام دەبێت. گەریلا بە هەبوون و تێکۆشانی خۆی لە بەرانبەر هەوڵە داگیرکەر و قڕکەرەکان دەبێتە ئاستەنگ، لەسەر ئەم بناغەیە لە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستاندا لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان دەگێڕن.

ژنان و گەنجان

ژنان و گەنجانی قاڕەمانی کوردستان:

ژن و گەنجانی کوردستان زۆر جار پیشانیانداوە کە لە تێکۆشانی ئازادیدا ئەوان هێزی پیشەنگن. لەم هەنگاوەشدا گەورەترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەرشانی ئەوان. لە جۆگرافیای کوردستان کە کۆمەڵایەتیبووون بە دەستی ژن خوڵقاوە، ژنان بە شێوەیەکی بەهیز و فیداییانە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادیدا کردووە، ڕۆڵی خۆیان بۆ مرۆڤایەتی بینیوە و هەمان جۆگرافیایان زیندوو کردووەتەوە، بۆ هێزێکی پێشەنگی ئازادی گەلی کورد گۆڕاون و لە تێکۆشانی ئازادی ژنان لە جیهاندا بووەنەتە مۆدێل و نمونە. ژنانی کورد کە عەقڵیەتی سەردەستی پیاویان لاواز کردووە، لەدژی قڕکردنی ژنیش تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن. ئەوانەی لە هەموو کەسێک زیاتر دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن، ژنانن کە خاوەن ڕوحی ئازادی تێکۆشانی ئازادی کوردستانن. بەم کارەکتەرەی ژنان کاریگەرترین هێزی ئازادین، لەم هەنگاوەشدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە جێی خۆیان لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشاندا دەگرن.

گەنجانی کورد بە ژن و پیاوەوە، وەک هێزی سەرەکی و دینامیکی تێکۆشانی ئازادیمان لە هەموو قۆناغ و چالاکی هەنگاوەکەدا بە بەهێزی جیی خۆیان دەگرن. گەنجان لەدژی هێرشی قڕکردن و داگیرکەری، تووڕەیی گەلەکەمان و هێزی هێرشبەری شۆڕشگێری و فیدایی ڕێبەر ئاپۆن، دەبنە چالاکترین هێزی هەنگاوەکە و کۆڵان بە کۆڵان، گۆڕەپان بە گۆڕەپان پێشدەکەون. پیشانی دۆست و دوژمنی دەدەن کە کوردستانێکی داگیرکراو لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت.

گەلی کوردستان

گەلی وڵاتپارێزی کوردستان

دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە سەرکیشی دوژمنانی گەلی کورد دەکات، هەر وەک چۆن بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ویستی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەناوببات و کورد قڕ بکات، هەروەها ئەو دەسەڵاتە فاشیتەی پشت بە ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەبەستێت نەک تەنها گەلی باکووری کوردستان، دەیەوێت بە داگیرکردنی هەموو کوردستان، گەلی کورد بە تەواوی لەناوببات. عەقڵیەتێک کە لە جەنگی یەکەمی جیهان و دواتردا ئەرمەن، ئاشووری، سوریان، کلدانی، ڕۆمی پۆتنوس و چەرکەزی لەناوبرد.لە جەنگی سێیەمی جیهانیشدا قۆناغەکە وەک دەرفەتێک دەبینێت و بۆ قڕکردنی گەلی کورد هێرشەکانی زیاد کردووە. ئێستا هێرشێکی گشتگیری قڕکردن لەدژی ئێمە بەڕێوە دەبرێت. ئەرکێکی بەپەلە و مێژووییە کە لەدژی ئەم قڕکردنە بە هەنگاوی دیموکراتیکی شۆرشگێری تێکۆشان بەڕێوەببرێت. هەر وەک چۆن لەدوای کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دا لەزیندانەکان لەدژی هێرشی قڕکردن خەیری دورموش، کەمال پیر، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە ڕۆژووی مردنی گەورەدا لە ١٤ی تەموزدا بەرخۆدانێکی فیداییانەیان پیشاندا و فاشیزمی ١٢ی ئەیلولیان لە ڕووی ئایدۆلۆژیەوە لەناوبرد، ئەمڕۆش بەرپرسیاری مێژووییمان لەسەر شانە کە بە ڕوحی ١٤ی تەموز هەستینە سەرپێ، هێرشی داگیرکەری لە چوار پارچەی کوردستان تێکبشکێنین. بۆیەش کات ئەو کاتەیە کە لە هەموو پارچەکانی کوردستان و لە هەموو دەڤەرێک بە ئامانجی ' بەسە بۆ گۆشگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەین.

هێزە سیاسیەکانی چوار پارچە

هێزە سیاسیەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان:

دەوڵەتی داگیرکەر و هەموو دواکەوتووەکانی هەرێمەکە، لەناو بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهانیدا کە هاوسەنگیەکانی پێشوو تێکدەچن و هاوسەنگی نوێ دروست دەبن. بۆئەوەی رێگری لە ژیانی ئازاد و دیموکراتی کورد بکەن ، بە شێوەیەکی پلانبۆدارێژراو و براوان هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدەن. لە چوارچێوەی ئەم ئامانجەدا فشارەکانی خۆیان زیاد کردووە، داگیرکەریان فراوان کردووە. لە کاتێکی بەم شێوەیەی مێژووییدا بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بپاڕێزرێن، بۆئەوەی دەستکەوتنی نوێ بەدەستبهێنرێن، بۆئەوەی سەدەی ٢١ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە سەدەی کورد، ئەرکی مێژوویی هێزە سیاسیەکانی کوردە  و بەرپرسیاری ئەوانە کە یەکێتی نەتەوەیی دیموکرات دروست بکەن و لەدژی دوژمنانی کوورد تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدەن. لەم کاتەدا دەرفەتی سەرکەوتن، هەروەها هێرشی قوڕس لەسەر گەلەکەمان هەیە. لەم قۆناغەدا ئەگەر هەڵوێستێکی سەرکەوتووانەی گەورە و هەستی یەکێتی نەتەوەیی پیشان بدرێت، ئەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە داوا لە هەموویان دەکەین کە بە هەستی یەکێتی نەتەوەیی لەدژی داگیرکەری و قڕکردن هەڵوێستی هاوبەش پیشان بدەن، تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن، بەبەهێزی بەشداری لە تێکۆشاندی دیموکراسی و ئازادی کورد لە هەموو دەڤەرێک بکەن، بە بەهێزی بە هەستی یەکێتی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی بەشداری لە هەنگاوی دیموکراتیکی شۆڕشگیری لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بکەن.

هێزە دیموکراتەکان

هێزە دیموکراتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

لەدژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە بە ئامانجی عوسمانی نوێ هێرش دەکاتە سەر گەلان و هیزە دیموکراتەکان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگێکی گەورەیە لەبەرانبەر دیموکراتیزەبوون، تێکۆشانی هەنگاوەکە لە هەمانکاتدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەمووانە. ئێمە بانگ لە ئێوە دەکەین کە بەپێی باردۆخی خۆتان، بەپێی دەرفەتی خۆتان بەشداری لە هەنگاوەی شۆرشگیری گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان ببن کە ئامانجەکەی هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە. کاتێک کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێنرا، لە وڵاتی ئێوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی دەتواننی ئامانجەکانتان بۆ دیموکراسی و فاشیزم جێبەجێ بکەن.

گەل و هێزە دیموکراتەکان

هێزەکانی دیموکراسی و گەلانی ژێردەستەی جیهان:

تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە تورکیا، تێکۆشان بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاوتی ناوەڕاستە. کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکرات بوو، تێکۆشانی ئازادی و دیموکرای جیهان بەهێز دەبێت و بەرەو پێشەوە دەچێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ ئێوە ئەمەیە کە بەشداری لە هەنگاوی ' بەسە بۆ گۆشگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' ببن کە لە لایەن گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرێوەدەبرێت. بانگەوازیمان بۆ ئێوە ئەمەیە کە بە بەهێزی پشتگیری لەم هەنگاوە بکەن."