کەجەکە: گۆڕەپانی ترێنی ئەنقەرە ئاکەپە – مەهەپەی ترساند

کەجەکە رایگەیاند، ئێمەی هێزەکانی ئازادیی گەلی کورد لەسەر بنەمای یادکردنەوەى شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم، دەمانەوێت تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەى درێژە پێبدەین.

کەجەکە رایگەیاند، ئێمەی هێزەکانی ئازادیی گەلی کورد لەسەر بنەمای یادکردنەوەى شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم، دەمانەوێت تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەى درێژە پێبدەین. ئێمە ئەو تێکۆشانە لەگەڵ گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شانبەشانی یەکتر ئەنجام دەدەین.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی ترێنی ئەنقەرە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو: "ئەگەر ئەو فاشیزمە هەڵبوەشێنرێتەوە و دیموکراسی بونیات بنرێت، ئەگەر گەلانی تورکیا ئازاد ببن، خۆی لە خۆیدا دەبێت ئێمە ئەو هاوپەیمانییەى گۆڕەپانی ترێن بەدیهبێنین و تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گەشاوە بکەین. ئەو گۆڕەپانە هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەى زۆر ترساندبوو".

کەجەکە بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژیی وێستگەی ترێنی ئەنقەرە لە راگەیاندراوەکەیدا باسی ئەوەیکردووە: "ئێمە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی وێستگەى ترێنی ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دا بە خۆبەقەرزار زانینەوە و منەتدارییەوە بەرز رادەگرین، ئێمە دیسانەوە سوێند دەخۆین، کە خەون و یادی ئەوان بە بونیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد بەدیهبێهنین.

هێرشی ١٠ی تشرینی یەکەم لە دژی یەکێتیی یەکسان، دیموکراتیک و ئازادی گەلانی تورکیا و لە دژی تامەزرۆی و خەونی ئازاد و دیموکراتیک روویدا. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دەیخواست لەگەڵ داعش تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلی کورد و گەلانی تورکیا لەناو ببات و بیانچەوسێنێتەوە، ئەو هێرشەى پێ ئەنجامدان. ئەو نامرۆڤە ناجوامێرانە، کە دەوترێن داعشن و رەوانەکران بۆ گۆڕەپانی وێستگەى ترێنی ئەنقەرە، کەسانی چێندراوی میت بوون لە ناو داعش دا. دوای ئەوەى تورکیا وەک دەسەڵات داعشی  بەکارهێنا، داعش لە ژێر چاودێریی دەوڵەتى تورکدا بووە رێکخستنێکی چەتە، کە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، هێزە دیموکراسییەکان و هەموو مرۆڤایەتی. هەر کەسێک داعش وەک رێکخستنێکی کۆمەڵکوژکەر بە جیا لە دەوڵەتى تورک بزانێت ئەوە یان چاوی خۆی لە راستییەکان داپۆشیوە، یان بە دەمی دەوڵەتى تورک قسە دەکات.

کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی وێستگەى ترێنی ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکانى ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ئامەد و ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە پرسوس بوو. هێرش لە دژی ئەو هێزانە بوو، کە لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە تێدەکۆشان. بەو شێوەیە بۆ ئەەى دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر پێ بمێنێتەوە لە دژی هێزە دیموکراسییەکان و بۆ ئەوەى درێژە بە شەڕ بدرێت ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجامدرا. ئەوە رێککەوت نییە، کە هێرشەکانی ناوخۆ و دەرەوە، کە دەوترێت داعش ئەنجامیداون، لە دژی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە بوو، کە لە دژی دەسەڵاتەکەى ئاکەپە بوون. بەوەش دەسەلمێت، کە ئاکەپە و داعش لە ناو سکی یەکتردان. داعش تورکیا بە بەرەی دواوەی خۆی و وڵاتی دۆستی خۆی دەزانێت و ئەو دەربڕینەش بە شێوەیەکى بەرچاو ئاستی پەیوەندییەکانیان دەخاتەڕوو.

داعش بووە رێکخستنێکی چەتەى ژێر کۆنترۆڵی تورکیا

خەلیفەى داعش بۆ ئەوەى خۆی لە شوێنێکی پارێزراودا حەشار بدات، چووە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی تورکیا. ئەو چەتانە، کە لە سوریا لە دەست قەسەدە رادەکەن، کە لە ناو قەسەدەدا شەڕڤانی کورد، عەرەب، سوریان و لە زۆرێک لە بەشەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەى تیادایە، روو لە تورکیا دەکەن و ئەوەش ئاستی پەیوەندییەکانیان ئەوەندەى تر دەخاتەڕوو. لەبەر ئەوە دەبێت کەس بە هەڵەدا نەچێت. ئەگەر سەرەتا لە ناو داعشدا هەندێک هێزی تر دەستیان هەبووبێت، بەڵام دواتر بووە رێکخستنێکی چەتە، کە بە تەواوی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا. بەڵگەکانی ئەوانە لە دەستی هەموو دەزگا هەواڵگرییەکاندایە. کاتێک رۆژی خۆی بێت، یەک بە یەک بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک دەیخەنەڕوو. ئێستا دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە لەتورکیادا هەیە.

١٠ی تشرینی یەکەم هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا لەگەڵ گەلی کورددا، ئەوانەى دەیانخواست تورکیایەکی دیموکراتیک بونیات بنێنن چوونە پاڵ یەک. ئەوانەى لە بەردەم وێستگەى ترێن کۆبوونەوە رووی رووناکی تورکیا بوون. تورکیای راست ئەوانە بوون. دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ، ژن، گەنج و ژینگەپارێز، کە داهاتوی تورکیایان ئومێد دەکرد، لەو گۆڕەپانەدا کۆبوونەوە. لەو رووەوە هێرشیان کردە سەر داهاتووی تورکیا. بۆ ئەوەى ترسی خۆیان بڕەوێننەوە هێرشیان کرد، بەڵام ترس هیچ سوودێکی لە مردندا دەستناکەوێت. داهاتووی تورکیا دەبێتە خەون و تامەزرۆیی ئەو کەسانە، کە لەو گۆڕەپانەدا شەهید بوون، دەبنە هەوێنی و بە تەواوەتی بەدی دێت. گوشار، زۆرداری، کۆمەڵکوژی چەند زۆر بن، ناتوانن خوڵقاندنی تورکیایەکی لەو شێوەیە ئاستەنگ بکەن.

ئەوانەى لەو گۆڕەپانەدا شەهید بوون، ئەوەیان خستەڕوو و ئاشکرایانکرد، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە چۆنە.  ئەو گۆڕەپانە راستییەک، کە ئەمڕۆ هاوپەیمانی دیموکراسیی پێدەوترێت، زیاتر بەرچاوتری کردووە و خستویەتییە روو. ئەو مەیدانە ئەوەى سەلماند، کە هاوپەیمانییەکەیان چۆن شکڵ بە داهاتوی ئازاد و دیموکراتیکی تورکیا دەدات و دەبێت چۆن بێت. ئەوانەى دەڵێن، کە دەبێت هاوپەیمانی دیموکراسی چۆن بێت، دەبێت سەیری ئەو گۆڕەپانە بکەن. هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەى ئەو هاوپەیمانییە دیموکراسییە لەو گۆڕەپانەدا بینی، هێرشی کردە سەر هاوپەیمانیی دیموکراسی، کە لەو گۆڕەپانەدا دروستبوو بوو و لە دژی سیاسەتی شەڕی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە بوو، کە ئەو سیاسەتە شەڕانگێزییە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی کوردان بوو، ئەو راستییە رابوون و هەستانەوەی هێزە دیموکراسییەکان بوو لە دژی سیاسەتی شەڕی هاوپەیمانیی فاشیستیانەى ئاکەپە – مەهەپە، کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردن لەگەڵ کورددا بوو.

ئەگەر ئەو فاشیزمە هەڵبوەشێتەوە و دیموکراسی بونیات بنرێت، ئەگەر گەلانی تورکیا ئازاد ببن، لەو کاتەدا دەبێت هاوپەیمانیی لەو گۆڕەپانەدا دروست بکرێت و لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەهێز بکرێت و بەگەشێتەوە. ئەو گۆڕەپانە هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی زۆر ترساندبوو. ئەگەر رێگری لە هۆشمەندی و رۆحی ئەو گۆڕەپانە نەکرێت، ئەو  بۆچوونە بە هەموو کۆڵگەدا تەشەنە دەسێنێت و هاوپەیمانیی دیموکراسی دەئافرێنێت، ئەوەش دەبێتە مەرگی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە. لەو رووەوە گەلانی تورکیا بەرپرسیارییان دەکەوێتە سەر شان، کە لە چوارچێوەیى هاوپەیمانیی دیموکراسی دا، تورکیای دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد بونیات بنێن.

دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە چەند هێرشیش بکات، بەڵام لاوازترین دەسەڵاتی مێژووی تورکیایە. ئەو لاوازبوونەوەش کوردان، سۆسیالیستەکان، ژنان، هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بە تێکۆشانی خۆیان دروستیان کردووە. ئەگەر هێزە دیموکراسییەکان بێنە پاڵ یەکتر تەمەنی ئەو دەسەڵاتە زۆر کورت دەبێت. بەرپرسیاریی ئێمەیە، کە لە بەرامبەر شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەمدا هاوپەیمانییەکی دیموکراسیی وەها دروست بکرێت و تێکۆشان بەهێز بکرێت و گەشەى پێبدرێت. بە شێوەیەکی تر ناتوانن وەڵامدەرەوەی یاد و خەون و تامەزرۆییان بن.

ئێمەى هێزە ئازادیخوازەکانی کورد بە دڵسۆزی بۆ شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم، تاوەکو تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک بە ئەنجام نەگەیەنین، درێژە تێکۆشانەکەمان دەدەین. ئێمە هەموو کات ئەو تێکۆشانە لەگەڵ گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکەوە ئەنجام بدەین. ئێمە ئەو راستییەی کە ئەوان لێ دەترسن، یەکێتیی ئازاد، و دیموکراتیکی گەلان بونیات دەنێین، ئەم خاک و  نیشتمانانە دەکەین بە بەهەشتی جوان و برایەتیی گەلان. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە گەلی کورد و گەلانی تورکیا دەکەین لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزمدا یەکبگرن و تورکیای دیموکراتیک دروست بکەن و دادوەری و ئازادی بچەسپێنن".

ژ.ت