کەنەکە: ئێمە درێژە دەدەین بە ڕێبازەکەی قازی موحەمەد

کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە دەربارەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەمەد و هاورێکانی بەیاننامێکی بڵاوکردوەوە. کەنەکە دەستنیشانی کرد کە لەسەر ڕێبازی قازی موحەمەد درێژەبە تێکۆشان بدەن.

کەنەکە لە ٧١مین ساڵوەگەڕی لە سێدارە دانی قازی موحەمەد، سەدر-ی قازی وسەیف-ی قازی بەیاننامێکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند کە کەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی خاوەنداریەتی لە قازی موحەمەد دەکات.

لە بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە:

٧١ سال پێش ئیستا لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ساڵی ١٩٤٧، دوای تێکچوونی کۆماری کوردستان، لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، محەمەد سەیفی قازی، وەزیری بەرگری کۆمار و ئەبولقاسم سەدر قازی، پەرلەمانتاری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران، لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری پەهلەوەییەوە لە سێدارەدران.

 کەنەکە لە بەردەوامی بەیاننامەکەیدا ئاماژە بە ئەزمونی نزیک بە یەک ساڵی کۆمار دەکات و دەڵیت: لە ئەو ماوەی نزیک بە یەک ساڵی کۆماری کوردستان  دەسکەوتگەلی گەورەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی کوردی، کەلتوور، پەروەردە وهونەر و ئابوری و بەگشتی ئیدارەی حکومەتی بەدەست هێنا. بەڵام بەداخەوە بە پیلانگێڕی دەوڵەتان و هێرشی حکومەتی  داگیرکەری  ئێران کۆتایی بە کۆماری کوردستان هێنا و بەوەش نەوەستانەوە ودامەزرێنەری کۆماری کوردستانیان لە سێدارە دا. دیسانەوە بە پلان و پلانەکانى کۆلۆنیالیزم (داگیرکاریی) نێودەوڵەتى

هیوای ئازادی و ڕزگاری گەلێکیان لە ناو برد، و پارچێکی کوردستانیان داگیر کردووە کە تا ئیستاش ئەو داگیرکارییە لە لەیەن ڕژیمی ئێرانەوە بەردەوامە.

: لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە

لەو کاتەدا بڕیاری ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانی سەر بە خۆ بڕیارێکی  سیاسی وکۆمەڵایەتی وبوێرانە بو،کە لە ناو بارودۆخی سەختدا و لە کاتی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانئ دوویەمین بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بدریت.

کەنەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمڕۆش گەنجان و ژنانی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتی مەلاکانی ئێراندا، بە خۆرێکخستنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازیی، خەباتێکی داستانئاسا بەڕێوەدەبەن، سەرەڕای ئەوەش کە دەسەڵاتدارانی ئێران سیاسەتی داپڵۆسین و گرتن و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان بەرامبەر خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکەن، بەڵام گەلی کوردستان خۆیان بە خاوەنی ڕێبازی قازی محەمەد و هاوڕێکانی ئەزانن و درێژە بە خەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەدەن.

لە کۆتاییدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە یادی ٧١ ساڵەی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەمەد و سەیفی قازی و  سەدر قازیدا، هەموو گیانبەختکردوانی کوردستان بە ڕێز و شکۆوە بە بیردێنینەوە، لە یادی ئەواندا سەری ڕێز دادەنەوێنین، هەمانکات ڕژێمی داگیرکەری ئێران و هەموو داگیرکەرانی کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەین.

ک-ش