دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەنەکە:
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و هه‌مووی كوردستان زیاتر كردووه
ده‌وڵه‌تی تورك ئامانجی خوی دیاری كردووه. بۆ له ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان سوێندی خواردووه. كردوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردووی ئه‌م ڕاستییه به به‌رفراوانی نیشان ده‌ده‌ن. له باكووری كوردستان به‌رده‌وامی به وێرانكارییه‌كانی خۆی ده‌دات و وڵاتی له گه‌ل و رێبه‌رانی كردووه به گرتووگه. ته‌نگی به گه‌ل هه‌ڵچنیوه. ڕێوه‌به‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك، به‌ره‌ی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی، پهرگالێكی غەدداریان دروست كردووه و ته‌نیا به زوڵمی نێوسنوور ڕانه‌وه‌ستاون و ده‌ستیان به داگیركه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی سنووریش كردووه. ئێستاش، ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووه به ئامانج، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی خۆماڵییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌رۆككۆماری توركیه، ڕه‌جه‌ب تهییبت ئه‌ردۆغان، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی، باغچەلی و ئه‌رگه‌نه‌كۆن، ڕاوێژكاری كرد، فه‌رمانی دا كه هه‌ر له كۆبانی و گرێسپییه‌وه بگره هه‌تا سه‌رێكانی و دێرك، واته هه‌موو ڕێڕه‌وی ژێر هێڵی قه‌تار، بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. ئامانجیان ئاشكرایه؛ ده‌یانهه‌وێت ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵوه‌شێنن. ده‌وڵه‌تی تورك نایهه‌وێت گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی له وڵاتی خۆیدا به ئازادی بژی. له‌م بواره‌دا، ئێران و هاوپه‌یمانانی حاكمی له به‌غدا و شام یارمه‌تیده‌رین. خاڵی هاوبه‌شیان ئاستهنگكردنی ڕێی كوردانه.
هه‌وڵدانێكی به‌م شێوه‌یه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌خاته بن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه و هیچ ئهولهكاری و ئه‌منییه‌تێكی بۆ له گۆڕێ‌دا ناهێڵێت. به داگیركردنی به‌رفره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، باشووری كوردستانیش ده‌كه‌وێته‌وه گه‌مارۆوه و هێدی هێدی ده‌خنكێندرێت. ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌مووی كوردستان ده‌كه‌وێته ره‌وشێكی مان و نه‌مانه‌وه.
له سه‌ر كێشه‌ی عه‌فرین ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ڕووسیه له فكری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانی خۆی، ڕێژیمی شامه. له هێرشی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركووك دا، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه ئامریكاش له فكری خۆی دایه. له ناو حیساباتی ئه‌و زلهێزانه‌ی كه له ناوچه‌كه دان، كورد و كوردستانیش ده‌بێ بۆخۆیان حیسابی خۆیان بكه‌ن. له دژی هێزه تێرۆریستییه‌كان و هه‌ندێك هێزی هه‌رێمی، ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد له ڕێكه‌وتنێك دایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له دژی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌نگی خۆی نه‌رم ده‌كات و ئه‌وه‌ش بوێری ده‌دات به توركیه.
ڕه‌وشی هه‌یی له كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوه نوێیانه‌ی دوایین له ڕۆژئاوای كوردستان نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی تورك هێرشكاری و داگیركه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌كات. له دژی ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه، ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاری سه‌فه‌ربه‌رییان داوه بۆ پاراستنی شوێن و وار و وڵاتی خۆیان.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) ره‌وشی ئێستا به گرینگ ده‌بینێت و بانگ له گه‌لی كوردستان و رێبه‌رانی ده‌كات كه ڕووداوی دوایی ته‌نیا به هه‌ڕه‌شه نه‌بینن؛ به ڕژدی بگرنه ده‌ست و قایمكاری پێویست وه‌ربگرن و، پیشتیوانی له گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن. ڕێبه‌رانی كوردستان ده‌بێ پێكه‌وه ره‌وشی ئێستا به به‌رپرسیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ئه‌ستۆی خۆ بگرن و، پێكه‌وه پیلانی پاراستنی وڵات پێك‌بێنن و، به یه‌كده‌نگی خۆیان سه‌رنجی ئا‌مریكا بۆ ئه‌وه ڕابكێشن كه سه‌ركه‌وتنی توركیه بنكه‌وتنی ئامریكاشه.
ڕۆژێك پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان، ئه‌وانه‌ی رۆژی ١٢ی دێسامبر، فرۆكه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی مه‌خموور و شه‌نگالیان كرد. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، ئه‌ردۆغان درێژه به هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی ده‌دات. له دژی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و هێرشانه، گه‌لی ئێمه له‌هه‌ر كوێ كه هه‌ن ده‌بێ له‌سه‌ر پێ بن.
ڕۆژ رۆژی مه‌ترسییه. گه‌لی كوردستان، ڕێبه‌ران و هه‌موو دینامۆی وڵات له هه‌ر كوێ بن، له وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ ئه‌م كێشه‌یه له سه‌رووی هه‌موو كارێكی دیكه بگرنه ده‌ست و خۆیان سه‌فه‌ربه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێ له ئه‌م داگیركهرییهی ده‌وڵه‌تی تورك بگرن.