کەنەکە نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی خاوەندارێتی لە عەفرینە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، بەڵاوکردنەوەی بەیاننامیک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزئ کرد.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، بەڵاوکردنەوەی بەیاننامیک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزئ کرد.
لە بایاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە، ئەرکی هەمووانە کە دوژمن لە عەفرین وەدەرنین و جاریکی دیکە پەیکەرەی کاوەی ئاسنگەر لە گۆڕەپانی عەفرین دابنین.
لە بەیاننامەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کەنەکە دا دەستنیشان کراوە کە دەبێت گەلی کورد بە ڕۆحی بەرخۆدانی عەفرین نەورۆز پیرۆز بکات و، ئەرکی هەمووانە کە دوژمن لە عەفرین وەدەرنین و جاریکی دیکە پەیکەرەی کاوەی ئاسنگەر لە گۆڕەپانی عەفرین دابنین.
لەدەستپیکی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە، لە مێژووی خەلک و نەتەوەکاندا هەنیک رووداو هەیە کە لە کۆتاییدا دەبنە هێمای هەبونی گەلان.نەورۆز یەکێک لەو ڕووداوە مێژووییانەیە بۆ گەلی کورد کە بووتە شۆناسی گەلەکەمان.
نەورۆز لەسەر پێگەی تێکۆشان لە دژی کۆیلەتی وداگیرکاری بووتە ریگە نیشاندەر و ریبازی ئازادی.
کەنەکە، لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاگری نەورۆزبووتە ڕوناککەرەوەی ریگای ئازادی و ڕزگاری ، گەلی کورد نەورۆزی کردووەتە هێمای تێکۆشان بوئازادی و بووەتە جەژنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە، ڕاستە لە وەڵاتی ئێران جەژنی نەورۆز دەکرێت ، بەڵام کاتێک کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆز دەکەنە هێمای بەرخۆدان و تێکوشان بۆ ئازادی لە لەیەن رژیمی ئێرانەوە هێرش دەکرێتە سەریان وپێش بە ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵات دەگرن.
لە درێژەدا هاتووە کە ڕژیمی بەعسی عێراق وهەروەها ڕژیمی بەعسی سووریاش هاو شێوەی ئێران لە دژی ئاهەنگەکانی نەورۆزی گەلی کورد دەوەستانەوە و هەرساڵە بە سەدان کوردیان بە هۆی ئاهەنگی نەورۆزەوە قوڵبەست دەکرد.
لە دڕێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە دڕندەیی حکومەتی تورکیا کراوە کە لە هەمبەر جەژنی نەورۆز ،
لە ناو حکومەتە داگیرکەرەکاندا کە بە شێوازێکی زاڵمانە هەڵسوکەوت دەکات حکومەتی تورکیایە. حکومەتی تورکیا جەژنی نەورۆز وەک جەژنی تورکەکانی ئاسیای ناوین قبوڵ دەکرد، بەڵام ڕێگەی بە کوردەکان نەدەدا کە ئاگەنگی نەورۆز بگرن.
لە ئەمڕۆدا گەلی کورد بە ماندو بوون و بەرخۆدانی خۆیان لە هەمو شوێنیکی جیهان جەژنی نەورۆز وەک هێمای ئازادی و ڕزگاری و تێکۆشان دژی کۆیلەتی، پیرۆزدەکەن.
بەبەردەوامی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە ئەمڕۆ لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە فەرمی و بە ئازادانە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان نەورۆز وەک سەنگەری بەرخۆدانە لە دژی داگیرکەران و ئاگری نەورۆز لەو دوو بەشەی کورستان بەگڕو تینێکی جیاوەزەوە هەڵ دەکرێ.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە ، کە ئەمساڵ لە ژێر ئاگری داگیرکاریدا پیشوازی لە نەورۆز دەکەین. ئەمە دوو مانگە کە سوپای تورکیا بە هەمو هێزی خۆیەوە هێرشی کانتۆنی عەفرینی کردووە، و ژمارێکی زۆر لە ژن، مندال و خەڵکی سڤیل شەهید و بریندار بوون، گوند وشارەکان وێران وتاڵان دەکات. ئیستاکە لە بەرانبەر ئەو هێرشانە یەپەگە و یەپەژە لە گوندەکان لە دژی سوپای داگیرکەر وەستانەتەوە.
نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی خاوەنداریەتی لە عەفرینە.
با نەورۆزی ٢٧١٨ی کوردی بکەینە نەورۆزی بەرخۆدان وسەنگەری یەکیەتی و یەکدەنگی بو سەرکەوتنی گەورە تربۆ گەلەکەمان.
ک-ش