کەژەکە: سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی تێک دەشکێنین!

کەژەکە رایگەیاند، لە ئیمرالی سیستمێکی مەترسیداری ئەشکەنجە و گۆشەگیری هەیە و جەختی کردەوە، ئەو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە تێک دەشکێنین و کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە.

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە راگەیێنراوێک ئاماژەی بە گۆشەگیری توندکراوی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و جەختی کردەوە کە لە ئیمرالی سیستمێکی مەترسیداری ئەشکەنجە و گۆشەگیری هەیە و وتی:" ئەو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە تێک دەشکێنین و کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە."

لە راگەیێنراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:

"لە سەدەی ٢١دا ئەو ناوەندەی تێیدا سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت، کوردستانە. ئەو هێزەش کە بووەتە ئامانجی ئەو سیاسەتە، رێبەر ئاپۆیە. پلانگێری ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە چوارچێوەی هەمان ئامانجدا بەڕێوە چوو. گۆشەگیری توندکراو کە ٢٢ ساڵە لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، گۆڕاوە بۆ ئەشکەنجەیەکی سیستماتیک. قوڵکردنەوەی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی رێبەرمان، ئەم راستیە بە تەواوەتی دەخاتە روو.

رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کوردی خستە بەردەمی و بە هۆشمەندیەکی گەردوونی و نەتەوەی دیمۆکراتیک، بونیادێکی نوێ و نەتەوەیەکی نوێی خوڵقاند. بۆیە هێرشەکانی سەر رێبەر ئاپۆ، ئەنجامێکی ئەو هێرشە قڕکەریانەن. لە ئیمرالی لە دژی رێبەرمان، لە پارچەکانی کوردستان، لە باکور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باشور، شەنگال و مەخمور لە دژی دەستکەوتەکانی شۆڕش، بە پلانگێریەکی هاوبەش لە دژی گەلی کورد، لە دژی گەریلاکان، هێرشی قڕکردن و لەناوبردن بەڕێوە دەچێت. هێڵی رێبەر ئاپۆ هیوایەکی گەورەی دروست کردووە و ئەم هیوایە بڵاو بووەتەوە. لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان قوڕسترین و کوشتندەترین گورزیان لە سیاسەتەکانی قڕکردن دەدەن. هێزە قڕکەرەکان کە گورزی کوشندەیان بەردەکەوێت، بۆ ئەوەی تۆڵە بکەنەوە و بەردەوامی بدەن بە سیاسەتە قڕکەریەکانیان، شەڕی تایبەتیان نوێ کردووەتەوە و سەر لە نوێ خستووەتە کارەوە. لایەنێکی سەرەکیی جەنگی جیهانی سێهەم، بەم شێوەیە لە دژی گەلی کورد وەکو شەڕی قڕکردن بەڕێوە دەچێت. بۆیە رێبەر ئاپۆ وتی، 'گۆشەگیریکردنی من، واتە گۆشەگیرکردنی گشت کوردستان'. گۆشەگیری وەکو سیاسەتێکی نێودەوڵەتی، بەڕێوە دەچێت.

لە ئیمرالی سیستمێکی مەترسیداری ئەشکەنجە و گۆشەگیری هەیە

چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، گۆڕاوە بۆ حاڵەتێکی دڵخوازی کە بە پێی سیاسەتەکانی دەوڵەت دیاری دەکرێت. ئەو هەڵسوکەوتنەی ' کاتێک ویستم رێگە بە چاوپێکەوتن دەدەم، کاتێکیش نەمویست رێگە نادەم' ئەوە دەخاتەروو کە دەوڵەت سیاسەتی بەدیلگرتن لە دژی رێبەرمان پەیرەو دەکات. لە ئیمرالی نە یاسا هەیە نە ماف. لەو بەندیخانەیە کە لە ژێر ئەمنی باڵای تایبەتدایە، نە ماف بوونی هەیە، نە یاسا. ماوەیەکی دوور و دریژە پارێزەران ناتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. زانیاری تەواو لە بارەی تەندروستی رێبەر ئاپۆ لەبەر دەست نیە. هاوکات زیندانیانی تریش زۆر کەم دەتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. پەرتوک، گۆڤار، رۆژنامە و تەماشاکردنی تەلەفیزیۆن بە هەڵوێستێکی دڵخوازی گۆڕاوە بۆ ئامێرێکی سزادان. ٢٢ ساڵە رێبەر ئاپۆ پەیوەنی بە دەرەوە نەماوە. لە ئیمرالی سیستمێکی مەترسیداری ئەشکەنجە و گۆشەگیری هەیە. رێبەر ئاپۆ کە ئیرادەی ملیۆنان کەس و بیانووی بوونیانە، لە بارەی تەندروستی، ئاسایش و ژیانی ئەو، ناتوانرێت هیچ زانیاریەک وەربگیرێت. لەگەڵ بنپێکردنی مافەکان، گۆشەگیریەکی سیستماتیک بەسەریدا سەپێنراوە. لەگەڵ ئەمەش، ماوەی ٦ مانگ سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێنرا کە نمونەی ئەمە لە هیچ بەندیخانەیەکی جیهاندا بوونی نیە. لە ئیمرالی سزای دیسیپلین و ئەشکەجەدان بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنرێت. بە کورتی دەوڵەتی تورک نادادیەک بەڕێوە دەبات کە لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نیە.

CPT دەبێت هێزی خۆی لە جێبەجێکردندا بخاتەروو

ئەم نادادی و گۆشەگیریە توندکراو و سیاسەتی بەدیلگرتنە، لە چوارچێوەی راپۆرتی CPT دا باسی لێوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا سەردانی بەندیخانەی ئەمنی باڵای ئیمرالی کردبوو. CPT ئەوەی خستە روو کە لەم چوارچێوەیەدا پێشنیاریش پێشکەش دەکات. واتە ئەگەر CPT راست بکات، دەبێت لە چوارچێوەی ئەو تایبەتمەندیانەی دەستنیشانی کردووە، هێزی خۆی لە جێبەجێکردندا بخاتەروو. لە راستیدا ئەو رێکخراوانەی CPT پێشنیارەکانی دەداتێ و راپۆرتەکانی خۆی پێشکەشیان دەکات، کۆنسەی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپایە. کەواتە ئەگەر دەتوانێت تیشک بخاتە سەر گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی و لە چەندین رووەوە هۆشداری دەکات، دەبێت بتوانێت هێزی خۆی لە جێبەجێکردنیشدا بخاتە روو. ٢٢ ساڵە گۆشەگیری و سیاسەتی بێکاریگەرکردن بە بێوەستان لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبرێت. CPT کە ٢٢ ساڵە بەدواداچوون بۆ ئەو سیاسەتە دەکات، ئەگەر نایەوێت وەکو هاوبەشی ئەو سیاسەتە بمێنێتەوە، ئەگەر دەیەوێت بە پێی مافەکانی مرۆڤ بجوڵێتەوە، دەبێت هێزی خۆی لە جێبەجێکردندا بخاتەروو. گەلی کورد و رای گشتی دیمۆکراتیک چاوەڕێی ئەمەی لێدەکەن.  

کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە

بۆیە ئێمە وەکو کەژەکە دەڵێین، 'سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی تێک دەشکێنین'. کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە لێپرسینەوە لە زیهنیەتی قڕکەر بکەینەوە کە گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قۆناغی بێکاریگەرکردنی بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپاندووە و هێرشی قڕکەر لە دژی گەلی کورد و ژنان بەڕێوە دەبات. رێبەر ئاپۆ 'کۆمەڵایەتیبوونی ئازادمانە، بیانووی بوونمانە'. ئێمە ئەو ئەشکەنجە و هێرشەی لەسەر رێبەرمان دەسەپێنرێت، قبوڵ ناکەین. هیچ کات قبوڵیشمان نەکردووە، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەر دادانوێنین و قبوڵیشی ناکەین. ئێمە هۆشداری دەدەینە حکومەتی قڕکەری ئاکەپە، کە واز لەو هێرشانە بهێنێت و کۆتایی پێبهێنێت. رێبەر ئاپۆ تاکە هێز و دەرفەتە کە دەتوانێت تورکیا لەو تاریکیە دەربهێنێت.

رێبەرمان لە دژی ئەم هەموو هێرشانە، بۆ گشت مرۆڤایەتی پێشەنگایەتی خۆڕاگریەکی مێژوویی دەکات. ئێمە بە ناوی کەژەکە، سوورین کە لەسەر هێڵی خۆڕاگریی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشان بەرفراوانتر بکەین و رێبەرمان لە سەڵیب و بەدیلگرتنەکەی ئیمرالی، رزگار بکەین.

لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش بانگەوازی ئاڕاستەی ژنان و لاوان دەکەن کە هەموو کەسێک پەیوەست بە گۆشەگیری، ئەشکەنجە و پلانگێریی لەناوبردن کە بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، هۆشیار بن و لە هەر شوێنێکن چالاکی ئەنجام بدەن و خاوەنداری لە ئازادی خۆیان بکەن و سات بۆ سات نزیک ببنەوە لە ئازادیان. ئێمە بە هەموو هێزێکمانەوە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەین و وڵامێکی توندی سیاسەتەکانی شەڕی قڕکەری دوژمن دەدەینەوە."

ز.ش