گردبونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سنە

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە گردبونەوەێیکدا لە بەردەم پارێزگای ئەوشارەدا خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.

مامۆستایانی ناڕازی داوای وەرگرتنی موچەی دواکەوتویان، وەلانانی هەڵاواردنی بەشی پیشەیی، بە فەرمی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی و کاتی و گەڕاندنەوەی مامۆستایانی دەرکراو بوو بۆ سەر کارەکانیان کرد.

لە دروشمە نوسراوەکانی مامۆستایان، دروشم گەلێک وەک: “قوتابخانە جێگەی وانە وتنەوەیە نە بەندیخانە
، لە معاناتی مامۆستای دەرکراو تێبگەن.” دەبینرا کە خوازیاری وەلانانی هەڵاواردنی پیشەیی و سەربەستی و ئازادی مامۆستایانی بەندکراو بوون.

بە وتەی یەکێک لە مامۆستایانی وەدەرنراو؛ “نزیک بە ۹۰۰ کەس لە مامۆستایانی سنە لە ساڵی ٥۹ دا کاتێک پەروەردەوە و ڕاهێنانی پێشوو بەتاڵ کرایەوە و مامۆستایانێکی زۆر لەسەر کار وەلانران و دواتریش بەڕێژەیان زیاد کراو و لە دوای ۳٦ ساڵ نامەناردن و سکاڵاکردن تا ئێستا هیچ ناوەندێکی حکومی وەڵام دەری داخوازی بەحەقی مامۆستایان نەبوە.