گه‌ریلاكان له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی داگیركه‌ریان دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان به‌تووندی له ڕه‌بایه و سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری باكووری كوردستان.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان به‌تووندی له ڕه‌بایه و سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری باكووری كوردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان ڕۆژی ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ له سنووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییه‌كیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، هێزه‌كانمان ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٧:٣٠ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید عه‌لی شێر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
s.m