ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كی ئاسمانی دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی سلۆپیی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «٢٤ی شوبات\٥ی ڕه‌شه‌مه له سلۆپیی شرنا‌خ به ئامێرێكی ئاسمانی له دژی باره‌گه‌یه‌كی سه‌ربازی چالاكییه‌كی كاریگه‌رمان كرد. له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢١:٣٠ی شه‌و ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام درا و بینای ته‌نیشت گۆڕه‌پانی كۆپته‌ره‌كان له باره‌گه‌ی سه‌ربازیی حاجیلار كرایه ئامانج. باره‌گه‌كه ٤ جار بۆمباران كرا و زیانێكی زۆری پێگه‌یشت. به‌ڵام به‌ڕوونی زیانه ماددی و گیانییه‌كانی دوژمن ده‌رنه‌كه‌وت. تا شه‌وی ٢٥ی شوبات\٦ی ڕه‌شه‌مه سوپای تورك نه‌یهێشتووه كارمه‌ند و سه‌ربازه‌كانی بچنه‌وه نێو باره‌گه‌كه. دواتر دوژمن كوژراوه‌كانی له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌رخستووه.»
s.m