ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ناوچه‌ی قابلجه‌وز-ی سه‌ر به شاری ئێلیح (باتمان) شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٤:٤٥ هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له ناوه‌ندی دۆڵی ده‌شتانێ-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیربووبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران.
٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی قابلجه‌وز-ی ئێلیح ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كردبوو. له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه ڕامانگه‌یاندبوو كه ٣ هه‌ڤاڵی ئێمه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی شه‌هید بوون:
 |
ناسناو: عه‌گید باران
ناو و پاشناو: ئارمان ئه‌حمه‌دی
شوێنی له‌دایكبوون: ڕوانسه‌ر - كرماشان
ناوی دایك و باوك: شه‌وكه‌ت - عه‌لی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی مارسی ٢٠١٨\ ٢ی خاكه‌لێوه
|
 |
ناسناو: جوودی دێرك
ناو و پاشناو: قاره‌مان ئاهمه‌ت ده‌رڤیش
شوێنی له‌دایكبوون: دێرك
ناوی دایك و باوك: ڕووكیه - ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی مارسی ٢٠١٨\٣ی خاكه‌لێوه
|
 |
ناسناو: سه‌ردار زانا
ناو و پاشناو: ئایدن بیلیر
شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح
ناوی دایك و باوك: هالیسه - به‌شیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی مارسی ٢٠١٨\٣ی خاكه‌لێوه
|
s.m