گه‌ریلا به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار ماڵئاوایی له گه‌لی شه‌نگال كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال، به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار ماڵئاواییان له گه‌لی شه‌نگال كرد و له هه‌رێمه‌كه كشانه‌وه.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال، به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار ماڵئاواییان له گه‌لی شه‌نگال كرد و له هه‌رێمه‌كه كشانه‌وه.
گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان كه ٣ی ئابی ٢٠١٤ به هاواری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه‌وه چوونه شه‌نگال، له ماوه‌ی ٤ ساڵدا گه‌له‌كه‌یان پاراست و خه‌باتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدی ببنه خاوه‌ن هێزی خۆیان. كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له ڕۆژانی ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: گه‌ریلاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌مه‌ودوا ده‌توانێت خۆی بپارێزێت، بۆیه گه‌ریلاكان ده‌توانن به‌ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه وارگه‌كانی خۆیان.
پێشتر چه‌ند گرووپێكی هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال كشابوونه‌وه، دوایین گرووپ له چیای شه‌نگال به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار ماڵئاوایی له گه‌ل كرد و به‌ره‌و چیائازادهكان به‌ڕێكه‌وتن. گه‌لی شه‌نگال به دڵ و خۆشه‌ویستییه‌كی بێ سنووره‌وه گه‌ریلاكانیان به‌ڕێكرد و به‌ڵێنیان دا هه‌رگیز له‌بیریان نه‌كه‌ن.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا عه‌گید كه‌لار فه‌رمانداری هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له شه‌نگال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ده‌ستنیشانی كرد، گه‌ریلا تا ئێستا بووه به پارچه‌یه‌ك له تێكۆشانی گه‌وره‌ی شه‌نگال و له ئێستا به‌دواوه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌وان پاراستنی ئه‌م گه‌له ده‌بێت. عه‌گید كه‌لار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به دڵێكی ئاسووده كه ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان جێبه‌جێ كردووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه وارگه‌كانی خۆیان له چیا ئازاده‌كان.
«ئێمه ئه‌مڕۆ له چیای شه‌نگال، له خزمه‌ت شه‌هیدانی خۆماندا مه‌ڕاسیمێك ده‌كه‌ین و دوایین گرووپی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال ده‌كشێنینه‌وه. كاتێك ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆمان بۆ پاراستنی شه‌نگال هاتینه ئێره، شائامانجی ئێمه پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و گه‌لی هه‌رێمه‌كه بوو. گه‌ریلاكانی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی بێ كێماسی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆیان جێبه‌جێ كرد. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، دێرین و سه‌ربه‌رزه. له‌به‌رئه‌وه‌ش پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌رك و شه‌ره‌فی ئێمه‌یه. دڵمان ئاسووده‌یه، چونكه ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆمان جێبه‌جێ كردووه.»
«كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئیدی بێ پاراستن نییه»
فه‌رمانده عه‌گید كه‌لار ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان ڕێنمایی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان جێبه‌جێ كردووه و ئه‌ركی خۆیان ته‌واو كردووه.
«ئێمه توانیمان ئه‌م گه‌له له‌نێو ده‌ستی كۆمه‌ڵكوژی ده‌ربێنین. گه‌له‌كه‌مان خۆی گه‌یاندۆته ئاستێك كه ئیدی زۆر ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی خۆیان بونیاد ناوه. ڕێكخراوهسیاسی و ناسیاسییهكانیان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه له ئاست پێویستی ئه‌وان دایه. ئه‌م گه‌له ئیدی ده‌توانێت خاكی خۆی بپارێزێت و خۆی به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پێویست بوو، ئه‌مه بوو. گه‌لی ئێمه خاوه‌نداری له هه‌ڤاڵان كرد و هه‌میشه وه‌ك منداڵی خۆیان سه‌یریان كردن. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ڤاڵانمان خاوه‌ندارییان له‌م گه‌له كرد، گه‌له‌كه‌شمان خاوه‌نداری له هه‌ڤاڵان كرد.»
عه‌گید كه‌لار، فه‌رمانداری هه‌په‌گه له شه‌نگال له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و ئازادكردنی گه‌له‌كه‌یان، سه‌دان گه‌ریلا گیانی خۆیان فیدا كردووه.
«ئێمه ئێستا له شههیدگهین. لێره سه‌دان شه‌هیدی ئێمه به‌خاك سپێردراون. بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و ئازادكردنی گه‌له‌كه‌یان، سه‌دان گه‌ریلامان گیانی خۆیان فیدا كرد. ئێمه ئێستا لێره یادی هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ینه‌وه. شه‌هیده‌كانی خۆمان به گه‌لی خۆمان ده‌سپێرین. ئێستا سه‌ربه‌رزانه له به‌رانبه‌ر شه‌هید و گه‌لی خۆمان وه‌ستاوین. خۆشحاڵین، چونكه گه‌له‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه بتوانێت خۆی بپارێزێت و خۆی به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌م تێكۆشانه له ئێستا و به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه باوه‌ڕمان وه‌هایه كه گه‌له‌كه‌مان ده‌توانن له دژی چهتهدڕندهكانی ئاكه‌په و داعش خۆیان بپارێزن. گه‌لی ئێمه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه كۆتایی به‌م چه‌تانه بێنێت. له ئێستا و به‌دواوه وره‌ی ئێمه به‌رزه. چوونی گه‌ریلا لێره، بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌بێته هێزێك.»
كه‌لار له كۆتایی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕێكخستنی خۆیان ئه‌وان له شه‌نگال ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشێك له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئه‌نجام بدرێت، ئاماده‌ن ئه‌م گه‌له بپارێزن و له‌لایان بن.
«گه‌ریلا سه‌رله‌نوێ فێری ژیانی كردین»
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا حوسێن حاجی، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ده‌ستنیشانی كرد، له ڕۆژی یه‌كه‌می فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان، گه‌ریلاكان له‌پێناو ئه‌وان گیانی خۆیان فیدا كرد.
«دوای ئه‌وه‌ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ فه‌رمانی سه‌ر ئێمه ده‌ستی پێكرد، گه‌ریلا بۆ ڕزگاركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هاتن. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕزگار بكه‌ن، له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه خۆیان گه‌یانده شه‌نگال. دوای ئه‌وه‌ی داعش تێكشكێندرا، هه‌ڤاڵان زۆر شوێنیان ڕزگار كرد. گه‌ریلا به‌شێوه‌یه‌كی هێژا و سه‌ركه‌وتوو ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كرد و ئه‌ركی خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌ن و هێزه‌كانی پاراستن كرد. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه فه‌رمان له دژمان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، ئاڵایان ڕاده‌ستی ئێمه كرد. به ڕوانگه‌ی ئه‌وان، ئێمه هه‌میشه ئه‌م ئاڵایه ده‌شه‌كێنینه‌وه. هه‌بوونی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال - یه‌ژه‌شه كه هێزی خۆپاراستنن، له سایه‌ی ئه‌وانه. هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌وان كه لێره گیانی خۆیان به‌ختكردووه، ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و له خوێنی ئێمه‌ش هێژاترن. له سایه‌ی ئه‌وان، ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین و پێیان ده‌ڵێین: ئه‌م شه‌هیدانه پارچه‌یه‌كن له ئێمه.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «پێویسته له‌پێناو پاراستنی چیای شه‌نگال، هه‌موو كه‌س ئاماده بێت. ده‌بێ ئێمه خاوه‌نداری له شه‌هیدانی خۆمان بكه‌ین. ئێمه سوپاسی هه‌موو شه‌ڕڤانان ده‌كه‌ین. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدان به ڕێزه‌وه به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. سه‌ری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ساخ بێت. به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن، دلسۆزی شه‌هیدانی خۆمان بین. شه‌هید، شه‌هیدی ئێزدیخان و چیای شه‌نگالن. بژی ڕێبه‌ر ئاپۆ.»
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا خۆخێ جیندی، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ژنانی ئێزدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌میشه به منه‌تدارییه‌وه یادی گه‌ریلا ده‌كه‌نه‌وه.
«چوونی گه‌ریلا، ئێمه ده‌ئێشێنێت. به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌وان ئێمه به‌سه‌ربه‌رزی به‌ڕێوه‌ده‌چین. چونكه ئه‌وان ڕۆڵه‌ی ئێمه بوون. هه‌موو شتێكی خۆیان له‌پێناو ئێمه فیدا كرد، سه‌دان شه‌هیدیان به‌خشی. با خه‌م نه‌خۆن، ئێمه دایك و باوكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ین. با بزانن، ئێزدی هه‌رگیز ئێوه له‌بیرناكه‌ن و هه‌میشه جێگه‌ی ئێوه لای ئێمه ده‌بێت.»
له دوای مه‌ڕاسیمه‌كه، هێزه‌كانی گه‌ریلا به كاروانێكی درێژ به‌ڕێكه‌وتن و به هه‌ر شوێنێكدا تێپه‌ڕین، ئاپۆرائاسا پێشوازییان لێكرا. سه‌دان كه‌سی هه‌رێمه‌كه كه نه‌یانده‌ویست گه‌ریلاكان له هه‌رێمه‌كه بڕۆن، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌وه‌ستاند.
s.m