ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: «هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووه‌م\٥ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ٢ له ناوچه‌ی باشان-ی ئیدر دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپیی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له سه‌ربازگه‌ی ئاخوری ده‌چووه ناوه‌ندی ناوچه‌كه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له شوێنێكی نزیكه‌وه ده‌ستڕێژییان له ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه كرد و هه‌تا سه‌ر ئۆتۆمێله‌كه چوون، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سووتاند و به‌ته‌واوی له‌ناویان برد. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی به چاو بینرا ١٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سه‌ربازگه‌كانی ده‌وروبه‌ر، دوای چالاكییه‌كه هه‌وڵیان دا ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان گورزی تووندیان له‌وانیش دا. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌تا كاتژمێر ٧ی به‌یانیی نه‌یتوانی پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی هه‌ڵگرێته‌وه. ئه‌م چالاكییه بۆ سڵاو كردن له ٤١هه‌مین ساڵه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجام درا.»
بۆ بینینی دیمه‌نی چالاكییه‌كه كلیك لێره بكه!
s.m