گه‌لی باشوور: ئێمه شوێن و واری خۆمان ده‌پارێزین
گه‌لی باشووری كوردستان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا قڕكردنی كوردانه و ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی گیانی ئێمه‌ش بێت، ئێمه شوێن و واری خۆمان ده‌پارێزین.
گه‌لی باشووری كوردستان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا قڕكردنی كوردانه و ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی گیانی ئێمه‌ش بێت، ئێمه شوێن و واری خۆمان ده‌پارێزین.
ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان داگیركه‌ره، له‌ژێر ناوی گوایه شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه ده‌كات، بۆمبارانی هاوڵاتییانی سیڤیلی هه‌رێمه‌كه ده‌كات و ده‌یانكوژێت. دوایین جار له نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له باڵه‌ییان ٤ گه‌نج كه بۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز چووبوونه گونده‌كه كوژران. ئێستاش به هه‌مان شێوه به‌رده‌وامه له داگیركاری. به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات و هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرش و بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه، هاوڵاتییانی سیڤیل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوان و گوتیان ئه‌وان شوێن و واری خۆیان جێناهێڵن.
هاوڵاتیی سیڤیل ده‌كوژرێن
ڕێبوار ئه‌حمه‌د برایم: ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌رین. ئێره شوێن و واری ئێمه‌یه. به هیچ شێوه‌یه ڕێگه به داگیركاری ناده‌ین. جاری یه‌كه‌م نییه كه ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانمان. دوایین جار له نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له باڵه‌ییان ٤ گه‌نج كه بۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز چووبوونه گونده‌كه كوژران. ده‌یانه‌وێت گه‌لی هه‌رێمه‌كه بترسێنن و وایان لێ بكه‌ن له واری خۆیان هه‌ڵبێن. قه‌ندیل شوێنێكی ئاسایی نییه و هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ناتوانێت داگیری بكات. قه‌ندیل وارێكی دێرینه و هه‌میشه داگیركه‌ران ویستوویانه خۆی پێبگه‌یه‌نن و شه‌ڕیان لێ كردووه. به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و هه‌رگیزیش سه‌ركه‌وتوو نابن.
تێده‌كۆشین
دێهات سه‌دره‌دین: ئێمه وه‌ك دانیشتوانی گوندی ماونان هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ته‌نیا به یه‌كێتییه‌كی به‌هێز ئێمه ده‌توانین ڕێگری له ئامانجه‌كانی داگیركه‌ران بكه‌ین. په‌یامی ئێمه بۆ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا ببینن و له دژی ئه‌وه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر له‌ژێر ناوی «په‌كه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین» ساڵانێكی زۆره هێرش ده‌كاته سه‌ر قه‌ندیل و له‌و هێرشانه‌دا زۆر گه‌نج و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ژیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیان به ماڵ، باخ و گه‌لی هه‌رێمه‌كه ده‌گات. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئێمه ده‌ست له شوێن و واری خۆمان به‌رناده‌ین، له دژی هێرشه‌كان تێده‌كۆشین.
قه‌ندیل ماڵی ئێمه‌یه
ڕێبوار ئه‌مین: گه‌نجانی قه‌ندیل هه‌رگیز ڕێگه به داگیركاری ناده‌ن. قه‌ندیل ماڵی ئێمه‌یه و ئێمه وه‌ك گه‌نجانی قه‌ندیل ئاماده‌ین وه‌ك چاوی خۆمان قه‌ندیل بپارێزین. ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی قوربانیدانی گیانی ئێمه‌ش بێت، ئاماده‌ین بیپارێزین. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به هێرشه‌كانی هاوڵاتییانی باشووری كوردستان بترسێنێت. هاوڵاتییانی قه‌ندیل له‌سه‌ر كاروباری خۆیانن. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا بیه‌وێت قه‌ندیل داگیر بكات، وه‌ڵامی پێویستی ده‌ده‌ینه‌وه.
پێویسته له دژی داگیركاری هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كان یه‌ك بێت
فه‌یسه‌ڵ خه‌لات: ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا نوێ نییه، هه‌میشه به قسه و هێرشه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی قه‌ندیل ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا گه‌ل شوێن و واری خۆمان جێبهێڵن. ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌میشه درۆ ده‌كات. هه‌موو كات ده‌ڵێت «ئه‌وه هاتم، دێم». پێویسته له دژی داگیركاری هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كان یه‌ك بێت.
s.m