گه‌لی بناری قه‌ندیل پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ئیدانه كرد
له ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات-ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان، دانیشتوانی بناری قه‌ندیل خۆپیشاندانێكیان سازكرد و پیلانگێڕییه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
له ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات-ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان، دانیشتوانی بناری قه‌ندیل خۆپیشاندانێكیان سازكرد و پیلانگێڕییه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
گه‌لی بناری قه‌ندیل به پێشه‌نگایه‌تی ژن و لاوان، خۆپیشاندانێكیان دژ به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات-ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سازكرد. دانیشتوانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل به ده‌نگی به‌رز وتیان: پیلانگێڕیی دژ به ئۆجالان، دژی هه‌موو گه‌لی كورده. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به به‌رخۆدانی خۆی، شكستی به پیلانگێڕییه‌كه هێناوه.
گوڵاڵه عوسمان، هاوشاره‌داری بناری قه‌ندیل به ANFی ڕاگه‌یاند: ئه‌و پیلانگێڕییه له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ، له دژی هه‌موو گه‌لی كورد كراوه. وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆیان به دیل گرت، ویستیان هه‌موو گه‌لان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان. به‌ڵام فه‌لسه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو جیهان بڵاوبوویه‌وه. گوڵاڵه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا گه‌لی كورد، ئه‌مڕۆ زۆر نه‌ته‌وه ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ڕێبه‌ری خۆیان ده‌بینن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی شكستی پیلانگێڕانه.
به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه له لێدوانیاندا بۆ ANF، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕییه‌كه، باسی به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئۆجالان و گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له‌نێو گه‌لی كورد و گه‌لانی جیهاندا كرد. هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ن.
ش. م