گهلی سلێمانی جارێكی دیكه بۆ پشتیوانی عەفرین ڕژایە سەر شەقام
ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی، لە شەقامی سالم ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیریکردن لە «بەرخۆدانی سەردەم»ی عەفرین ئەنجامدا.
ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی، لە شەقامی سالم ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیریکردن لە «بەرخۆدانی سەردەم»ی عەفرین ئەنجامدا.
بە دەستپێشخەری ڕێكخراوی گەنجانی وەڵاتپارێزی كوردستان و و ڕێكخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کاتژمێر ٧:٠٠ی ئیوارەی ١٤مارسی ٢٠١٨\٢٣ی ڕهشهممه، ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی لە بەردەم «چادری پشتیوانی لە عەفرین» لە شەقامی سالمی شاری سلێمانیەوە تا بەردەم پەیمانگهی تەکنیکیی سلێمانی لە گەڕەکی بەختیاریی ئەو شارە ڕێپێوانیان كرد.
له بهردهم پەیمانگهی تهكنیكیی سلێمانی گردبوونەوەیهك بهڕێوهچوو. قانع چەقژی، به ناوی ڕێكخراوی گهنجانی وهڵاتپارێز وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییهکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەڵوێستێکی جدیان ھەبێت له بهرانبهر ھێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عەفرین.
ھەروەھا ھانی گەنجانی باشووری کوردستانیدا ڕوو لە کانتۆنی عەفرین بکەن. داواشی کرد ھاوڵاتیانی باشوور بایکۆتی کاڵا و شتومەکی تورکیا بکەن.
لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو ئەندامەی گەنجانی وەڵاتپارێز وتی: دەبێت حکوومەتی ھەرێم بەزووترین کات کار بۆ دەرکردنی بنکەکانی سوپای تورکیا بکات لە خاکی ھەرێمی کوردستان.
s.m