گوشارەکانی ڕژێمی تورکیا لە سەر زیندانیان بەردەوامە

لە زیندانی دیلۆکی باکوری کوردستان ۱٦ بەندکراوی دۆزی پەکەکە لە ناویاندا ٤ مانگرتوو گوازرانەوە بۆ زیندانێکی دیکە و بارودۆخیان زۆر خراپە.

ڕژێمی تورکیا گوشارەکانی بۆ سەر بەندکراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک زیاتر دەکات و وەک سزادانێک دەیانگوازێتەوە بۆ زیندانی دیکە. لەو چوارچێوەیەدا لە زیندانی (تیپی ل) دیلۆکی باکوری کوردستان ۱٦ بەندکراو، کە لە ناویاندا ٤ مانگرتووش هەن، لە ۲۰ی شوباتی ڕابردووەوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی (تیپی هـ) و دەوترێت لەوێ لە بارودۆخێکی خراپتر لە زیندانی پێشوویان دان.

ناوی ئەو کەسانەی گوازراونەتەوە بەم شێوەیە:

عەبدوڵا کورت، ئووگوور جۆشار، شابان یەنەر، سەلاحەدین یەشار (هەر ٤یان مانگرن دژی گۆشەگیر ئیمرالی)، ئەحمەد یارالی، سەعدەت ئاڤشار، حەسەنباشاران، عەبدوڵا بیلەن، مەحەمەد ئۆنەر، سالح گۆکئالپ، مەحەمەد ئەکسین، ئەحمەد گۆرەن، عومەر لەڤەنت، شێخمووس خەتیپ ئۆغڵو، عومەر گونەر، خایس چیچەک.

هـ.هـ