گوندی تلئهزهر ڕاده‌ستی شه‌نگالییه‌كان كرایه‌وه
گوندی تلئهزهر-ی سه‌ر به شه‌نگال ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدیخان كرایه‌وه.
گوندی تلئهزهر-ی سه‌ر به شه‌نگال ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدیخان كرایه‌وه.
گوندی تلئهزهر كه له ساڵی ٢٠١٤ له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش داگیركرابوو و دواتر له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ڕزگار كرا، ئه‌مڕۆ به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش گونده‌كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدیخان كرا.
له كاتی لێدوانه‌كه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال، ئاسایشی شه‌نگال و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق ئاماده بوون. وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه ئه‌بوو عه‌بدۆ ڕایگه‌یاند: «به‌ڕێوه‌بردن و جڵه‌وی گونده‌كه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدیخان كراوه.»
s.m